![]()
به‌رپرسى تیمى به‌فر رِامالینى حاجى ئۆمه‌ران و سیده‌كان راى گه‌یاند، له دوێنى شه‌موو تا ئێسته له شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران 70سم به‌فر باریوه‌و تا ئێسته‌یش به‌فربارینه‌كه له ده‌ڤه‌رى سۆران به‌رده‌وامه‌و تیمه‌كانمان خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و ناوچانه‌ن.
ئه‌ندازیار ئه‌یوب سه‌عید به‌رپرسى تیمى به‌فر رِامالینى حاجى ئۆمه‌ران و سیده‌كان سه‌ر به بهرِێوهبهرایهتى چاككردنه‌وه‌و پاراستنى رێگه‌وبانى هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه به ماڵپهرِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" له دوێنىَ شه‌موو تا ئێسته له شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران 70سم و له سنووریى شاره‌دێى سیده‌كان 50 سم به‌فر باریوه‌و، بهلاَم زۆر به‌كه‌مى گرفتی هاتوچۆ له‌و ناوچانه هه‌بووه".
زیاتر گوتى" به‌فر بارین له ده‌ڤه‌رى سۆران به‌رده‌وامه‌و تیمه‌كانى ئێمه‌ش ئێسته له سنوورى شاره‌دێى سمیلان و حاجى ئۆمه‌ران و سیده‌كان خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌ره‌كى ناوچه‌كه‌ن.











