محه‌مه‌د هه‌سنانى-سۆران: كرمانج عزه‌ت قائیمقامى سۆران، له‌دیمانه‌یه‌كى زارى كرمانجیدا ده‌ڵێت "گه‌شبینم به‌وه‌ى كه ئه‌مساڵ تارِادده‌یه‌كى باش گرفتى خزمه‌تگوزاریمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و چاوه‌رِوانى ره‌زامه‌ندى گه‌رِانه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى به‌شێكیش له گه‌رِه‌كه‌كانى سۆرانین، بۆ ئه‌وه‌ى خانووه‌كانیان تاپۆ بكرێت، زێده‌رِۆییش بۆ سه‌ر موڵكى شاره‌وانى به رێژه‌ى 99% كه‌مى كردووه. 
قائیمقامى سۆران، له‌به‌رده‌وامى ئاخاوتنه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ى دواكه‌وتنى هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى ئیداره‌ى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "تائێستا هیچ ئه‌نجامێكمان نییه له‌وه‌ى بزانرێت ئایا ئیداره‌ى سۆران چى به‌سه‌ر دێت و چۆن ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌برِواى من دواى كابینه‌ى حه‌وته‌م برِیار له‌سه‌ر پرسى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ئیداره‌یه ده‌درێت، چونكه له په‌رله‌مان هیچ بودجه‌یه‌كمان بۆ دیارى نه‌كراوه به‌ناوى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵكو وه‌ك قه‌زایه‌ك بودجه‌مان بۆ دیاریكراوه، هیوادارم له‌ئایینده‌دا چاره‌ى ئه‌م پرسه بكرێت".
له‌به‌رده‌وامى ئاخاوتنه‌كه‌یدا قائیمقامى سۆران، باسى له‌پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى سنووره‌كه‌یان كرد و گوتى "ساڵى رابردوو كۆمه‌ڵێك پرِۆژه‌ى جۆراوجۆرمان ده‌ست پێكرد، ئه‌مساڵیش به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چونكه به‌شێكیان پرِۆژه‌ى گشتین، وه‌ك رێگا‌و شه‌قامه‌كان. له‌پلانى ئه‌مساڵیش دایه، كه له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌ولێر و وه‌زاره‌ته‌كان، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو پرِۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌نجام بدرێت، بۆیه دڵنیام ئه‌مساڵ به رێژه‌ى 95% گرفتى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تایى، له‌هه‌موو گه‌رِه‌ك و كۆڵانه‌كانى سۆران كۆتایى پێدێت، وه‌ك دیاریش بوو رێگاى سه‌ره‌كى دێڵزیان، له‌ساڵى رابردوو ده‌ست به‌چاككردنى كرا، به‌ڵام به‌هۆى كه‌ش و هه‌وا فریانه‌كه‌وتین، ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنمان به كاره‌كان ئومێدم وایه ئیشى باشى بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها دوو سایدى جوندیان ته‌واو ده‌كرێت، له پلانمان دایه رێگاى رواندز-سۆران، به دووساید بكرێت، هه‌روه‌ها گه‌رِه‌كه‌كانى وه‌ستا ره‌جه‌ب- قه‌ندیل-كۆرِه‌ك- بانه- زۆزك، به‌ته‌واوه‌تى خراونه‌ته ناو پرِۆژه‌كان، ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى خزمه‌تگوزارییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. له‌لایه‌كى دیكه‌وه رێگاى دێڵزیان بۆ ناوچه‌ى پیشه‌سازى كۆن، قۆناغى یه‌كه‌مى جێبه‌جىَ ده‌كرێت، كه راسته‌وخۆ له‌پشت گه‌رِه‌كى شه‌هیدانى ئازادى به رێگاى گشتى ده‌به‌سترێته‌وه، به‌مه‌ش هاوڵاتییان ده‌توانن به‌رِێگه‌یه‌كى ئاسانتر په‌یوه‌ندى به سه‌نته‌رى شاره‌وه بكه‌ن. قۆناغى دووه‌م كردنه‌وه‌ى رێگاى 40 مه‌ترى ، كه له هۆڵى بۆنه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌هه‌مان شێوه بۆ دێڵزیان، هه‌روه‌ها دروستكردنى پاركێكى گه‌وره، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى، له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌سازى ئۆڤه‌ر پاسێك له شه‌قامى كه‌مه‌ربه‌ندییه‌وه بۆ رێگاى هه‌ولێر، دروستكردن و كردنه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى شه‌قامى كه‌مه‌ربه‌ندى له ئیچقه‌ڵا بۆ جوندیان به رێگاى كه‌ورین، ئه‌مانه پلانى شاره‌وانین به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، جگه‌له‌وه‌ش دروستكردنى پاركێكى گه‌وره له پشت گۆشت فرۆشانى سۆران، چاككردنى گه‌رِه‌كى هه‌رێم- كانى-سه‌روچاوه، كه ئێستا به‌شێك له‌وانه دراونه‌ته ته‌نده‌ر و كارى سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه".
