زارى كرمانجى- سۆران: به‌هۆى به‌رفراوان بوونى ناوچه‌كه‌و كرانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك بنكه له‌سنوورى سۆران، 53 پۆلیس فه‌رمانى دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچووه‌و ئێستا لهمهشقدان.![]()
عه‌مید عیماد كه‌نعان، بهرِێوهبهرى كارگێرِى پۆلیسى سۆران، ئه‌م هه‌واڵه‌ى بۆ زارى كرمانجى پشترِاست كرده‌وه‌و گوتى "وه‌ك دیاره سنووره‌كه‌مان رۆژ له‌دواى رۆژ له رووى رێژه‌ى دانیشتووان لهبهرفراوان بووندایه، بێگومان بۆ ئه‌مه‌ش پێویستى بهپاراستنى ئه‌منى زیاتر ده‌بێت، وه‌ك دیاریشه له‌ئێستادا چه‌ند بنكه‌یه‌كى پۆلیس له‌سنوورى قه‌زاكانى سۆران كراونه‌ته‌وه‌و كێشه‌ى كه‌مى میلاكاتمان بۆ دروست بووه، بۆ پرِكردنهوهى ئه‌م كهمء كورِیانه، داواى پێنج سه‌د كارمه‌ندى پۆلیسمان كردووه. خۆشبه‌ختانه له دوو هه‌فته‌ى رابردوو ناوى 53 پۆلیسمان بۆ گهرِایهوهو ئێستا له‌مه‌شق كردندان، دواى ته‌واوكردنى مه‌شقه‌كانیان، به‌پێى پێویست به‌سه‌ر بنكهكهكانى پۆلیس دابه‌شیان ده‌كه‌ین، هیواداریشم ئه‌مساڵ پۆلیسى زیاترمان بۆ دابمه‌زرێنن، له‌پێناو پرِكردنهوهى ئه‌و بۆشاییانه‌ى له‌و رووه‌وه هه‌مانه".











