كه‌ریم سمكۆ- هه‌ریر: شاخه‌وان عه‌زیز حوسێن سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریر، له‌و دیمانه‌یه‌ى زارى كرمانجیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى له سنووره‌كه‌یاندا بوونیان هه‌یه و هێماش بۆ ئه‌وه ده‌كات، شوێنه‌وارى خانزادى میرى سۆران، كه بووه‌ته سومبڵى هاوڵاتییانى شارۆچكه‌ى هه‌ریر، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاورِى لێنه‌دراوه‌ته‌وه و گله‌ییش له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌كات، كه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه بۆ پرِۆژه‌كانی سنووره‌كه‌یان.
ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه له ده‌ستپێكى قسه‌كانیدا هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد كه "له رێكه‌وتى 10-3-2010 وه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریر ده‌ست به‌كار بووه، گوتیشى" ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان، برِى 1 ملیارد و 410 ملیۆن دینارمان بۆ ته‌رخان كراوه بۆ پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى سنوورى شاره‌وانیمان، كه خۆى ده‌بینێته‌وه له پرِۆژه‌یه‌ك له 41 هه‌زار مه‌تر تێكه‌ڵه‌و كربستۆن و 6 هه‌زار مه‌تر كۆنكرێت پێكهاتووه، به‌برِى 450 ملیۆن دینار و له 40% كاره‌كانى به‌كۆتا هاتوون، پرِۆژه‌یه‌كى دیكه‌یش به‌برِى 550 ملیۆن دینار، خۆى ده‌بینێته‌وه له 24 هه‌زار مه‌تر كۆنكرێت، ئه‌ویش له 70%ى كاره‌كانى به‌كۆتا هاتوون، پرِۆژه‌یه‌كیشمان له كۆتایى 2011 درا ته‌نده‌ر و 350 ملیۆنى بۆ ته‌رخان كراوه، 57 هه‌زار مه‌تر كرانه‌وه و تێكه‌ڵه‌رِێژ و قه‌نته‌ره له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ هه‌ریر و باتاس، برِى ته‌نها 60 ملیۆن دیناریشمان، بۆ ته‌رخانكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار بۆ دروستكردنى3 ژوور و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بینایه‌ى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیمان، ئێستاش له‌به‌ر كه‌ش و هه‌وا پرِۆژه‌كان راوه‌ستاون، به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرِۆژانه‌ش كێشه‌یه‌كى زۆرى رێگا‌و بانه‌كان و ئاوه‌رِۆ و قه‌نته‌ره له سنوورى شاره‌وانیمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
ئه‌و نایشارێته‌وه كه ئه‌و پرِۆژانه‌ى بۆ كۆمه‌ڵگاى هه‌ریر جێبه‌جىَ ده‌كرێن، له ئاستى داواكارى هاولاَتییانى ئه‌و سنووره‌دا نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رِوو "ئه‌و پرِۆژانه‌ى له سنوورى شاره‌وانیمان ئه‌نجام ده‌درێن به‌پێى پێویستن، به‌لاَم ئێمه ناتوانین 100% داواكارى هاوڵاتییان جێبه‌جىَ بكه‌ین، چونكه به‌پێى ئه‌و به‌دوادا چوونانه‌ى ئێمه كردوومانه، هه‌ریر پێویستى به 100 هه‌زار مه‌تر كۆنكرێت و 80 هه‌زار مه‌تر قیرِتاوكردن هه‌یه، ئه‌مه ته‌نها كێشه‌ى رێگاوبانه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بچینه نێو بابه‌ته‌كه، ئێمه كێشه‌ى گه‌وره‌تر له رێگاوبانمان هه‌یه، ئه‌ویش كێشه‌ى ئاو و ئاوه‌رِۆكانه".