ده‌رباره‌ى چاودێرى كردنى زیاتر له دواكه‌وتنى پرِۆژه‌كان، كرمانج عزه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "ئێمه هه‌میشه چاودێریمان له‌سه‌ر پرِۆژه‌كاندا كردووه، له ئێستاشدا هه‌وڵى زیاتر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر چاودێرى بخرێته سه‌ر پرِۆژه‌كان، به‌ڵام پرِۆژه هه‌یه له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵێكى پێبچێت، چونكه ئه‌نجامدانى پرِۆژه‌كان به‌پێى گه‌وره‌یى و بچووكییه، بۆنموونه پرِۆژه هه‌یه كه‌متر له‌ساڵێك ته‌واو ده‌بێت، پرِۆژه‌ش هه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى گشتییه، له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌كى زۆرى بوێت. لێره‌وه داواكارم له‌ئه‌نجامده‌رانى پرِۆژه‌كان به‌ویژدانه‌وه كار له‌ئیش و كاره‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڵاتییانیش هاوكاربن و به‌ربه‌ست دروست نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌نجامدانى هه‌ر پرِۆژه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌بێت، ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ش به‌وه بده‌م، كه دواكه‌وتنى بودجه ساڵانه گرفت بۆ دواخستنى پرِۆژه‌كان دروست ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌جوانكارى و رێكخستنى بازارِیش، قائمقامى سۆران ده‌ڵێت "له‌به‌رنامه‌مان دایه چه‌ند پرِۆژه‌یه‌ك له‌سه‌نته‌رى بازارِ ئه‌نجام بده‌ین، جگه له‌وه‌ى ئه‌و ره‌سیفانه‌ى كه له‌سه‌نته‌رى شاره‌وه تا ده‌گاته دووسایدى كاوه تێكرِا نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، ئاستى كربستۆنه‌كان گه‌وره‌تر ئه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت، به‌شێوه‌یه‌ك داره‌كان بپارێزرێن، له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسى و خێرا لێخورِین، كه رۆژانه كۆمه‌ڵێك دارمان لىَ تێك ه‌شكێنن، له‌ناو سه‌نته‌رى بازارِیش به‌دانانى دارى جوان و جوانكارى جۆراوجۆر ده‌رِازێنینه‌وه".
ناوبراو باسیشى له‌بوارى كاره‌با كرد و گوتى "پلانێكى گه‌وره‌مان هه‌یه بۆ دانانى ئیناره‌ى سه‌نته‌رى شار به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، واته له ده‌روازه‌كانى شاره‌وه بگره تا ده‌گاته شه‌قامه گشتییه‌كان و بازارِ، كه ئه‌مساڵ به‌ته‌واوه‌تى ئه‌م پلانه‌مان جێبه‌جىَ ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك پرِۆژه‌ى دیكه‌شمان هه‌یه، له وێزگه‌كان و دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆرِى كاره‌باى گه‌رِه‌كه‌كان و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانیش، ئومێدمان وایه ئه‌م گوندانه‌ى كه ساڵى رابردوو تۆرِى كاره‌باى نیشتمانیان پێنگه‌یشتووه، ئه‌مساڵ كاره‌بایان پێبگه‌یه‌نین، تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى گه‌یاندنى كاره‌با بگاته 97% به‌سه‌ره‌وه".
