16ئۆكتـۆبەر پـەڵەیەكی ڕەش بەنـێو چاوانی خـیانەتكـاران


دهۆك بارزانی
گـەلی كوردستان بەدرێژایی مێژووی شۆڕشە یەك لە دوایەكەكانی بزاڤی ڕزگاریـخوازی گەلی كورد شانازی گەڵێكـی تۆمـار كردوون كـە دوژمن لــە ئاستیـــان شــەرمەزارە٫ دوژمن بە زۆر جۆری چەك و هێزی گەورە خۆی بەرامبەری ئیرادەی گەلی كوردستان تاقی كردۆتەوە.بەڵام لە هیچ یێك لەوانە نەی توانی وە سەركەوتووبێت تەنها شكســـت و ڕوو ڕەشی و شەرمەزاری بۆ ماوەتەوە.
بــۆیـــە دوژمــنانی كوردســـتان بەدەســت وبـازووی خـــۆیــان نا بەڵكو بە ســود بینین لــە خیانەتكارانی خێوخۆی كــورد و لەوڕێیەوە تــوانیویان ڕووبەڕووی خواســت و مافەكانی گەلی كورد دوابخەن لە گەیشتن بەئامانجە ڕەواكانی .
مێــژووی كورد پڕە لەو جۆرە نموونانە كە هەندێكیان هەند قێزەوەنن ئــــی ئەوەنین هەرباس بـكرێن بـەڵام بۆ مێژوو پێـــویستە وەك خۆیان تۆماربكرێن و ڕووی راستــی خیانەتكاران وەك خۆیان دەربخرێن كە بەچ شێوەیەك خیانەتیان كردووە لەگەل و نیشتیمان و شۆڕشەكانی كـــورد لە ڕابردوو تاكو دەگات بە16ی ئوكتۆبەری 2017.
ئەگەر 16 ی ئوكتۆبەر بەنموونە وەرگریــن؍ دەگـــەین بەوبڕوایەی كە هێشــتا لە ناوكورد و ئەوانەی خۆیان بە كورد دەزانن؍ بۆ بەرژەوەندی خۆیــان ئامادەن چارەنووسـی میللەتێك هەراج بكەن و شەڕەف و كــەڕمەتی میــللەتەكەیان لە چاوتروكاتێك بفرۆشن بە دوژمنانی كوردستان وەك لە 16ی ئوكتۆبەری 2017 كردیان كە نیوەی خاكی كوردستان بە كەركوكی دڵی كـــوردســـتانەوە لە لایەن چەند كاڵفامێك ئەنجام دراو ئەو خاكەی هەزاران خوێنی بۆڕژاو و هەزاران دایك جەرگ سوتاو بــوون جارێكی تر پۆستاڵی ڕەشی دوژمنانیان هێنایەوە سەرخاكی پیرۆز. ئەم خیانەتە وایكرد كە تێكڕای گەلی كورد تــوشی نائومێدی بێت و خیانەتكاران بەم تاوانەگەورەیەی كــە ئەنجامیاندا كەوتنە بەرنەحلەتەی دایكی شەهـیدان و كوردستانیان.
چونكە كاتێك ئەو خیانەتـە وایكـرد ئەنجام درا چەنـــد رۆژێك بــوو گەلی كوردستــان بڕیاری لە چــارەنــووسی دابوو بریارێك كە سەدسالە چاوەڕێی دەكات و بە ئازادی هەنگاوی نا بەڵام ئەو مافە لەلایەن چەند هەرزەیەكی سـیاسی و كاڵفام بەڕەوانە بیـنرا بە فرۆشتــنی خۆیان وخاكیان كۆسپێكی گەورەیان لەبەردەم پرۆسـەی سەربەخۆیی دورســت كرد و بانگی ژێردەســتەیی و جاشایەتیان دووپات كردەوە.
بــە ئەنجـام دانی خیانــەتی 16ئوكتۆبەر جارێكی تر دووپاتیان كردەوە كە دژی میللەتی خۆیانن و ئەوان پەروەردەكراوی قوتابخانەیەكن گۆشكراوی خـیانەت و جاشایەتین و لە هیچ كاتێك دەست بەرداری نابن.
هـەر بۆیـە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر خیانەتێك بوو دژی خواسـت و ویستی گەلی كودرستان لە فەرهەنگی كورد دا بەزیندوویی دەمێنێتەوە و بە پەڵەیەكی ڕەشیشە بە نێو چاوانی خیانەتكاران.

زۆرترین بینراو