توانا ته‌ها - سۆران: له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت، بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێكى په‌یوه‌ست به ژینگه‌و هۆكاره كاریگه‌ره‌كان، كه وایان كردووه ژینگه‌یه‌كى
باشمان نه‌بێت، مامۆستا شێروان شه‌ریف قرِتاس، مامۆستاى زانكۆى سۆران له فاكه‌ڵتى ئاداب به‌شى جوگرافیا، به‌كالۆریۆس له جیۆلۆجیا، به‌كالۆریۆس له زمانى ئینگلیزى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین، ماسته‌ر له زانست و ئه‌ندازیارى ئاو له زانكۆى ئاى ئێچ ئى - دێلفت (IHE - Delft) له هۆڵه‌ندا، قوتابى دكتۆرا له بوارى هایدرۆجیۆلۆجیا له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین، باس له ره‌وشی ژینگه ده‌كات.
شێروان شه‌ریف واى ده‌بینێت كه "ژینگه له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، ژینگه سروشته، بۆ هه‌ر زینده‌وه‌رێك دۆخێكى سروشتى هه‌یه كه هه‌وا و ئاو و خاك و زینده‌وه‌ران و پله‌كانى گه‌رما ره‌گه‌زى ژینگه‌ن، كه له‌گه‌ڵ ژیانى ئه‌م زینده‌وه‌ره ده‌گونجێن، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى سروشتى نه‌وه له دواى نه‌وه به‌رده‌وامبىَ ". بۆ پارێزگارى كردن له‌م دۆخه‌ش ئه‌و راى ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مه‌ش له شوێنكه‌وه بۆ شوێنێكى دیكه جیاوازه له كوردستان، نموونه‌ى ده‌ڤه‌رى بارزانیش ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت "پاراستنى ژینگه بووه‌ته به‌شێك له كولتوورى ئه‌و ده‌ڤه‌ره، برِوا ناكه‌م له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست نموونه‌ى له‌و جۆره هه‌بىَ".
بۆ ئه‌وه‌ى له گشت شوێنه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ئه‌م كولتووره دروست بێت، مامۆستاى زانكۆى سۆران شێروان شه‌ریف، راى وابوو پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه خۆشه‌ویستى ژینگه هه‌بێت، ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژینگه‌یه‌ى ئێستا هه‌یه تێكچوو چ كاره‌ساتێكى ژینگه‌یی رووده‌دات و هه‌روه‌ها بشزانین كه چ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك و تاوانێكى ویژدانى و خودایی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ركه‌سێك، كه به‌شدارى له تێكدانى ئه‌م ژینگه‌ى كردووه". گوتیشى "گه‌رِاندنه‌وه‌ى ژینگه بۆ دۆخى سروشتى كارێكى زۆر زۆر گرانه، كه ژیانى مرۆڤ و ملیۆنه‌ها زینده‌وه‌ر ده‌خاته حاڵه‌تى ناخۆش و نا ئارام. بۆیه پێویسته رۆشنبیرى و به‌رپرسیاریه‌تى و دان به‌خۆداگرتن و به‌خشین له‌لایه‌ن تاك و حكومه‌ت هه‌بێت بۆ ژینگه. تا ئێستاش راوكردن به شێوه‌ى جیاجیا به‌رده‌وامه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ى پاسه‌وانى تایبه‌ت به ژینگه داندراوه له كوردستان". به‌برِواى شێروان شه‌ریف كه‌مى رۆشنبیرى له ژینگه‌و گه‌وره‌یی و گرنگییه‌كه‌ى كه نازانن ژینگه موڵكى ئه‌وان نییه، به‌ڵكو موڵكى هه‌موو زینده‌وه‌رێك و نازیندووێكه، "خوا سروشتى به پاكى دروستكردووه، ئێمه ئه‌و مافه‌مان نییه ته‌نهاو ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان بگره‌و بكوژه‌ى تێدا بكه‌ین. چۆن ئه‌و مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له ژینگه‌یه‌كى خۆش بژیت، به هه‌مانشێوه مافى هه‌موو زینده‌وه‌ر و نا زیندووش له‌م سروشته هه‌یه ئێمه پارێزگاری‌یان بكه‌ین و خۆشمان بوێن. ئه‌مه هه‌مووى لێكبه‌ستراوه". ئه‌م مامۆستایه‌ى زانكۆ نموونه به‌وه دێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر دارستانه‌كانمان برِى، ئه‌وا باڵنده‌كان و زۆربه‌ى زینده‌وه‌ران بێ خواردن و جێگا ده‌مێنن، خاك پیت و به‌ره‌كه‌تى له‌ده‌ستده‌دا، شاخه‌كان و لاپاڵه‌كان ده‌رِووتێنه‌وه، گژ و گیا كه‌مده‌بێت، تاكو به ته‌واوى سیسته‌مى ژینگه‌ى له‌و ناوچه‌یه تێكده‌چىَ. به هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان كه‌مبوون یان نه‌مان".
