بهرِێوهبهرى شاره‌دێى وهرتىَ رایگه‌یاند، ماوه‌ى دوو رۆژه به‌هۆى رووداوێكى سروشتى و رووچۆنى زه‌وى مه‌ترسى گیرانى رێگه‌ى گوندێك هه‌یه، دوو ماڵباتیش مه‌ترسى رووخانى خانووه‌كانیان لىَ دهكرىَ. ![]()
كوێستان ئه‌حمه‌د بهرِێوهبهرى شاره‌دێى وهرتىَ به ماڵپهرِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" ماوه‌ى دوو رۆژه به‌هۆى كاره‌ساتێكى سروشتى و رووچۆنى زه‌وى له گهرِهكى بهرِۆژى شاره‌دێى وهرتىَ، مه‌ترسى گیرانى رێگه‌ى گوندى كه‌ڵێته هه‌یه، هه‌روه‌ها دوو ماڵباتیش خانووه‌كانیان درزى گه‌وره‌ى بردووه‌و مه‌ترسى رووخانى خانووه‌كانیان لىَ دهكرىَ ".
زیاتر گوتى" ئه‌و رووداوه سروشتییه رۆژ به رۆژ زیاتر دهبىَ، دیوارى پاڵپشت و رێگه‌ى سه‌ره‌كى وهرتىَ بۆ گوندى كه‌ڵێته درزى گه‌وره‌ى بردووه، ئه‌گه‌ر زیاتر بێ رێگه‌ى گونده‌كه دهگیرىَ و خانووى دوو هاوولاَتیش درزیان بردوه‌و مه‌ترسى رووخانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌ترى له‌سه‌ر رووخانى ستوونى كاره‌باش هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و پارێزگهى هه‌ولێرمان ئاگادار كردۆوهتهوه له‌و رووداوه سروشتییه.











