به‌رپرسى كۆمه‌ڵگه‌ى دارایى حاجى ئۆمه‌ران راى گه‌یاند، له دوێنێوه تا ئه‌مرِۆ به‌هۆى زۆرى به‌فربارین له رێبازگه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، جموجۆلىَ بازرگانى له نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان راگیراوه.
مه‌سعود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى كۆمه‌ڵگه‌ى دارایى حاجى ئۆمه‌ران به ماڵپه‌رِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" له دوێنىَ تا ئێسته‌یش به‌هۆى زۆرى به‌فربارین له رێبازگه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، جموجۆلى بازرگانى له نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان راگیراوه، به تایبه‌ت له سنوورى ئێران رێژه‌یه‌كى ئێ‌كجار زۆر به‌فر باریبوو، لۆریه باربه‌ره‌كان نه‌یان توانى هاتووچۆ بكه‌ن، ته‌نیا هاتووچۆى گه‌شته‌وه‌رى زۆر به كه‌مى هه‌بوو".
هه‌روه‌ها گوتى" ئه‌مرِۆش تا ئێسته جموجۆلى بازرگانى نیه‌و رێگه‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانى به‌فر رامالین له سنوورى كوردستان خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ن، له سنوورى ئێرانیش به‌فرێكى زۆر باریوه، به‌پێى زانیارییه‌كانمان هیچ لۆریه‌كى باربه‌ر هاتووچۆى نه‌كردووه، چونكه به‌هۆى كرِێوه‌و باى به‌هێز رێگه‌كان ده‌گیرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌مرِۆش جموجۆلى بازرگانى نه‌بىَ".
مسته‌فا عه‌زیز سه‌رۆكى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان له‌مباره‌یه‌وه گوتى" له شه‌وى رابردووه‌وه تا ئێسته له ناوه‌ندى شاره‌دێى سیده‌كان 10سم به‌فر باریوه‌و رێگه‌ى سه‌ره‌كى سۆران بۆ سیده‌كان به‌هۆى زۆرى به‌فربارینه‌وه گیراوه، ئێسته تیمه‌كانى به‌فر راماڵین خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها رێگه‌ى گونده‌كانى سنوورى سیده‌كانیش تا ئێسته گیراون".











