Zarikrmanji.com || ده‌زگای زاری كرمانجی

پێدانی بیمەی بێكاری بە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانى هەرێم تەنیا بۆ ماوەی 6 مانگە

:

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، پێدانی بیمەی بێكاری بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان تەنیا بۆ ماوەی 6 مانگە و روون نییه‌ ئاخۆ پرۆژه‌كه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌ یاخۆ نا.

bekari
عەباس ئەكرەم ئەمڕۆ دووشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ی راگەیاند "تا ئێستە لە سنووری پارێزگەی سلێمانی 13 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان كە هیچ جۆرە كارێكیان نییە لە وەرگرتنی بیمەی بێكاری بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان سوودمەند بوون".

ئەكرەم گوتی "لە هەولێریش پتر لە 6 هەزار و لە پارێزگەی دهۆكیش 8 هەزار لە بێكارانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان دەیانگرێتەوە".

روونی كردەوە "لە 1 ئەیلوول/سێپتێمبەری ساڵی رابردوو یەكەم بیمەی بێكاری كە 150 هەزار دینارە بۆ بێكارانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكانى سلێمانى بە رێكوپێكى خەرج كراوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا هاوكاری مانگی ئەیلوول و تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری رابردوو بە سەر بێكارانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكانی پارێزگەی دهۆك و هەولێر دابەش كرا".

هەروەها گوتی "بڕیار وایە بێكارانی هەولێر و دهۆك لە داهاتوودا هاوكاریى مانگەكانى 11 و 12 و 1 و 2یان بە قۆناغ بۆ خەرج بكرێ".

ئەوەشی ئاشكرا كرد "سەرەتا كە حكوومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە بە پێدانی 150 هەزار دینار مانگانە بۆ هەر بێكارێكی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان تەنیا بۆ ماوەی 6 مانگ دەبێ، واتە لە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری ساڵی رابردوو تا مانگی ئادار/مارس دەبێ، لە بەر ئەوە لە مانگی ئادار دوا هاوكاری بە بێكاران دەدرێ و پاشان دێتە بڕین".

گوتیشی "تا ئێستە نازانین كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێم پێدانی ئەو بڕە هاوكارییە بۆ بێكارانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان درێژ دەكاتەوە یان نا، یان لە شوێنی ئەو پرۆژەیەك بە شێوەیەكی تر یاخۆ لە ژێر هەر ناوێكی تر بەردەوام دەبێ یان نا".
جاری بيندراوی بابه‌ت: 35

