فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبای رواندز تا ئێستا لە كرێدایە

فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبای رواندز تا ئێستا لە كرێدایە

ئا: كامیار ساڵح: فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبای رواندز ساڵی 1954 دامەزراوە، ساڵی 2012 گوازراوەنەتەوە خانووێكی كرێ.
فەیزاد حەمەد عەلی، بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبای رواندز سەبارەت بە هێڵەكانی ناوشار گووتی " لە هەوڵی نوێكردنەوەی هێڵەكانی ناوشارین بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە خەڵكی شار بكەین و ساڵی 2006 دەستمان كردووە بە نوێكردنەوەی هێڵەكانی كارەبا و هیوادارین حكومەتیش هاوكاری زیاترمان بكا".
گووتیشی" هەموو كاتێك ئیشمان لەسەر پێچەكانی كاولۆكان كردووە تا شەوان بەردەوام رووناك بێت".
لەبارەی كارمەندەكانی فەرمانگاكە گووتی " زۆر لە كارمەندەكانمان ڕازین بە زیادەوە ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن، هەر كاتێك هاووڵاتییان كێشەیەكیان هەبێت كارمەندانمان لە ئامادە باشیدان".
فەرمانگەكە پێكهاتووە لە 25 كارمەند و 3 بەش لەخۆ دەگرێت بەڕێوەبردن، سیانە، وزە.
سەبارەت بە داواكردنی بینایەكی سەربەخۆ گووتی " ئێمە زۆر داوامان كردووە، تا بینایەكی سەربەخۆمان هەبێ چەند جارێك داوامان لە شارەوانی رواندز كردووە زەویمان پێ بدات، دواتر زەویان بۆ دیاری كردووین، بەڵام حكومەت پارەی بۆ تەرخان نەكردووین".
وە هەروەها گووتیشی" ئەو قەرزانەی لای خەڵك كەڵەكە بووە، بۆمان كردوون بە قیست ئەتوانن بە7 قیست لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بدەنەوە".
گووتیشی" ئەو جێگایانەی هێڵی كارەبایان بە ڕێگەی نایاسای بردووە تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی پێكهێنراوە سەردانی ئەم شوێنانە دەكەن و كارەبایان دەبڕن، هەر كەسێك یا هەر شوێنێك پێوەری كارەبا بووەستنێ و فێڵی تێدا بكرێت رووبەرووی سزای یاسای دەبێتەوە".
جەختی لەسەر رێگای سەرەكی كردەوە و گووتی" ئێمە هەموو كاتێك بەرنامەمان هەبووە رێگای سەرەكی بەردەوام رووناك بێت و ئیشمان لەسەر كردووە، ناو جەرگەی شار هێڵی بۆ راكێشراوە، بەڵام تێكچوون لەبەر ناڵەباری كەش و هەوا، هیوادارین پارەمان بۆ تەرخان بكرێ بۆ ئەوەی هێڵەكان چاك بكرێنەوە".
سەبارەت بە دەرچوونی كارمەندەكان بۆ ئەرك گووتی " بۆ هەر دەچوونێك 3 كەس دەچن، شوفێر و فەرمانبەرێكی پیشەیی و بەردەستێك بۆ ئەوەی ئیشەكە بە ڕێك و پێكی بەڕێوە بچێت".
وە هەروەها گووتیشی" لە رووی میلاكاتەوە كێشەی زۆرمان هەیە و پێویستمان بە كارمەندە".
گووتیشی" دەوامی فەرمانگەكەمان شەو و ڕۆژە واتا 24 كاتژمێر، بەڵام ئیشی بەڕێوەبردن دوای دەوامی فەرمی نییە، تەنها چاك كردنەوە هەیە، كارمەندەكانمان لە ناو خۆیان دابەشیان كردووە، هەموو كاتێك لە خزمەت هاووڵاتییان دان".

 

زۆرترین بینراو