سه‌باره‌ت به پاككردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له‌سنوورى شاروانییان، شاخه‌وان عه‌زیز هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "كۆمپانیاى هه‌ڵمه‌ت ئه‌ركى پاككردنه‌وه‌ى سنووره‌كه‌یانى گرتۆته ئه‌ستۆ، ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده كاره‌كانیان رێك و پێكه، به‌لاَم له‌زۆر كاریشدا مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جىَ نه‌كردووه، له‌زۆر شوێن حاویه‌یان دانه‌ناوه، ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ى كه كۆیده‌كه‌نه‌وه له‌شوێنێكى زۆر ناشارستانى ده‌یسووتێنن، ئه‌مه جگه له مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژینگه، هاوكات مه‌ترسى بۆ ته‌ندروستى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شوێنه‌ش هه‌یه، ئێمه‌ش به نووسراوى فه‌رمى سه‌رووى خۆمان له‌و مه‌ترسییه ئاگاداركردۆته‌وه، كه به‌زووترین كات به‌رنامه‌ى ریسایكلبین دابنێن و وێنه‌شمان له نووسراوه‌كه داوه‌ته كۆمپانیاى ناوبراو، به‌لاَم تا ئێستاش وه‌كو خۆیه‌تى، له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ندێك له هاوڵاتییان و دوكانداره‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارى پاكرِاگرتنى شار ناكه‌ن، به‌وه‌ى كه هه‌ر دوكانداره‌و به‌شێوه‌یه‌كى ناشارستانى زبڵ و خاشاك فرِێى ده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌كاتێكدا زه‌باله‌ى گه‌وره‌شیان بۆ ته‌رخان كراوه".
ده‌رباره‌ى به ئه‌لیكۆبۆنكردنى دیمه‌نى بازارِى هه‌ریریش گوتى "ئێمه داوامان له سه‌رووى خۆمان كردووه، كه كێشه‌ى دوكانه‌كانى بازارِمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه زۆربه‌ى دوكانه‌كان موڵكى شاره‌وانین و تا ئێستاش نه‌تواندراوه بگه‌رِێندرێنه‌وه بۆ شاره‌وانى، بۆیه له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش گرفتێك بێت له‌به‌رده‌م پرِۆژه‌ى جوانكردنى بازارِ، ئه‌گینا ئێمه‌ش بیرمان له‌و پرِۆژه‌یه كردۆته‌وه".
سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریر ئه‌وه‌شى خسته روو "ساڵى پار له‌سه‌ر داواكارى ئێمه‌و یه‌كه‌ى ئیدارى هه‌ریر، لێژنه‌یه‌ك له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌واره‌كان سه‌ردانى ئێمه‌یان كرد‌و پێكه‌وه سه‌ردانى قه‌لاَتى خانزادمان كرد، دیاربوو له‌سه‌ر برِى 10 ملیۆن دینار قه‌لاَته‌كه‌یان بۆ نۆژه‌ن نه‌كردینه‌وه، به‌رِاستى گه‌لى خانزاد شوێنێكى گه‌شتیارى و مێژووییه و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دڵیان له‌و شوێنه ده‌كرێته‌وه و پێویسته گرنگى پێبدرێت، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه كۆنترِۆڵى ئه‌و شوێنه‌مان كردووه تا زێده‌رِۆیى نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه بپارێزین، بۆ پرِۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریش ئێمه ته‌نها پێمان ده‌كرێت داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌لاَم تا ئێستا پرِۆژه‌ى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، به‌داخه‌وه ئێمه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین، له ته‌رخان نه‌كردنى پرِۆژه بۆ خانزادى میرى سۆران، كه ئێستا شوێنه‌واره‌كه‌ى به‌بىَ نازى كه‌وتووه".
ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه راشكاوانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ته‌نها له هه‌ریر زێده‌رِۆیى ناكرێته سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى، گوتیشى" ئه‌گه‌ر باسى زێده‌رِۆیى بكه‌ین، ئه‌وه ته‌نها هه‌ریر نییه كه زێده‌رِۆیى تێدا بێت، له‌وانه‌یه له هه‌موو شاره‌كانى كوردستان زێده‌رِۆیى هه‌بێت، به‌لاَم له‌پاڵ ئه‌و گوشاره جۆراوجۆرانه توانیومانه 90% زاڵبین به‌سه‌ر كارى زێده‌رِۆیى بۆ سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى، به‌ڵام ئێمه مه‌رجمان لێره داناوه، ئێستا رێژه‌ى دانیشتووان ساڵ به ساڵ، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه، فراوانى گه‌شه‌ى دانیشتووان به‌روونى دیاره، هاوڵاتییان پێویستیان به‌شوێنى حه‌وانه‌وه هه‌یه و خێزان پێكده‌هێنن و خانوو دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنى زه‌وى كرێنشینان نه‌بێت و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون دروست نه‌كرێت، ئه‌ى هاوڵاتییان چى بكه‌ن؟ من لێره پاڵشتى ئه‌وانه ناكه‌م، كه زێده‌رِۆیى ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى، به‌لاَم ئه‌وه راستییه‌كه‌یه نه‌بوونى تاپۆ كێشه‌یه‌كى دیكه‌یه، زه‌ویه‌كانى سنوورمان چه‌ندین جار ده‌ستاوده‌ستى پێكراون و كرِین و فرۆشتنیان پىَ كراوه، ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر خاوه‌نى راسته‌قینه‌كه‌یشى هى ئه‌و بنه‌مالاَنه‌ن، كه پێشان له شارۆچكه‌ى هه‌ریر نیشته‌جێبوونه".
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دام و ده‌ستگاكانى دیكه‌ى ناحیه‌كه، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریر گوتى "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌و پۆلیس و ده‌ستگاكانى دیكه‌ى میریش زۆر باشه، به‌لاَم لێره هه‌ندێك گرفت هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س وابیرده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌بێت هه‌موو كارێك شاره‌وانى بیكات، به‌لاَم ئه‌وان له‌رِووى یاساییه‌وه نایڵێن، به‌ڵكو له‌رِووى خۆكێشانه‌وه‌یه له كێشه‌كان و خستنه سه‌ر ئه‌ستۆى شاره‌وانیه، واتا ئه‌یانه‌وێت به فه‌رمى كاره‌كان به ئێمه نه‌كه‌ن، لێره‌دا گرفته‌كان دروست ده‌بن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى دانیشتووانى ئه‌و شاره".
ناوبراو داواكاربوو كه هاولاَتیانى ئه‌و شاره هاوكارییان بكه‌ن له كاره‌كانیان و ئارام بگرن، كه پرِۆژه‌یه‌ك له گه‌رِه‌كێك ده‌كه‌وێته وارى جێبه‌جێكردن، چونكه به گوته‌ى ئه‌و، ئه‌وه خزمه‌تكردنه بۆ خودى هاوڵاتییان، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "به‌پێى مه‌رجى ستاندارد كه شه‌قامێك كۆنكرێت كرا، نابێت بۆ ماوه‌ى زیاتر له 25 رۆژ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریدا برِوات، ئێمه‌ش به‌ربه‌ست له‌و شوێنه داده‌نێین، به‌لاَم هاوڵاتییان ئارام ناگرن و به‌ره‌به‌سته‌كان لاده‌ده‌ن، دواتریش گله‌یى ده‌كه‌ن كه پرِۆژه‌كه زوو تێكچوو و به‌گه‌نده‌ڵى كراوه، له‌لایه‌كى دیكه ئێمه نه‌ماممان له‌نێو شه‌قام و له شوێنه گشتییه‌كان چاندووه، بۆ جوانكردنى شار و سه‌وزایى، به‌ڵام هاوڵاتییان نه‌یانپاراستووه‌و شكاندوویانه".
سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریر له‌كۆتایى دیمانه‌كه‌دا، گوتى "داواكارم له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نابى پارێزگاى هه‌ولێر، كه ئاورِێك له‌و شاره بداته‌وه، به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاوه‌رِۆ و زیادكردنى بودجه بۆ پرِۆژه‌كان، شوێنه مێژووییه‌كه‌ى خانزادى میرى سۆران، كه لێژنه‌ى بۆ ناردراوه، به‌دواداچوونێكى جددى كاره‌كانى بكرێت، كه بودجه‌یه‌كى زۆر كه‌مى ده‌وێت و پێویسته مه‌درجى بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بتوانن سه‌ردانى بكه‌ن".











