له گوندى به‌رزێوه‌ى سه‌ر به شارۆكه‌ى رواندز، منداڵێكى ته‌مه‌ن 6 ساڵ به‌هۆى ده‌سكارى كردنى تاپرِهوه خوشكه‌كه‌ى دهكوژىَ.![]()
یونس قادر بهرِێوهبهرى پۆلیسى رواندز به ماڵپهرِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" چه‌ند ساتێك پێش ئێسته له گوندى به‌رزێوه‌ى سه‌ر به شارۆكه‌ى رواندز، منداڵێكى/ 6 ساڵ/ به‌ناوى ( زانیار ئه‌یوب ) به‌هۆى ده‌سكارى كردنى تفه‌نگى تاپرِهوه، خوشكه‌كه‌ى به‌ناوى ( زه‌یتون ئه‌یوب سه‌برى ) ته‌مه‌ن سالێك و 6 مانگ دهكوژىَ".
زیاتر گوتى" ئه‌و منداڵه ده‌سكارى تفه‌نگى تاپرِى كردووه‌و گولهیهكى لىَ ده‌رچووه‌و به خوشكه‌كه‌ى كه‌وتووه هه‌ر لهوىَ گیانى له‌ده‌ستداوه، ئێسته‌یش ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادگه‌ى هه‌ولێر كراوه‌و لێكۆلینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
ناردنی بابه‌ت
جاری بيندراوی بابه‌ت: 159











