یادگار ئیسماعیل- سۆران: له دیمانه‌یه‌كدا، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى، د. هاورِێ مه‌نسور به‌گ باس له چۆنیه‌تى به‌رِێوه‌چوونى په‌یوه‌ندیه زانستییه ئه‌كادیمیه‌كان و پرۆسه‌ى هاوبه‌شبوونى نێوان هه‌ردوو زانكۆ ده‌كات. به تایبه‌ت دواى هاتنى سه‌ردانى ئه‌م جاره‌ى زانكۆی مارجۆنى به‌ریتانى بۆ زانكۆی سۆران، پرۆفێسۆر ستیڤ واڵیس، به‌رِێوه‌به‌رى تۆمار و په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى زانكۆی گرین-ویچ ئاماده‌ى پرۆسه‌كه بوو، له ده‌ره‌نجام پرۆسه‌ى هاوبه‌شبوونى زانكۆكان قاڵبێكى یاسایی وه‌رگرت. 
له ده‌سپێكى دیمانه‌كه، د.هاورِێ مه‌نسور به‌گ مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى زانكۆی مارجۆنى به‌ریتانى روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "سه‌ردانى ئه‌م جاره‌ى زانكۆی مارجۆن چه‌ند ئامانجێكى هه‌بوو، له‌وانه: به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌رِێوه‌چوونى پرِۆژه‌ى سه‌نته‌رى زمان (كلاد) و پرۆسه‌ى ناونووسین و تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى زمانه‌وانى. هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه له‌باره‌ى پرۆسه‌ى هاوبه‌شی بوونى هه‌ردوو زانكۆ بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو كه پرۆسه‌كه قاڵبێكى یاسایی وه‌ربگرێت، راوێژكارێكى ده‌ره‌كییان یاوه‌ر بوو، كه به‌رِێوه‌به‌رى تۆمار و په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى زانكۆی گرین-ویچ، پرۆفیسۆرى ناودار و شاره‌زا ستیڤ واڵیس بوو. ئه‌م راوێژكاره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى پرۆسه‌ى هاوبه‌شبوونى هه‌ردوو زانكۆ یاوه‌رى ئه‌وانى ده‌كردو له‌سه‌ر راوێژكارى زانكۆی مارجۆن بووه، چونكه سیاسه‌تى ئه‌وان و زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه رۆژئاواییه هاوشێوه‌كان ده‌چێته رێوه‌و راوێژكارێكى لایه‌نى سێیه‌م، به هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌ڵده‌ستێت، كه مه‌به‌ست لێی زیاتر روونى و باشى و چۆنیه‌تى پرۆسه‌كه ده‌سه‌لمێنێت."
له باره‌ى دانیشتنه‌كان و گفتوگۆی ستافى زانكۆى سۆران و مارجