منداڵ پەروەردە دەكرێ یا بەخێو دەكرێ

منداڵ پەروەردە دەكرێ یا بەخێو دەكرێ

دیمانە/ پشتیوان كەریم برادۆستی- سلێمانی:
تریفە جەلال ساڵح، بەرپرس و دامەزرێنەری ئەكادیمیای سمارت, بۆگەشەپێدان بەتواناو لێهاتوویەكان, ئەندامی باڵوێزانی گەشەپێدانی جیهانی ئەندامی سەنتەری جیهانی كەنەدی بۆ راهێنان و راوێشكاری, ئەندامی ئەكادیمیای نێودەوڵەتی بۆ راهێنانی كەسی وپەرەپێدانی سەركردایەتی, لە دیمانەیەكیدا, باس لە نهێنی سەركەوتنی خێزان, پەروەردەی منداڵان, گرفتی دایكان و باوكان دەكات لەگەڵ منداڵاندا.
* ئایا منداڵەكانمان پەروەردە دەكەین یا تەنها بەخێویان دەكەین؟
- د. تارق سوەیدان دەڵێت "زۆرینەی دایك و باوكانی ئێستا منداڵ بەخێو دەكەن، منداڵ پەروەردە ناكەن"، كاتێك دەڵێن منداڵ بەخێو دەكەین هەر شتێك گرنگی بە پێداویستییەكانی منداڵ بدات پێی دەگووترێت بەخێوكردن. بۆ نموونە تەندروستی بێت، پاك و خاوێنی، خواردن وخواردنەوە، لە كەلوپەلەكانی رۆژانەی بێت، ئەو شتانەی رۆژانە مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەگەڵ منداڵەكە تا لە قوتابخانە پاڵپشتی بیت، تا دەخەوێت و تاكو جلو بەرگی بۆ رێك دەخەیت ئەمانە هەر هەمووی پێیدەگوترێت بە خێوكردنی منداڵ.
* پەروەردەكردنی منداڵ چییە؟
- ئەم چوار خاڵەی پەروەردەی منداڵ پێویستە بۆ هەموو دایك و باوكێك رۆژانە لەسەری بڕوات، چونكە زۆر گرینگە كە ئێمە رۆژانە لەگەڵ منداڵەكانماندابین:
١- گرینگی دان بە لایەنی فكری وعەقیدە و قەناعەتی منداڵ، لایەنی فكری منداڵ واتا تۆ هەر لە منداڵیەوە ئەم منداڵە رابێنیت لەسەر كۆمەڵێك عەقیدەی زۆر پتەو، بۆ منداڵەكەت چۆن لەرۆشنبیرییەوە پەروەردەیەكی باشی دەكەیت لە رووی شارستانەیەتەوە پەروەردەیەكی باشیدەكەیت، و گرینگی بە هەندێك شت دەدەیت كە لەو بەها باڵایانەیە كە لەناو خێزان و دەورووبەر ئەمانە هەموو رۆژانە دوبارە دەبێتەوە، كاتێك كە باسی بەها باڵاكان دەكەین مەبەست لەوەیە كە تۆ بتوانیت ئەم بەهایانە بچێنیت لە ناخی منداڵەكنتان، زۆر جار ئێمە باسی بەهاكان دەكەین كە بەهاكان بە قسە نابێت بەهاكان ئەبێ بچێندرێت لە ناو ناخی منداڵەكاندا، چۆن بەهاكان ئەچێنین بەهاكان بریتیە لەخۆشەویستی, رێزگرتن, دەست پاكی, راستگۆی, ئەمانەت پارێزی, وەفا, هاوڕێیەتی, پاك وخاوێنی هتد... ئەمانە هەمووكۆمەڵێك بەهای زۆر باشن كە پێویستە لەناو منداڵەكاندا بیچێنین.
