له شاره‌دێى سیده‌كان، 5 كه‌س به‌هۆى زێده‌رِۆیى كردنه سه‌ر زه‌وى له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسه‌وه ده‌گیرێن، دواتریش هاوولاَتییان بۆ ئازادكردنیان گردبوونه‌وه‌یه‌كى نارِه‌زایى ساز ده‌كه‌ن.![]()
محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌رِێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان به ماڵپه‌رِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" ئه‌و شوێنه‌ى زێده‌رِیى كراوه‌ته سه‌ر گردێكه‌و 5 دۆنم زه‌وى ده‌بىَ، ده‌كه‌وێته پشت كۆمه‌ڵگه‌ى كارگێرِىو موڵكى وه‌زاره‌تى داراییه، هیچ په‌یوه‌ندى به شاره‌وانى و كشتوكاڵه‌وه نیه، هاوولاَتییان ناتوانن به گرێبه‌ست وه‌رى بگرن"
زیاتر گوتى" ئێسته‌یش ره‌زامه‌ندى 12 وه‌زاره‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، تاپۆ كراوه بۆ هێزه‌كانى پاراستنى سنوور له ناوچه‌ى سیده‌كان، پێشتر هه‌وڵى جدى دراوه رێگه له‌و زێده‌رِۆییه بگیرىَ، به‌لاَم دیسان دواى دوو مانگ خه‌ڵكێكى ناوچه‌كه زێده‌رِۆییان كرده سه‌ر زه‌وییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى خانووى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دواتریش بنكه‌ى پۆلیس به ئاگادارى و برِیارى دادگه 5 كه‌س له‌وانه بۆ ماوه‌ى 48 سات گیران، سزاى سه‌رپێچی كردنیان بۆ دیاریكراو ئازاد كران، هه‌روه‌ها به‌لێننامه‌یان لێوه‌رگیرا كه ئه‌و كاره دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت، به‌لاَم خه‌ڵكى ناوچه‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌كى نارِه‌زاییان سازكرد، داوایان ده‌كرد كه رێگه به‌و زه‌یده‌رِییه بدرێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ى سه‌یره لێره‌دا خه‌ڵك هانى زێده‌رِى بدات، له‌لایه‌كى تریش گله‌یى له حكومه‌ت بكات كه رێگه له سه‌رپێچى كردن و زێده‌رِى ناگرێت".











