دیتن: به‌ختیار سه‌باح
عیسا مه‌مه‌ده‌رِه‌ش سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ى زارى كرمانجى باسى پلان و به‌رنامه‌ى داهاتوو و كار‌و پرِۆژه‌كانى
رواندز كرد‌و گوتى "ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه زۆر گرنگ بوو، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى ئیدارى ناوچه‌كه هه‌وڵماندا بۆ تاپۆكردنى خانووه‌كانى سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندز، كه تا ئێسته تاپۆیان نه‌بووه".
له‌باره‌ى بوونى به سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز گوتى" بوونى من به سه‌رۆكى شاره‌وانى په‌یوه‌ندى به‌وه هه‌بوو، كه سه‌رۆكى شاره‌وانى پێشوو گواسترایه‌وه هه‌ولێر، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى كرا، منیش جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز بووم و به هه‌ڵبژاردن هاتوومه‌ته ناو ئه‌نجوومه‌ن، دواتریش به برِیارى ته‌واوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كرام، ئێستاش به‌ڵێن به هه‌موو خه‌ڵكى رواندز ده‌ده‌م، كه به‌بىَ جیاوازى له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و چین و توێژه‌كان خزمه‌ت بكه‌م و له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته دابم كه من سپێردراوه.
سه‌باره‌ت به كار‌و پرِۆژه‌كانیان له‌و ماوه‌یه‌دا روونى كرده‌وه، له‌و كاته‌وه‌ى ده‌ست به‌كاربوومه، كه‌شف و ده‌رخسته‌ى پرِۆژه‌كانمان زیاتر كردوون، ئه‌مساڵ به جیاوازى له‌گه‌ڵ سالاَنى رابردوو بودجه‌ى پرِۆژه‌كانمان زۆر زیاتر ده‌بىَ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه زۆربه‌ى كه‌موكورِییه‌كانى هه‌مانه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، جگه له‌وه ئێستا زه‌ویمان بۆ زیاتر له 800 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى شارستانى و مۆدێرن گه‌رِه‌كى نوىَ له رواندز دروست بكه‌ین، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كى رێك و پێك بتوانین پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جىَ بكه‌ین، له‌لایه‌كى تریشه‌وه هۆكارێكى گرنگ ده‌بىَ بۆ نه‌هێشتنى قه‌یرانى نیشته‌جێبوون له رواندز، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى ئیدارى رواندز بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى هاولاَتییانى شاره‌كه ئاسانكاریمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێك له گه‌رِه‌كه‌كانى رواندز، ئه‌مساڵ له پێشینه‌ى خانووبه‌ره سوودمه‌ند بن، ئه‌وه‌ى زۆریش به‌لاى ئێمه‌وه گرنگ بوو ده‌رچوونى برِیارى تاپۆكردنى خانووه‌كانى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندز بوو، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات كه ئێمه له‌گه‌ل قایمقامى رواندز و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى خانووبه‌ره‌ى سۆران دانیشتین، دواتریش قایمقامى رواندز سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد‌و له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر تاپۆكردنى خانووه‌كان هێنایه‌وه".
زیاتر گوتى" له‌و ماوه‌یه‌دا كێشه‌ى پیشه‌وه‌رانى رواندز چاره‌سه‌ر ده‌كرىَ، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵه گرفتى نه‌بوونى جێگه‌یان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ش له گه‌رِه‌كى پاشاى گه‌وره‌ى رواندز ( كاولۆكان ) شوێنێكى تایبه‌تمان بۆ دیاریكردوون، بۆ ئه‌وه‌ى پیشه‌وه‌ران دوكانى خۆیان دروست بكه‌ن و هه‌موویان له یه‌ك شوێن كۆببنه‌وه، كه ئێستا هه‌ر یه‌كه‌و له شوێنێكن، هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌كى نێزیك پرِۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریى گرنگ كه هوتێلى پێنج ئه‌ستێره‌و چه‌ند موتێلێكى تێدایه، له‌گه‌ڵ ( شارى به‌رهه‌مهێنانى سینه‌ما ) ده‌كه‌ونه وارى جێبه‌جێكردن".
سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ره‌زامه‌ندیمان كردووه به ته‌رخانكردنى 180 پارچه زه‌وى بۆ شه‌هیدانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، كه داوایان كردووه خانوو بۆ شه‌هیده‌كانى سنووره‌كه‌یان دروست بكه‌ن، بۆ زیاتر گرنگى دانیش به چاندنى دار‌و زیادكردنى رووبه‌رى سه‌وزایى شاره‌كه، ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرتووه بۆ دروستكردنى سىَ پاركى بچووك له رواندز، هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى كه به‌رِێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى رواندز ره‌زامه‌ندى پرِۆژه‌ى دروستكردنى حه‌وزى خه‌زنكردنى ئاوى پاكى هێنایه‌وه له بێخاڵه‌وه بۆ رواندز ، ئێمه‌ش بۆ شوێنى دروستكردنى حه‌وزه‌كه زه‌وى تایبه‌تمان ته‌رخان كرد.
سه‌باره‌ت به كه‌موكورِی له پرِۆژه‌كان و چاودێرى كردنى ئه‌و پرِۆژانه‌ى له رواندز جێبه‌جىَ ده‌كرێن، عیسا مه‌مه‌ده‌رِه‌ش گوتى" ئێمه پێشتر له جێبه‌جێكردن و وه‌رگرتنى پرِۆژه‌كان ئه‌ندام نه‌بووین، ئه‌گه‌رچى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به شاره‌وانییه‌وه هه‌بوو، به‌لاَم له‌مه‌ودوا هه‌موو ئه‌و پرِۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به شاره‌وانییه‌وه هه‌یه، تێدا ده‌بینه ئه‌ندام و چاودێرى وردى پرِۆژه‌كان ده‌كه‌ین، له بوونى هه‌ر كه‌موكورِییه‌ك، چونكه ناكرىَ پرِۆژه‌یه‌ك بۆ شاره‌كه‌مان بكرىَ و ئێمه پێى ئاگادار نه‌بین و پرِ له كه‌موكورِى بێت".
له‌باره‌ى بوونى زێده‌رِۆیى بۆ سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى و موڵكى حكومه‌ت گوتى "ده‌توانم بڵێم به جیاوازى له‌گه‌ڵ شاره‌كانى تر زێده‌رِۆیى هه‌ر نییه، ئه‌وه‌ى كه كراوه هه‌وڵده‌ده‌م چاره‌سه‌رى بكه‌م و ئه‌و دیارده‌یه نه‌هێڵم، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى پێشتر بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كراوه‌و هاولاَتییه‌كه پابه‌ندى رێنماییه‌كان نه‌بووه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، به‌بىَ جیاوازى له نێوان كه‌سه‌كان، جگه له‌وه‌ش له هه‌موو گه‌رِه‌كانى رواندز كارمه‌ندى شاره‌وانیمان وه‌ك چاو‌دێر داناون، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر زێده‌رِۆییه‌ك له‌ناو كۆلاَنه‌كان، یان هه‌ر كه‌موكورِییه‌ك له پرِۆژه‌كان و یاخۆ داواكاریى و پێشنیازه‌كانى هاولاَتییان له رێگه‌ى ئه‌وانه ئێمه ئاگادار بكرێینه‌وه، به تایبه‌ت دیارده‌ى به‌رِه‌لاَ كردنى مه‌رِومالاَت بۆ ناو شار‌و خواردنى دارودره‌خت نه‌هێڵین، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات سزاى توندیان ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگى كاركردن له‌گه‌ڵ داموده‌زگه‌كان گوتى "من شاره‌كه‌ى خۆم له هه‌موو به‌رپرسێك خۆشتر ده‌وىَ، بۆیه به‌ڵێنم داوه وه‌ك یه‌ك تیم و یه‌ك خێزان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى ئیدارى و ته‌واوى داموده‌زگانى سنووره‌كه كار بكه‌م، ئه‌وه‌ش له پێناو زیاتر خزمه‌تكردن و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى شارى رواندزه، وه هه‌ر بۆچوون و پێشنیازێك له پێناو پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردن بىَ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وه ده‌رگه‌مان كراوه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌بىَ پێچ و په‌نا ئه‌وه‌ى هه‌بىَ بۆیان باس ده‌كه‌ین".











