له كوردستان بارودۆخى كه‌ران له‌وپه‌رِى خراپیدایه
به‌شار عه‌زیز- سلێمانى: عومه‌ر كڵۆڵ، سكرتێرى گرووپى كه‌رگه‌لى كوردستان، له دیمانه‌یه‌كى زارى كرمانجیدا روونى ده‌كاته‌وه كه له كوردستاندا ره‌وشى كه‌ران له‌وپه‌رِى خراپیدایه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رِوو كه منداڵى كورد هه‌مووى كه‌ركوژه‌و كلكى كه‌ر ئه‌برِن و چاوى ده‌ره‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌ش بۆ نه‌بوونى په‌روه‌رده‌ى خێزانى و خراپى ئاستى په‌روه‌رده له قوتابخانه‌كان ده‌گێرِێته‌وه. كڵۆڵ ئه‌وه ناشارێته‌وه كه سۆرانیش وه‌ك هه‌موو كوردستان پێشێلكاریی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌رامبه‌ر به كه‌ران و روونیشى ده‌كاته‌وه نوێنه‌رێكى داناوه‌و له داهاتووش سه‌ردانى سۆران ده‌كات بۆ بینینى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى".
ده‌رباره‌ى ره‌وشى خراپى كه‌رانى سۆرانء كوشتن و سووكایه‌تى پێكردنیان، عومه‌ر كڵۆڵ روونى ده‌كاته‌وه "ئه‌مه له هه‌موو كوردستان وایه نه‌ك هه‌ر له سۆران، هه‌موو كورد رقیان له كه‌ره، منداڵیان كه‌ره، ویژدان به‌كارناهێنن وه‌ك مرۆڤ، چۆن له ئه‌ورِوپا ماریش مافى هه‌یه و نایكوژن، له ئیسلامیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێ هه‌ر كه‌سێ نه‌فسێك بكوژێ، وه‌ك ئه‌وه وایه گشت به‌شه‌ره‌كانى كوشتبێ، به‌ڵام كورد نه ئیسلام و نه مرۆڤایه‌تى، هه‌موو كوردستان وه‌ك سۆران وان، له‌وىَ كه‌سێكم داناوه به نوێنه‌رایه‌تى خۆم له ده‌ڤه‌ری سۆران به گیشتی". ده‌رباره‌ى ئه‌و نوێنه‌ره و دانانى نوێنه‌رانى زیاتر له ده‌ڤه‌رى سۆران، كڵۆڵ روونى ده‌كاته‌وه "جارىَ زیاره‌تى ئه‌و ناوچه‌یه‌م نه‌كردووه، په‌نا به‌خوا ئه‌م سه‌رمایه به‌سه‌ر بچێ سه‌رتان ئه‌ده‌م و خه‌ڵكى به‌رِێزیش هه‌یه ده‌یدۆزمه‌وه، ئێمه له گشت شوێنێ خه‌ڵكمان هه‌یه، ئه‌مه كورده هه‌ندێ وه‌ك جانبى مرۆڤایه‌تى و هه‌ندێ وه‌ك خاوه‌ن ویژدان و هه‌ندێكیشى، كه به فه‌لسه‌فه‌كه‌مان رازییه، دێته ساحه‌كه، هه‌ركه‌رىَ به جۆرێك شى ئه‌كاته‌وه‌و لێمان تێده‌گات". سه‌باره‌ت به‌و نوێنه‌ره‌ش كه دایان ناوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و، روونى ده‌كاته‌وه "هه‌روه‌ك كه‌ره‌و سه‌ر رێى من بوو و له رێى منه‌وه گه‌یشت به‌و خه‌ڵكه، ئه‌ویش زۆر كه‌ره‌و تاجى سه‌ره و خۆى رابه‌ره".
كڵۆڵ نایشارێته‌وه "زۆر بیرى رواندز ده‌كه‌م، چونكه من كاتى خۆى له 75 له ئێران له شۆرِشى ئه‌یلوول بووم، كه گه‌رِامه‌وه منیان له كفرى نه‌فى كرد بۆ رواندز، جا خه‌ڵكى به‌رِێز له‌وىَ زۆر ئه‌ناسم" سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ش ئاخۆ هه‌ستى كردووه كه ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش كه‌رى لێبێت، ئه‌وه ده‌خاته‌رِوو "هه‌ر شوێنێك رۆشنبیرى زیاد بوو، كه‌رى دووپێش زۆرده‌بێ".
زۆر جار گوێبیستى ئه‌وه ده‌بین، كه له به‌شێك خواردنگه‌كان گۆشتى كه‌ر ئه‌فرۆشن و به‌م هۆیه‌وه خواردنگه‌كه داده‌خرێن، ئاخۆ ئه‌وان چی‌یان كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره دژ به كه‌رانى كوردستان، كڵۆڵ نایشارێته‌وه "من نه‌مبیستوه، به‌ڵام مرۆڤ درِنده‌یه، له‌پێناو گیرفانى خۆى كه‌ر و سه‌گ و هه‌ر زینده‌وه‌رێك ئه‌كوژێت".
ئاخۆ عومه‌ر كلۆڵ به هه‌موو كه‌س ئه‌ڵێت كه‌ر؟ یان به واتایه‌كى تر ئه‌و كه‌سانه‌ى پێیان ده‌گوترێت كه‌ر، ئه‌بێ له چ ئاستێكدا بن؟ ئه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت "خه‌ڵكانێك هه‌ن گه‌ر پێیان بڵێى كه‌ر، ئه‌وا كه‌ر مه‌غدوور ئه‌بێ و شكاتت لێ ئه‌كا لاى خوا، خه‌ڵكێك هه‌یه سه‌گه، له‌ق ئه‌كا. خه‌ڵك هه‌یه مانگایه، قۆچ ئه‌دا. خه‌ڵك هه‌یه مرۆڤه، ئنسان فرِ ئه‌كا. كه‌م هه‌یه سه‌برو قه‌ناعه‌تى هه‌بێ و وه‌ك كه‌ر خزمه‌ت بكات".
