![]()
زاری كرمانجی- سۆران: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی گه‌یشتونه‌ته هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی، ده‌یان هاوڵاتی دانیشتووی سنووری ئیداره‌ی سۆران، دوای ساخ بوونه‌وه‌ی تاوانهكانیانء به برِیاری دادگا له به‌ندیخانه‌ی هه‌ولێر به‌ندكراون، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له درووستكردنی به‌ندیخانه‌ی سۆران بۆ ئه‌وه‌ی بگوزارێنه‌وه سۆران.
(ف) یه‌كێكه له به‌ندكراوه‌كان كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆرانهء ئێستا له مه‌حه‌ته‌ی هه‌ولێره، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به زاری كرمانجی گوت " ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران كه به هۆی تاوانی جیاجیا به‌ند كراونء ئێستا له مه‌حه‌ته ماوه‌ی حكومهكهیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، زیاتر له 250 كه‌س ده‌بن" ئه‌و زیاتر گوتی " ئێمه بوینه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر كهسءكارمان چونكه هه‌فتانه دوو یا سێ جار دێنه هه‌ولێر، بۆیه دواكارین له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان، بمانگوازنه‌وه به‌ندیخانه‌ی سۆران".
عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌بابه‌كر، بهرِێوهبهری پۆلیسی سۆران، له‌مباره‌وه گوتی " بینایه‌ی گرتووخانه‌ی سۆران ته‌واو بووه، به‌ڵام تا ئێستا پۆلیسی پێویست بۆ ئه‌و شوێنه دانه‌مه‌زراون، هه‌ر كاتێك كێشه‌ی میلاكات بۆ به‌ندیخانه ته‌واو بوو، هه‌موو ئه‌و به‌ند كراوانه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆرانن، له مه‌حه‌ته یا شاره‌كانی دیكه ده‌گوازینه‌وه بۆ سۆران".
نوسراو له‌لايه‌ن ميوان
said:
|
hangaweki zor basha dastan xosh hiwadaem am hngawa ba zotrin kat bkaweta wari jeba jekrden |