بچوك كردن | گه‌وره‌كردن

busy
 

وه‌رزش

شەوی رابردوو لەمیانەی یاریەكانی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یانەی بایرن مونیخ سەركەوتن بۆ قۆناغى پێش كۆتایی. شەوی رابردوو لەمیانەی یاریەكانی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە مێوانداری یانەی میلانی ئیتاڵی كرد و لەو یاریەدا یانەی بەرشەلۆنا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ بباتەوە، لە سەرەتادا لە خولەكی 11 دا لیۆنێل مێسی گۆلێكی لە رێگای لێدانی سزادا تۆماركرد دواتر یانەی میلان توانی لەرێگای یاریزان نوچێرینیۆ لە خولەكی 33 دا گۆلی یەكسانبون بۆیانەی میلان تۆماربكات دوای تێپەڕبونی 8 خولەك یاریزان مێسی توانی گۆلی دووەم لەخولەكی 41 دا تۆماربكات و لەگێمی دوومدا یاریزان ئینیێستا توانی لەخولەكی 53 دا گۆڵی سێیەم بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماربكات بەم بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی. لە یاریەكی تردا یانەی بایرن مونیخی ئەڵمانی لەناو یاریگای ئەلیانز ئەرێنا مێوانداری یانەی مارسیلیای فەرەنسی كرد و لەم یاریەدا یانەی بایرن توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بباتەوە، ھەردوو گۆلی یانەی بایرن لەلایەن یاریزان ئۆلیچ لە خولەكەكانی 13 و 27 دا تۆماركران.
یانەى میلانی ئیتاڵیایی دووپاتى كردەوە كە تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلی و بەرگریكاری سەرەكیی یانەكەی ناتوانێ بەشداری یاریی داهاتوو بكا لە بەرامبەر بەرشەلۆنەى ئیسپانیایی، ئەمە بە پێی وارگەى كورە.ماسیملیانۆ ئەلگێرى راهێنەری یانەى میلان راى گەیاند، تیاگۆ بەهۆى ئەنگاوتنەوە لە یاریی سێشەمى داهاتوو لە خولى پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەشدار نابێ، كە بڕیارە یانەى میلان لە ناو یاریگەى سان سیرۆ رووبەڕووى یانەى بەرشەلۆنە ببێتەوە.ئێوارەی دوێنێ لە خولی پلەیەكى ئیتاڵیا یانەى میلان لەناو یاریگەى خۆی (سان سیرۆ) مێوانداری یانەى رۆمای كرد و توانى بە ئەنجامى 2-1 یارییەكە بباتەو، لە خولەكى 33 تیاگۆ تووشى ئەنگاوتن هات و لە یارییەكە هاتە دەرەوە. تیاگۆ كە بە یەكێك لە سەرەكیترین یاریكەر لە ریزى یانەى میلان دێتە ژماردن، ماوەیەكە دەنگۆى گواستنەوەى بۆ یانەى بەرشەلۆنە بۆ وەرزى داهاتوو بڵاو بووەتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە درێژەی بە سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا) دا، دوای ئەوەی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 30ی خولەكەدا بە ئەنجامی 2 – سفر لە یانەی ریال مایۆركای بردەوە. لە گێمی یەكەمدا بەرشەلۆنە هەوڵی دا گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكا و كونترۆڵی ناوەڕاستی یاریگەكەی كردبوو تا لە خولەكی 26دا لیونێل میسی توانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكا و ئەو گێمە لە بەرژەوەندیی تیپی خۆی بە كۆتا بێنێ. لە گێمی دووەمدا بەرشەلۆنە بەسەر یارییەكەدا زاڵ بوو، بەڵام دوای دەركردنی تیاگۆ ئەلكانترا لە خولەكی 56دا بەهۆی وەرگرتنی دووەمین كارتی زەردەوە، ریتمی یارییەكەی لەدەست دا و تیپی خانەخوێ چەندان هێرشی كردە سەر گۆڵی یانە كەتەلۆنییەكە تا جیرارد پیكێ لە ئەنجامی هێرشێكی پێچەوانەدا لە خولەكی 79 توانی گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە تۆمار بكا و یارییەكە لە بەرژەوەندیی تیپەكەی بەكۆتا بێنێ.بەرشەلۆنە بەو بردنەوەیە، كۆی خاڵەكانی خۆی گەیاندە 69 خاڵ و جیاوازیی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ كە دوای چەند خولەكێكی تر لە یارییەكی تری هەمان گەڕدا مێوانداریی یانەی ریال سۆسیێداد دەكا، گەیاندە 3 خاڵ
میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێ ئەورپا سوپاسی ئینگلیزی كرد بۆ داهێنانی پڕ جەماوەرترین یاری لە دنیادا كە ئەویش تۆپی پێیە، ئەوەش دوای لێدوانی دەیڤ ڕیچاردچز سەرۆكی ڕابیتەی یانەكانی خولی ئینگلیزی دێ بە تۆمەتباركردنی ئەوروپا و دنیا بەدزینی یاریی تۆپی پێ لە ئینگلیزەكان.پلاتینی بەشێوەیەكی دیپلۆماسی وەڵامی ڕیچاردزی دایە و گوتی، سوپاسی ئینگلیز دەكەین كە یاریی تۆپی پێی داهێنا و كردیان بەدیاری بۆ ئێمە، وارگەی عەرەبییە بڵاوی كردەوە.ڕیچاردز لە كاتێكی زووتری ئەم حەوتووە ڕەخنەی لە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی "فیفا" و یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا" گرت و گوتی ئەوان تۆپی پێ لە ئینگلیز فێربوونەوە و ئەوان دزن.پلاتینی لە وەڵامی ڕیچاردزدا /69 ساڵ/ گوتی، خۆی و هاوەڵانی لە یەكەتیی تۆپی پێ دز نین و هاوكات ئینگڵتەرا وڵاتێكی بەخشندەیە و زۆری پێشكێش بە تۆپی پێ كردووە."یاریی تۆپی پێ هی كەس نییە و موڵكی هەموانە، دووبارە سوپاسی ئینگڵتەرا دەكەم"، پلاتینی بەوپەڕی دیپلۆماسییەوە وەڵامی ڕیچاردزی دایەوە.دوای لێدوانەكەی پلاتینی، ڕیچاردز داوای لێبوردنی لە فیفا و یوفا كرد.