ئه‌و دژى ئه‌وه‌یه له كوردستان به قسه‌كردن باسى ژینگه بكه‌ین و به‌ژینگه‌یه‌كى باشى ناوزه‌د بكه‌ین، له‌پاڵ ئه‌مه‌ش قه‌تلوعامى ژینگه بكه‌ین به ده‌ستى خۆمان.
مامۆستا شێروان شه‌ریف باشترین ژینگه به‌وه ناو ده‌بات كه له سروشتى خۆى بمێنێته‌وه‌و هه‌موو چالاكییه مرۆڤیه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره له دژى ژینگه نه‌بن. به‌ڵكو پێچه‌وانه‌وه پێیوایه ده‌بێت دۆستى ژینگه بن "جا كوردستان بێت یان هه‌ر شوێنێكى تر. هه‌ر قسه‌یه‌كیش بكرێ گرنگه بۆ تێگه‌یاندنى خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كى زانستیانه كه ژینگه چۆن پارێزگارى لێده‌كرىَ و زۆرترین ته‌مه‌نى ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى به سروشتى خۆی بمێنێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى كارى خراپى هه‌یه له‌سه‌ر ژینگه تاوانێكى گه‌وره ده‌كات، كه ئه‌سته‌مه بتوانى راستیبكاته‌وه".
ژینگه به سروشت، گژوگیا، پووش، له‌ناو بردنى هه‌رچى باڵنده‌و زینده‌وه‌ر ده‌سووتێت و كۆتایى به‌مانه دێت.
سووتانى پووش و پاوان زیانى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ هه‌موو گژوگیاو دار و باڵنده و مێروو و خشۆكه‌كان و هه‌موو زینده‌وه‌رێك و خاك و به‌رده‌كان، كه هه‌ر یه‌كه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك كاری تێده‌كات، كه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه نازانین ئه‌وه‌یه ئایا هۆكارى دروستبوونى ئه‌م ئاگر تێبه‌ربوونه چییه، شه‌ریف ده‌ڵێت "ئایا كه‌سانێك هه‌ن به ئه‌نقه‌ست ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌نده دوژمنى سروشتى خوان، یان ئه‌وه‌نده نه‌زانن كه كاره‌ساتى ئاگر له سروشت به‌ردان نازانن".
له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه‌و پرسیار ده‌كا، ئاخۆ بۆچى ساڵانى پێشوو كه نه پۆلیسى دارستان هه‌بوو نه چاو‌دێر، كه ئاگر له شوێنێك به‌رده‌بوو گه‌نج و پیر، ئافره‌ت و پیاو تێیبه‌رده‌بوون تا نه‌یانده‌كوژانده‌وه وازیان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام ئێستا زۆرجار ده‌بینین ئاگر به‌رده‌بێت و كه‌س به‌هانایه‌وه ناچێت، ته‌نها پۆلیسه‌كان نه‌بن.
بوونى ده‌زگا به‌رد شكێنه‌كان، ده‌زگاى هارِینى قوم و لم، كه له لێوارى رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان كارده‌كه‌ن یه‌كێكن له هۆكاره هه‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانى پیسكردنى ژینگه‌و له‌ناوبردنى ئه‌و هه‌موو زینده‌وه‌ر و ماسی و دابرِاندنى ئاو، شێلوكردن، پیسكردن، به كاره‌سات وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "جگه له‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر زاوزێ و زۆربوونى ژینگه‌ى زینده‌وه‌رانى ئاوى، ئه‌ویش به هۆى تێكچوونى شوێنى مانه‌وه‌و خه‌وتن، یان خۆ حه‌شاردانى زینده‌وه‌ران. بۆیه ده‌بىَ به‌ر له دامه‌زراندنى هه‌ر پرِۆژه‌یه‌كى بیناسازى یان پیشه‌سازى، یان هه‌ر پرِۆژه‌یه‌كى ئابوورى، رِاپۆرتى (EIA) (Environmental Impact assessment) واتا راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌رى ژینگه‌یی هه‌بێت، به‌ر له‌وه‌ى پرِۆژه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى ژینگه‌یی دروست نه‌كه‌ین. كه له‌م راپۆرته به شێوه‌یه‌یه‌كى تێروته‌سه‌ل و زۆر به دوورودرێژى و به وردى گشت كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م پرِۆژه‌یه‌ی به زانستى تێدا باس ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه نییه كه هه‌موو جار پرِۆژه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه پرِۆژه‌كه له چ شوێنێك و چ شێوازێك دروست بكرێت، به مه‌رجێك دژى ژینگه نه‌بێت، به‌ڵكو ئایا ئه‌م پرِۆژه‌یه چۆن وای لێبكرێت دۆستى ژینگه‌بێت، بۆ نموونه به‌لجیكى و هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌توانن به ده‌یان پرِۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى كاره‌با دروست بكه‌ن، به‌ڵام حه‌زیان له وزه‌ى كارۆهه‌واییه (wind power) ئه‌مه‌ش چونكه هه‌واو ژینگه پیس ناكه‌ن، هه‌رچه‌نده تێچوونى ئه‌م پانكانه گه‌لێك زۆره‌و شوێنى زۆریش ده‌گرن.
