له بهرِێوهبهرایهتى په‌روه‌رده‌ى رواندز، به‌مه‌به‌ستى گرینگی‌دان به هوشیاریی ژینگهییء ته‌ندروستى و چۆنیه‌تى خۆپاراستن له نه خۆشییه‌كاندا، خولێك بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ بهرِێوهچوو.![]()
سه‌دیق سه‌عید به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن له بهرِێوهبهرایهتى په‌روه‌رده‌ى رواندز به ماڵپهرِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" رۆژانى 19/2/2012 یه‌كه‌ى ژینگه‌و ته‌ندروستى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل بهرِێوهبهرایهتى په‌روه‌رده‌ى رواندز، خولێكى دوو رۆژه‌ى بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستاى قوتابخانه‌كانى ناوه‌ندى رواندزء ده‌وروبه‌رى كرده‌وه".
زیاتر گوتى" له خوله‌كه‌دا له‌لایه‌ن مامۆستاى پسپۆر بابهتهكان وانه‌كان پێشكه‌ش كران، كه تێیدا باس له هوشیاری ژینگه پارێزىء ته‌ندروستى گشتىء چۆنیه‌تى خۆپاراستن له نهخۆشییهكانء رێگه‌كانى فریاگوزاری سه‌ره‌تایی كرا".











