بەرۆژوو بوون و پارێزگاری لە جەستەكردن

بەرۆژوو بوون و پارێزگاری لە جەستەكردن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئەو كەسانەی بەردەوام سەردانی هۆڵەكانی لەشجوانی دەكەن و بایەخ بە وەرزشكردن دەدەن، رەنگە لەماوەی مانگی رەمەزان بەهۆی ئەوەی بۆ چەندین كاتژمێر بەڕۆژو دەبن نەتوانن بە بڕی پێویستە وەرزش بكەن كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەیان دەبێت، ماڵپەری insider چەند رێنماییەكی بڵاوكردۆتەوە بۆ ئەو كەسانەی لەماوەی ئەم مانگەدا وەرزش دەكەن.
لەماوەی مانگی رەمەزان ئامانجەكەت با درووستكردنی ماسولكە نەبێت، تەنیا هەوڵبدە جەستەت وەكو خۆی بهێڵەرەوە، وەرزشی قورس زیان بە تەندرووستیت دەگەیەنێت، چونكە بۆ ماوەیەكی زۆر جەستەت بە بڕی پێویست ئاو و خۆراكی وەرنەگرتوە، هەوڵبدە وەرزشێكی مامناوەند بكە، هەفتەی 3 بۆ 4 رۆژ وەرزش بكە بۆ ماوەی 45 بۆ 60 خولەك.
ئەگەر دەزانی وزەیەكی زۆرت هەیە بەدرێژایی رۆژ، دەتوانیت لەو ماوەیەی بەرۆژوویت وەرزش بكەیت و زیانی نییە، بەڵام باشترین كات دوای نانخواردنە، چونكە جەستە وزەیەكی زیاتری هەیە بۆ جووڵە.
لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا جەستە تووشی شۆك دەبێت بەهۆی ئەوەی گۆڕانكاری لە سیستمی خۆراكدا روویداوە، بۆ ئەوەی باشترین وەرزش بكەیت و گرفتی هەرسكردنت بۆ درووست نەبێت، باشترە دوای رۆژو شكاندن چوار ژەمی بچوك بخۆیت لەنێوان بەربانگ و پارشێو، نەك دوو ژەمی گەورە بخۆیت.
باشترە بە تەواوی خۆت لەخواردنەوەی ماددی كافایین بەدور بگریت، بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدە، تەنانەت ئەگەر هەستت بە تینوویەتی نەكرد ئاو بخۆرەوە.
بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەكی تەندرووستیت بۆ درووست نەبێت، باشترە كاتی نووستنت دابەش بكەیت، هەوڵبدە لەماوەی 24 كاتژمێرەكە كەمتر لە 7 كاتژمێر مەخەوە.

زۆرترین بینراو