قائمقامى سۆران، باسیشى له‌بوارى ته‌ندروستى كرد و گوتى "ئه‌مساڵ نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى ته‌واو ئه‌بێت و له ئێستادا كه‌ل و په‌له‌كانیشى بۆ كرِدراوه، به ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه گرفتێكى گه‌وره‌ى بارى ته‌ندروستى چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌ناو ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كۆمه‌ڵێك پێداویستى گرنگ دابین ده‌كرێن، له‌وانه كردنه‌وه‌ى به‌شى ( گبى عدل ) له‌سۆران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندى پزیشكى ناردراونه‌ته خولى مه‌شق كردن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ر روودانێك ته‌رمه‌كان لێره بپشكێنرێن، چونكه پێشتر گرفتێكى گه‌وره بوو له‌به‌رده‌م خه‌ڵك، ده‌بوایه ته‌رمه‌كان به‌مه‌به‌ستى پشكنین ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بكرابان، هه‌روه‌ها له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى گشتى سۆران، به‌شى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله ( كلیه‌ى ێناعى) كراوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه ده‌كه‌وێته كار، ئه‌م خه‌ڵكانه‌ى كه پێشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى هه‌ولێریان ده‌كرد، ده‌توانن له‌سۆران ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن، له‌به‌رنامه‌ش دایه كه چه‌ند بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى بۆ شوێنه دووره ده‌ست و پێویسته‌كان بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌نگاوى دیكه‌ى جۆراو جۆر، له‌بواره‌كانى ته‌ندروستییه‌وه".
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا تاچه‌ند توانراوه چاودێرى بخرێته سه‌ر بازارِ، بۆ رێگه گرتن له‌فرۆشتنى كه‌ل و په‌ل و خوارده‌مه‌نییه ماوه به‌سه‌رچووه‌كان، كرمانج عزه‌ت، گوتى "ئه‌مساڵ گرنگى باش به‌و بواره ده‌ده‌ین، هاوكات لێژنه‌كانى ته‌ندروستى بۆ چاودێرى بارى ته‌ندروستى هاوڵاتییان له‌بازارِدا، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌شێوه‌یه‌كى باشتر بوارى چاودێرى به‌سه‌ر كه‌ل و په‌له‌كانى خواردن بكرێت، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵمه‌ته‌كان له ناو بازه‌رِه‌كان ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌بێت چاودێرى دوكانه‌كانى كۆڵان و گه‌رِه‌كه‌كانیش بكرێت، خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوه‌كان له‌م رووه‌وه ده‌ستیان پێكردووه".
له‌سه‌رخۆ به‌رِێوه‌چوونى تاپۆكردنى به‌شێك له گه‌رِه‌كه‌كانى سۆران، بووه‌ته جێگه‌ى گله‌یى هاوڵاتییان، قائیمقامى سۆران هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد "سیسته‌مى تاپۆكردن له‌سۆران به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌ندێك گه‌رِه‌ك كێشه‌ى نه‌خشه‌مان هه‌یه، ئه‌م نه‌خشانه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌قۆناغى ته‌واوبووندان، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى ئه‌و نه‌خشانه‌و گه‌رِاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندى، له‌و گه‌رِه‌كانه‌ش ده‌ست ده‌كرێت به‌تاپۆكردن". ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه "زێده‌رِۆیى كردنه سه‌ر موڵكى شاره‌وانى به رێژه‌ى 99% كه‌مبۆته‌وه له‌سۆران، واته له‌ساڵى 2011-2012 سۆران هه‌ناسه‌یه‌كى باشیدا له‌وه‌ى كه سه‌رپێچى كردنه سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى به‌م شێوه‌یه كه‌مبێته‌وه".
هاوكات له‌باره‌ى بوارى وه‌رزشییه‌وه قائمقامى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا هۆڵێكى وه‌رزشیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌مان دایه هۆڵێكى دیكه‌ى وه‌رزشى بكه‌ینه‌وه، جگه له‌وه‌ش چه‌ند یاریگایه‌كى وه‌رزشى دروست ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى یاریگه‌ى ناو سه‌نته‌رى بازارِى سۆران به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان، به‌ڵام پێمان باشه ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌رتى تایبه‌ت كه‌سێك هه‌بێت خۆى له‌و بواره بدات، ژێره‌وه‌ى ئه‌م یاریگایه بكرێت پاركین بۆ بازارِ، سه‌ره‌وه‌شى بكرێت به یاریگایه‌كى گه‌وره‌و به‌رفراوان، هه‌ركه‌سێك ئاماده‌بێت، ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، ئێمه‌ش له‌لاى خۆمانه‌وه هاوكار ده‌بین".
