دەرگای قوتابخانەكان كرانەوەكەچی دەرگای فرۆشگاكان داخراون!

بەكر كاكۆ

لەكاتێك كەوا دەرگای قوتابخانەكان كراونەتەوە،قوتابییان لەچاوەڕێ ی كردنەوەی دەرگای فرۆشگاكانن،بەڵام دیارە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر فەرمانی داوە، تاڕێنمایی تازە دەردەچێت نابێ،قفلی دەرگای فرۆشگاكان بكرێنەوە،ئەمە جگە لەوەی تەنها داهاتێك كەقوتابخانە هەیبێت فرۆشگای قوتابخانەیە،جگە لە وەش قوتابییان تووشی كێشەی كڕینی خواردن و خواردنەوە بوونەتەوە لە دەرەوەی قوتابخانەكانیان،زۆرێك لە قوتابییان بەسەر دیواری قوتابخانەكان ئاودیو دەبن،ئەمەش مەترسیدارەو بۆ سەر ژیانی قوتابییان، لە كاتێكی تردا بەشێكی زۆری قوتابییان نانی بەیانیان ناخۆن،چاوەڕێ ی فرۆشگا دەكەن،تاوەكو شتێك بۆخۆیان بكڕن،ئەمە جگە لەوەی هەندێك لە قوتابخانەكان ئاوی تەندروستیان نییە بۆخواردنەوە.
نازانم كەی كێشەی فرۆشگای قوتابحانەكان چارەسەر دەبێت؟ پێویستە ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن،دەرگای فرۆشگاكانیش بكرێنەوە،بەڵام بەداخەوە ئەوە چەندین ساڵە وەزارەتی پەروەردە نەیتوانیوە شێوازێكی ڕێك و درووست بدۆزێتەوە،بۆئەمەش چارەسەری ئاسان وسانا هەیە،دەتوانرێت لە ڕێگای كۆمپانیایەك كەوا سەرپەرشتی كاری فرۆشگاكان بگرێتە ئەستۆ ئەو كێشەیە چارەسەر بكات ،مەرجی تریشی بەسەردا بسەپێنرێت،ساڵانە بۆ نۆژەنكردنەوەو هاوكاری كردنی چەند قوتابخانەیەك،ئەوكاتە ئەو كێشەوگرفتەو دواكەوتنەكەی لەكۆڵ پەروەردە دەبێتەوە،ڕاستەوخۆ ئەوانەی دەیانەوێ بەشداربن لە گرتنەوەی فرۆشگای قوتابخانەكان،سەردانی كۆمپانیەكە بكەن،بەم شێوەیە ساڵانە دەتوانرێت لەسەرەتای ساڵی خوێندن هەموو فرۆشگاكان دەرگایان بكرێنتەوە بەرووی قوتابییان.

زۆرترین بینراو