|
|
ده‌زگاى
زارى كرمانجى ده‌زگایه‌كى سه‌ربه‌خۆى رۆشنبیریى و راگه‌یاندنه و
له 19/6/2006 له شارى سۆران دامه‌زراوه، ئه‌و ده‌زگایه له چه‌ند
به‌شێكى جیاجیا پێكهاتووه و له‌سه‌ر بنه‌ماى راستگۆیى و بێلایه‌نى
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و رووداوه‌كان ده‌كات و له رێگاى به‌شه‌كانیه‌وه
په‌ره به بوارى رۆشنبیرى ده‌دات.
به‌شه‌كانى ده‌زگاى زارى كرمانجى پێكهاتوون له رۆژنامه‌یه‌كى
سیاسى- كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌فتانه به ناوى زارى كرمانجى، كه هه‌موو
رۆژانى دووشه‌ممه ده‌رده‌چێت، له‌گه‌ڵ گۆڤارێكى به‌دواداچوونى
كۆمه‌لاَیه‌تى مانگانه به‌ناوى كۆوار، كه له كۆتایى هه‌ر مانگێك
به كۆمه‌ڵێك بابه‌تى سه‌رنج راكێش ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها ماڵپه‌رِێكى
ئه‌لیكترۆنى، كه هه‌واڵه‌كانى ناوخۆى كوردستان و عێراق و جیهان
بلاَوده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ رادیۆیه‌ك كه رۆژانه به دوو شه‌فتى
به‌یانیان و ئێواران به‌رنامه‌كانى له‌سه‌ر دوو شه‌پۆڵى
FM، به
فریكۆنسه‌كانى
MH 92.5 و MH 95 په‌خش ده‌كات و له شاره‌كانى هه‌ولێر و
شه‌قلاَوه و كۆیه و دهۆك و زاخۆ و ئاكرىَ و ئامێدى و مێرگه‌سۆر
هاولاَتیان ده‌توانن گوێبیستى به‌رنامه‌كانى بن، جگه له كتێبخانه‌یه‌ك
كه ژماره‌یه‌كى زۆرى ناونیشانى په‌رتووكى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌لاَیه‌تى
و فه‌رهه‌نگى و ئه‌ده‌بى و زانستى له خۆ ده‌گرێت.
ئامانجى سه‌ره‌كى دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌زگا رۆشنبیریى و راگه‌یاندنه،
جگه له گه‌شه‌پێدانى بوارى رۆشنبیری، راستگۆیى و خێرایى گه‌یاندنى
زانیارى و رووماڵ كردنى هه‌موو ئه‌و رووداو و هه‌والاَنه‌یه، كه
له كوردستان به گشتى و ده‌ڤه‌رى سۆران به‌تایبه‌تى رووده‌ده‌ن. |
|
|