![]()
به برِیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له سنووری بهرِێوهبهرایهتى په‌روه‌رده‌ى 25 مامۆستا له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل دامه‌زران.
سه‌دیق سه‌عید به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن له بهرِێوهبهرایهتى په‌روه‌رده‌ى رواندز، به ماڵپهرِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" دواى ئه‌وه‌ى وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رواندز، داوامان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد، به ره‌چاو كردنى بارودۆخى تایبه‌تى قوتابخانه‌كانى گوندى ( پردهشال، بۆكریسكان، زارگه‌ڵی ) كه گهرِاونهتهوه سه‌ر په‌روه‌رده‌ى رواندز، مامۆستامان بۆ دابمه‌زرێت".
هه‌روه‌ها گوتى" دواتر ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى كۆلیژء په‌یمانگه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارى دامه‌زراندنیان پێشكه‌ش به په‌روه‌رده كرد، بۆ ئه‌وه‌ش به فه‌رمانى كارگێری ژماره ( 3149له 16/2/2012) ره‌زامه‌ندى دهربرِی به دامه‌زراندنى 25 مامۆستا له‌و سێ قوتابخانه‌یه، كه پێك دێن له پسپۆرییه‌كانی ( كوردى، عه‌ره‌بی، ئینگلیزى، وه‌رزش، كۆمپیوته‌ر، ئاین) ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌وانه‌ش 7 مامۆستا بۆ قوتابخانه‌ى بۆكریسكان، 13 مامۆستا بۆ زارگه‌لی، 5 مامۆستاش بۆ گوندى پرده‌شاڵ داندراون.