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گه‌ر ئیشیان به كه‌ر بوو، ده‌چن رایئه‌گرن و دواییش به‌رِه‌للاى سه‌ر شه‌قامه‌كانى ئه‌كه‌ن، كڵۆڵ رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وه یه‌كێ له وه‌فاییه‌كانى میلله‌تى ئێمه‌یه، ئه‌وانه كه‌رن و بابیشیان زه‌رِه ئه‌كا، باوك له‌وپه‌رِی هه‌ژاریدایه و كورِه‌كه‌یشى ده‌وڵه‌مه‌نده و تواناى به‌رزه، كه‌چى ئاورِ له باوكیشى ناداته‌وه، ئه‌وه سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كانى خۆمانه".
سه‌باره‌ته به خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، سكرتێرى گرووپى كه‌رگه‌لى كوردستان له‌وباره‌وه گوتى "جارىَ من ته‌نیا برِیارم داوه خۆم كاندید بكه‌م تا بزانم چه‌نده خه‌ڵكمان هه‌یه، بۆیه بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دامناوه خۆم كاندید بكه‌م، سه‌ردانى به‌شى یاسایى كۆمسیۆنم كرد، وتیان فۆرِمێك هه‌یه پرِى بكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر گه‌یشته 500 كه‌س، ناوت ئه‌خه‌ینه لیسته‌كه‌وه، منیش هه‌وڵه‌ده‌م و ئێستا خه‌ریكیم". گوتیشى "من به نیازم و دڵنیاشم له‌وه‌ى كورسى به‌ده‌ست ئه‌هێنم، به‌ڵام ناتوانم دیارى بكه‌م رێژه‌مان ده‌گاته چه‌ند كورسى". ئه‌وه‌یشى خسته‌رِوو "جارىَ هیچ باره‌گایه‌كم نییه، له‌م حكومه‌ته داواى چه‌ند مه‌تر زه‌ویم كرد، وتم چۆن میت و ئیتلاعات له كوردستانى من مه‌قه‌رِیان هه‌یه، با منیش مه‌قه‌رِێكم هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش وه‌ك عه‌شایه‌رییه‌كه‌ى خۆمان سه‌یرى ئه‌و بابه‌ته ئه‌كات و بۆیان نه‌كردم". سه‌باره‌ت به بودجه‌ش، ئه‌و گوتى "په‌رله‌مانى نه‌خوێنده‌وار ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم نووسیبووى بۆ حزبى كه‌رگه‌ل دوو ملیۆن، وه‌ك ئه‌وه‌ى سووكایه‌تى به من كردبوو، چونكه ئێمه حزبیش نین، به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان نه‌خوێنده‌وارن گرووپ و حزب جیا ناكه‌نه‌وه، منیش له هاوڵاتى و ئاوێنه‌و رادیۆى نه‌وا، له‌ققه‌م دا له بودجه‌كه‌یان و وتم نامه‌وىَ".
ده‌رباره‌ى بوونى به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كه‌رانى كوردستان و رزگار كردنیان له‌و سووكایه‌تییه‌ى به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت، كڵۆڵ ئه‌وه ده‌خاته‌رِوو "من سێ ساڵه ده‌ستم پێ كردووه، له‌سه‌ره‌تاى هاتنى دكتۆر به‌رهه‌م له رێى زراعه‌وه داواكاریم پێشكه‌ش كرد، قه‌راخێكم ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌مه مۆڵگه‌ى كه‌رانى كوردستان و عێراقیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاك به‌رهه‌م واژۆى نه‌كرد و هه‌ر وا ماوه‌ته‌وه، با بزانین ئه‌م حكومه‌ته‌كه‌ى تر چۆن ئه‌بێت".
سه‌باره‌ت به بوونى به‌رنامه‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانى حه‌مله‌یه‌ك و رزگاركردنى كه‌ران له‌و توندوتیژیه‌ى به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و روونى ده‌كاته‌وه "حه‌مله‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه بكه‌ین، هه‌ر هه‌مووى رزگار ئه‌كه‌م له لۆرى و منداڵى كورد، خۆى لۆرى یه‌كه‌م دوژمنه، دوای ئه‌ویش منداڵى كورد و وه‌چه‌ى شار، منداڵى كورد هه‌مووى كه‌ركوژه، چاوى كه‌ر ده‌ره‌كه‌ن و گوێچكه‌ى ئه‌برِن و كلكى ئه‌برِن و ئه‌یتۆقێنن، چونكه به‌رِاستى له ماڵه‌وه په‌روه‌رده نییه و باوك و دایك منداڵى په‌روه‌رده ناكات و هۆشیار ناكاته‌وه، كه باب و باپیرانمان سوودیان له‌و ئاژه‌ڵه جوانه وه‌رگرتووه و له قوتابخانه‌ش ته‌علیم وه‌ك پێویست نیه، به‌ڵام په‌روه‌رده نییه، تا كۆمه‌ڵگه ئاوا بێ، منداڵیش ئاوا كه‌ركوژ ده‌ره‌چێ". گوتیشى "به‌رپرسى زۆرمان هه‌یه، كه ئه‌توانین سیفاتى كه‌رى بده‌ینه پاڵ و هۆشیارن".