٢- گرینگیدان بە خولیاكانی منداڵ، پێویستە سەیری منداڵەكان بكەین و بزانین ئەو خولیانەی چین كە لە ناخی مندالەكەدا هەیە، كە ئێمە بتوانین پەرەی پێ بدەین، دەبێت دایك و باوك ئەم خولیایانەی منداڵ پشتگۆێ نەخات هەمیشە ئەبێت لە هەوڵی گەشەكردنی ئەو خولیایانەی منداڵكان بن، چونكە كە منداڵ گەشە دەكات ئەبێ سەیری كەین ئایە منداڵ لەروی جسمیەوە گەشەدەكات یان لەروی دەرونی, فكر, بیر, هۆشیەوە گەشە دەكات.
٣- هەوڵدان بە گەشەپێكردنی لێهاتووەكانی منداڵ، پێویستە تواناكی منداڵ بدۆزرێتەوە و دوایی گەشەیان پێبدرێت، بۆنمونە فێربونی كۆمپیتەر, تەكنەلۆژیا كە بتوانیت لەو رووەوە گەشەیان پێبدەیت، هەروەها خوێندنەووە پیویستە بزانیت چۆن منداڵەكەت وای لێدەكەیت كە بخوێنێتەوە، وێنەیەك كە زۆر سەرنجی راكێشام، لە شەمەندەفەرێكدا وێنەیەك گیراوە، دایكێكە كتێبێكی بەدەستەوەیە دەیخوێنێتەوە منداڵەكەشی كتێبێكی بەدەستەوەیە ئەیخوێنێتەوە بەدرێژای رێگاكە منداڵەكەو دایكەكە كتێبەكە دەخوێننەوە كاتێك پرسیار لە دایكەكە دەكەن، چۆن توانیوتە ئەم منداڵە رابێنیت كە بەردەوام كتێب بخوێنێتەوە دایكەكە دەڵێت منداڵەكانمان ئەوە دووبارە دەكەنەوە كە ئێمە دەیكەین، ئەوە ناكەن كە ئێمە پێیان ئەڵێین، واتا منداڵەكان هەمیشە چاومان لێدەكەن ئێمە چیبكەین منداڵەكانمان ئەوە دەكەن، بۆ نموونە ناكرێت تۆ هەمیشە موبایلەكەت بەدەستەوە بێت و بە منداڵەكەشت بڵێیت ئایپاد و موبایل بەكار مەهێنە، یا دایك و باوك خووی گرتووە بە شتێكەوە، بۆ نموونە باوك جگەرە دەخوات بەمنداڵەكەش دەڵێت تۆ مەیكێشە هەندێك رەوشت و خوو هەیە دایك و باوكان دەیكەن بە منداڵەكان دەڵێن مەیكە، چونكە منداڵەكان هەمیشە ئەوە ئەكەن كە ئێمە دەیكەین.
٤- گرنگیدان بە پەیوەندیەكانی منداڵ، چۆن گەشە بە پەیوەندیەكانی منداڵ بدەین چۆن وایان لێبكەین هونەرێكی تەندروستیان هەبێت، هونەری پەیوەندی تەندروست ئەوەیە پەیوەندی باش لەگەڵ دایك و باوكیان هەبێت، هەروەها پەیوەندی منداڵ لە گەڵ مامۆستاكانیان لە گەڵ هاوڕێكانی لەگەڵ دەورووبەرەكەی، كە ئەویش پێویستی بە هونەری تایبەتی خۆی هەیە، بەبێ ئەوەی لەخۆ بایبن، كە ئەمە زۆر گرنگە منداڵەكانمان لەگەڵ دەورووبەریان رەچاوی بەرامبەریان بكەن، نموونە منداڵەت فێربكەین چ كاتێك داوای لێبوردن بكات و چۆنیش داوای لێبوردن بكات لەكاتی پەیوەندیا لەگەڵ دەورووبەرەكەیدا .

 

زۆرترین بینراو