هەموومان پێویستیمان بە ئاموژگارییە

هەموومان پێویستیمان بە ئاموژگارییە

هوژین شەوكەت دری
زۆرجار لەو بڕوایەداین گەشەپێداننی خۆمان تەنها لە بەرەنجامی هەڵەكانمانەوە دەبێت كە لێیانەوە فێردەبین، دیارە ئەوەش ڕاستە، بەڵام كۆمەڵێك ئامۆژگاری تاقیكراوە و كاریگەر هەیە هاوكارمان دەبێت بۆ گەشەپێدانی خۆمان، زۆر گەورەترە لەوەی كە چاوەڕوانی دەكەیت، بەڵام پێویستی بە دان بەخۆداگرتن و فێربوونە،هەڵەكان بۆ باشتركردنی خۆت مانای وایە تۆ لە زۆربەی خەڵكانی تر هەوڵی زیاتر دەدەیت،زۆربەی خەڵك دان بەوەدا دانانێن كە پێویستیان بە گۆڕانكارییە، تەنانەت ئەگەر بە درێژای كات بێهیواش بن، دەیانەوێت هەڵكەن لەگە ئەو ژیانەی لەگەڵی ڕاهاتوون تا كۆتای تەمەنیان، ئەو كەسانەی كە پێت وایە پێشەنگ و نموونەن بۆ تۆ، بزانە ئەوانیش بە چركەساتەكانی هەرس و بێزاریدا تێپەڕ دەبن، ئەوەندەش نموونەیی نین كە لای تۆ دەردەكەون، بۆیە هەرگیز خۆت بە پێوەری خەیاڵییەوە مەبەستەوە، لە بیرت بێت تۆ تەنها ئەوە دەبینیت كە دەیانەوێت دەریخەن، گۆڕانكاری پرۆسەیەكە پیویستی بە كاتە، بە تەنها چڕ ناكرێتەوە لە هەڵسۆكەوتی خراپی چەند خولەكێكدا، چونكە پێدەچێت لەگەڵ چەند شكستێك مامەڵە بكەیت، بەر لەوەی هیچ سەركەوتنێك تۆمار بكەیت، بیركردنەوە گرنگە بۆ ئەوەی بە ئاسانی خۆت نەدەی بە دەستەوە، لەگەڵ كەسانێك كارمەكە كە گومان دەكەیت شوێن و پیگەكەت لە كارەكەتدا بە كات بەسەربردن لەگەڵیان بەرێوەدەچێت، چونكە تۆ سەركەوتوو نابیت لەگەڵ كەسانێك كە شایەنی جیهانی تۆ نەبن، بۆیە پیویستە كەسانێك لە دەورت بن باوەریان پیت هەبێت و یارمەتیت بدەن یان لە تۆە فێر بن،هەمیشە لە بیرت بێت تۆ كەسێكی خراپ نیت، بە شكستێك مەرۆخێ تۆ مرۆڤیت مرۆڤیش هەڵە دەكات، شتە جوانەكانی ژیان پێویستیان بە هەوڵی زۆرە، شتە باشەكان بە ئاسانی بەدەست ناهێنرێن، پێویستە ئامانجت ڕازیكردنی خۆت بێت، نەك پیاهەڵدان و گەورەكردنت لای هاوڕێ و خێزان، تا شانازی بكەیت بە خودی خۆتەوە، دڵرەق مەبە لەگەڵ خۆت ئەگەر گۆڕانكاری لە هەستەكانت بكات، پیویستە یەكڵاكەرەوە بیت لەگەل خودی خۆتدا، تەنانەت دوای بەدیهێنانی ئەوەش كە ویستووتە ئەنجامی بدەیت، هەمیشە ڕێگەی نوێ هەیە بۆ باشتر كردنی دۆخی خۆت، گەشەپێدانەكانت بەردەوام دەبێت، گەشتەكەت هەرگیز كۆتایی نایەت.

زۆرترین بینراو