ئه‌م هه‌موو كارگه‌و كۆمپانیا به‌ردانه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێته له‌ناوبردنى چه‌ندان جۆرى زینده‌وه‌ر، كه جارێكى دیكه دروست نه‌بنه‌وه، هه‌روه‌ك شێروان شه‌ریف قرِتاس ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، كاریگه‌رى زۆر خراپیان هه‌یه كه له‌وانه‌یه به‌رده‌وامبوونى ئه‌مانه ببێته هۆی له‌ناوچوونى هه‌ندێك جۆر، ئه‌ویش به‌و جۆره‌ى كه ترشى ئاوه‌كه، برِى ئۆكسجین و رادده‌ى گه‌یشتنى تیشكى رۆژ بۆ قووڵاییه جیاوازه‌كان له دۆخى سروشتى ده‌گۆرِدرێت". ئه‌مانه‌ش جگه له‌وه‌ى كه كاریگه‌رى راسته‌وخۆن ،كاریش ده‌كه‌نه سه‌ر هاتوچۆ و سه‌رچاوه‌كانى خۆراك كه زینده‌وه‌رى بچووك و قه‌وزه‌كانن، كه گه‌شه‌یان له سه‌ر برِى تیشكى رۆژ و برِى ئۆكسجینه.
ئه‌وانه‌ن كه له گرنگى ژینگه‌و كاریگه‌رییه‌كان و كاره‌ساته‌كانى تێناگه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه واتێده‌گه‌ن كه ژینگه موڵكى ئه‌وانه‌و ژینگه‌ش مافى له‌سه‌ر ئه‌وان نییه، ئه‌وانه‌ن كه له سزاكانى تایبه‌ت به ژینگه ناترسن، یان هیچ چاودێرییه‌كى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژینگه‌ى ئه‌و شوێنه نییه.
مامۆستا شێروان شه‌ریف ده‌ڵێت "هه‌موومان حه‌زده‌كه‌ین له ژینگه‌یه‌كى خۆش و پاك و ئارام گه‌شت بكه‌ین، حه‌ز ده‌كه‌ین له‌كاتى گه‌شتكردندا بۆنى خۆش بۆمان بێت، ئاوى سازگار بدۆزینه‌وه له‌سه‌رى دابمه‌زرێین و بیخۆینه‌وه و ده‌ست و چاومان له‌ناوى بشۆین، ده‌نگى خۆشى بولبول و كه‌و و پۆرِ و قازو قورینگ ببیسین، حه‌زمان له گژوگیایێكه كه پاك و خاوێن و كه‌سك بێت". ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه "پێچه‌وانه‌كه‌ى حه‌زى لێناكه‌ین، ئه‌مه‌ش عه‌داله‌ت و ئینساف نییه، كه حه‌ز له‌و پێچه‌وانه‌یه نه‌كه‌ین، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى بۆ خێزانێكى تر یان خه‌ڵكێكى تر به‌جێى بهێڵین. بۆیه مرۆڤ چى بۆخۆى ده‌وىَ ئه‌وه‌شى بۆ هاونیشتمانیانى خۆى بوىَ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه ئێمه میوانین له ژینگه‌دا نه‌ك خاوه‌ن ماڵ، به‌ڵكو ماڵ ماڵى هه‌مووانى ئێستا‌و گشت نه‌وه‌كانى داهاتووه، ناكرىَ میوان ماڵه‌كه بشێوێنىَ و ئیستا و داهاتووش بێبه‌ش بكات له‌و سروشته. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆزگه گرووپى خۆبه‌خش هه‌بن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك به پێدانى پۆسته‌ره‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى گه‌شتیاران و كردنى سیمینارى مه‌یدانى به شێوازى جۆراوجۆر، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى زۆر چاكى ده‌بێت، ئه‌مه له زۆر وڵاتى دنیا هه‌یه".











