دیدار-محه‌مه‌د هه‌سنانى: به‌هجه‌ت ساڵح ره‌سول، خه‌ڵكى گوندى دێرفه‌ى ده‌ڤه‌رى نێروه‌ى، دانیشتووى شارى ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى سوێد، له‌دیدارێكى زارى كرمانجیدا ده‌ڵێت " ده‌وڵه‌تى نوێى عێرِاق چه‌ند یاسایه‌كى ده‌ركردووه، یه‌كێك له‌یاساكان ئه‌وانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ند بوونه له‌ده‌ستى رژێمى به‌عس زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان ده‌درێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ى خۆیان سكاڵا تۆماربكه‌ن و به‌ڵگه‌كانیان بخه‌نه روو، دیاره ئێمه‌ى كوردیش یه‌كێكین له‌و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌و ده‌چین سكاڵاى خۆمان تۆمارده‌كه‌ین.
له‌ده‌سپێكى قسه‌كانیدا بۆ زارى كرمانجى روونى ده‌كاته‌وه "له‌ساڵى 1966 چه‌كى پێشمه‌رگایه‌تیم كردۆته شان، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه زیاتر ئاگادارى ره‌وش و ئازاره‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بم، له‌ده‌ست حكومه‌تى عێرِاق، هه‌ربۆیه‌ش هه‌وڵمداوه به‌هاوكارى عه‌بدولڵا مه‌لا ئه‌حمه‌د، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارێزه‌رمان گرتووه له وڵاتى سوێد، هه‌روه‌ها له پارێزگاى دهۆك پارێزه‌رێكمان گرتووه، به‌ناوى هه‌ڤاڵ وه‌هاب ره‌شید، ده‌مانه‌وێت سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى عێرِاق تۆمار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى هاوڵاتییانى كورد بكاته‌وه، وه‌ك دیاریشه له‌ئێستادا له‌هه‌نگاوى سه‌ره‌تایى داین، كه له پارێزگاى دهۆك ده‌ستمان به‌و كاره كردووه، واته ده‌بێت هاوڵاتییان به‌ڵگه‌كانیان راده‌ستى پارێزه‌ره‌كه بكه‌ن، ئه‌ویش بیگه‌یه‌نێته دادگاى به‌غداو له‌وێوه تۆمارى بكات، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش رابگه‌یه‌نم "به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رتاسه‌رى ده‌ستمان به‌و كاره نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌ئێستادا ته‌نها ناوى 3 عه‌شیره‌تمان هێناوه، واته نێروه‌یى، رێكانى، دۆسكى ژۆرى، كه 3 گوندى به‌روارى ده‌كه‌ونه به‌ر، له‌گه‌ڵ 7 ى نه‌هێلیا، هه‌ربۆیه‌ش زیاتر له‌و ناوچانه ده‌ستمان به‌كاره‌كان كرد، چونكه ئه‌وان تا ئێستاش بێبه‌شن و نه‌یانتوانیوه بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر جێگاى خۆیان، واته په‌نابه‌رن له وڵاتى خۆیاندا، به‌ڵام من به‌ش به‌حاڵى خۆم له زاخۆ تا خانه‌قین، هه‌ر كوردێكى باشوورى كوردستان، كه به‌ده‌ستى رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانى حكومه‌تى عێرِاق زه‌ره‌رمه‌ند بووبێت، ده‌بێت ئێمه وه‌كو كوردێك سكاڵاى خۆمان له‌سه‌ر حكومه‌تى مه‌ركه‌زى تۆمار بكه‌ین و داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌م زیانانه بكه‌ین، كه به‌مافى یاسایى خۆمان ده‌زانین و ده‌بێت هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كان بده‌ین و راده‌ستى پارێزه‌ره‌كانمان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵییه، له‌وه‌ته‌ى گه‌رِاومه‌ته‌وه بۆ كوردستان، رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتمان ده‌ستكه‌وتوون".
به‌هجه‌ت ساڵح ره‌سوڵ، زیاتر گوتیشى "ده‌وڵه‌تى نوێى عێرِاق چه‌ند یاسایه‌كى ده‌ركردووه، یه‌كێك له‌یاساكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ند بوونه له‌ده‌ستى رژێمى به‌عس زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان ده‌درێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ى خۆیان بهێن سكاڵا تۆمار بكه‌ن و به‌ڵگه‌كانیان بخه‌نه روو، دیاره ئێمه‌ى كوردیش یه‌كێكین له‌و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌و ده‌چین سكاڵاى خۆمان تۆمارده‌كه‌ین، ده‌مه‌وێت هاوڵاتییانیش له‌وه ئاگادار بكه‌مه‌وه، كه تۆماركردنى سكاڵاكانى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و فۆرِمه جیایه، كه ماوه‌یه‌كه هاوڵاتییانیان پێى سه‌رقاڵكردووه، گوایه هه‌ر خێزانه‌و 10 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، من پێموایه ئه‌مه گاڵته‌كردنه به هاوڵاتییانى كوردستان، چونكه هه‌رگیز پێموانییه ئێش و ئازار‌و زیانه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان به 10 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، بۆیه پێموایه ئه‌و فۆرِم پرِكردنه‌وه‌یه پرسێكى سیاسییه‌و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت زیانێكى گه‌وره به‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌وێت. به‌برِواى من پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى دوور‌و درێژ گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، دواى ئه‌وه گفتوگۆكان بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم، چونكه ئه‌مه شتێكى كه‌م نییه، به‌ڵكو ته‌نها سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌توانىَ برِیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات، كه خه‌ڵكه‌كه به چ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، من كه‌م و كورِییه‌كى زۆر ده‌زانم كه زیان لێكه‌وتووان فۆرِمى قه‌ره‌بووى 10 ملیۆن دینارى پرِده‌كه‌نه‌وه، زۆر هه‌وڵیشمدا كه بزانم ئایا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه بن، ویستم له‌رێگه‌ى نووسینگه‌كه‌ى چاوم به به‌رِێز محه‌مه‌د ئیحسان بكه‌وێت، كه‌چى نه‌گه‌یشتم به‌هیچ ئه‌نجامێك، بۆیه به‌لاى منه‌وه ئه‌و فۆرِمه گاڵته‌كردنه به‌خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌مان".
ناوبراو زیاتر گوتیشى "به‌رنامه‌ى كارى ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌بێت هاوڵاتییان ماددى و مه‌عنه‌وى قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، هاوشێوه‌ى ئه‌ڵمانیا، بۆسنه‌و هرزوگۆبینا، كامبۆدیا...هتد، ئه‌و یاسایانه‌ى جیهانى هه‌ن، كاتێك زاڵمێك زیان به میلله‌ته‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت حكومه‌ت قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانانه بكاته‌وه، بۆیه زۆر گه‌شبینم كه له‌و سكاڵایه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، به‌ڵام مرۆڤیش ناتوانێت 100% به‌ڵێن بدات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ست نه‌هێنم، ده‌توانم په‌روه‌رده‌یه‌ك ئاماده بكه‌م، كه كه‌سى له‌من زیره‌كتر بهێن ئه‌و په‌روه‌رده‌یه بگه‌یه‌ننه جێگه‌یه‌كى باشتر، به‌كارێكى مرۆڤانه‌ش ده‌زانم و كه ده‌بێت داواى مافى خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێرِاقیش ئاماده نه‌بێت، قه‌ره‌بووى زیانه‌كانمان بكاته‌وه، سكاڵاكه‌مان ده‌گوازینه‌وه بۆ دادگاى نێوده‌وڵه‌تى".