قائیمقامى سۆران، باسیشى له‌بوارى په‌روه‌رده كرد و گوتى "له‌به‌رنامه‌دایه ئه‌مساڵ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كمان بۆ دروست بكرێت، له‌وانه‌ی بینایه‌ى په‌روه‌رده‌و كۆگایه‌كى گه‌وره‌شمان بۆ دروست بكرێت، هه‌روه‌ها كۆریه‌كان برِیاریانداوه قوتابخانه‌یه‌كى 18 پۆلى گه‌وره‌مان بۆ دروست بكه‌ن، برِوام وایه ئه‌مساڵ هه‌ڵمه‌تێكى باشى دروستكردنى بینایه‌ى قوتابخانه هه‌یه، بۆ دوو ساڵى دیكه گرفتى كه‌مى بینایه‌ى قوتابخانه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌مساڵیش 2012 یه‌كێك له شته باشه‌كانمان كه له‌بوارى په‌روه‌رده جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى ( شویفات )ه له‌سۆران، ئه‌م قوتابخانه مامۆستاكانى تایبه‌تن به وانه‌كان، له‌ئێستادا چوونه‌ته ناو ده‌وره‌كان، هاوكات قوتابییان به‌سیسته‌مێكى زۆر پێشكه‌وتووى ستاندارى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گرێن، له‌سه‌ر ئاستى پێشبرِكىَ، واته وه‌ك شوێنه‌كانى دیكه نییه، كه خه‌ڵكى به‌شێوه‌ى پاره به‌شدارى بكات، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى پێشبرِكىَ كردنه‌كه ده‌بێت".
كرمانج عزه‌ت له‌باره‌ى گه‌شتوگوزاریشه‌وه روونى ده‌كاته‌وه "له‌بوارى گه‌شتوگوزار چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌مان هه‌یه، ئه‌مساڵ له گه‌لى عه‌لی به‌گ چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كمان هه‌یه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ دروستكردنى چه‌ند به‌نداوێكى بچووك، له‌ناو شارى سۆرانیش خه‌ریكه چه‌ند هۆتێلێك دروست ئه‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌هه‌فته‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ بانكى فه‌رِه‌نسى ( ى-ف-دى ) كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانمان هه‌بوو، له‌وه‌ى كه 50 ملیۆن دیناریان هێناوه بۆ سۆران، به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى به‌نداوێكى گه‌وره، ئێمه‌ش چه‌ند شوێنێكمان بۆ ده‌ستنیشان كردوون و ئێستا له گفتوگۆ داین، له‌ساڵى 2013 دواى ته‌واوبوونى دیزاینه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار ده‌بین. سه‌باره‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى نیشته‌جێ بوونیش، به‌رنامه‌یه‌كى وا له ئارادایه كه له پلانى حكومه‌ت دایه 1500 شوقه له‌سۆران دروست بكرێن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچین، بێگومان به‌دروستكردنى ئه‌م شوقانه، تا رادده‌یه‌كى باش گرفتى نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه زۆرجار رووداو كێشه جۆراو جۆره‌كانى شار‌و شارۆچكه‌كانى دیكه له‌سۆران ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ناشرین كردنى ناوچه‌كه، قائیمقامى سۆران له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "به بۆچوونى من له‌هه‌موو جیهاندا ئه‌و دیاردانه به‌دى ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر باسیش له‌م رووداوه‌ى كوشتنى هاوڵاتییه‌كى خه‌ڵكى چۆمانه، هه‌رچه‌نده ئه‌م شوێنه‌ى كه ئه‌م هاوڵاتییه‌ى لىَ كوژراوه، واته جوندیان ده‌كه‌وێته سنوورى رواندز، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌رمه‌كه‌ش له‌گه‌لى عه‌لى به‌گ فرِێداوه‌و تۆمه‌تباره‌كه دانیشتووى سۆران بووه، به‌گشتى ئه‌م ناوچه‌یه به‌سۆران ئه‌ناسرێت، كه‌چى ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارانه، له‌كاتى روودانى هه‌ر رووداوێكى له‌م شێوه‌یه".
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆى گۆرِینى هه‌ندێك له به‌رِێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى فه‌رمانگه‌كانى سۆران له‌ئارادایه، قائیمقامى سۆرانیش پێیوایه "هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمى برِیارێكى له‌و شێوه‌یه‌مان بۆ نه‌هاتووه، به‌ڵام پێویسته ئه‌م كه‌سانه‌ى ماوه‌یه‌كه له‌پۆسته‌كانیان ماونه‌ته‌وه، جاربه‌جار پشووێكیان پێبدرێت یان به‌ره‌و شوێنێكى دیكه بگوازرێنه‌وه، من پێموایه له‌گه‌ڵ كابینه‌ى 7 گۆرِانكارییه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئاستى سه‌رووى حكومه‌ت، تا ده‌گاته خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌ى خۆمه".











