دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی گه‌شتێك به نێو گۆرانی و ئاوازه رِهسهنهكانی كوردی گروپی موزیكی نه‌وای هه‌ولێر توانی له ساڵی 2011 جیگای خۆی بكاته‌وه له دلی جه‌ماوه‌ری كوردستان و به یه‌كێك له پرِفرۆشترین به‌رهه‌مه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.![]()
نه‌وای هه‌ولێر له ئیستادا به سه‌رپه‌رشتی هونه‌مه‌ند فه‌رهه‌نگ غه‌فوور كۆتایی هێنا به تۆماركردن و كلیپ كردنی گه‌شتی دووه‌م كه پێكهاتووه له چه‌ندین میلۆدی و تێكستی ره‌سه‌نی كوردی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی نه‌وای هه‌ولێره‌وه كاری موزیكی بۆ كراوه كه هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان ( هۆشیار مهجان - هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د - شیاو كه‌مال - رِێبوار عبدالله - مێهڤان ئه‌مین - هۆگر عزیز - ئه‌لند خه‌یری).
شایه‌نی باسه سۆلۆی گۆرانیهكان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان ( فه‌رهه‌نگ غه‌فوور و ئاڤان عوسمان ) گوتراوه.
كاری ڤیدیۆ كلیپیشی ئیستا له قۆناغی كۆتایدایه كه له كامێرای یوسف ستار و مۆنتاژی كاروان زامدار و ده‌رهێنانی هه‌ڤاڵ حه‌مه‌ده . وا برِیاره ڤیدیۆ كلیپ و سیدی ئۆرجینال له‌گه‌ل بۆنه‌كانی ئادار ه نه‌ورۆز بڵاو بكرێته‌وه . گروپی موزیكی نه‌وای هه‌ولێر هیواداره به‌هاری 2012 به به‌رهه‌مه كوردیه‌كانی زیاتر برازێنێتهوه











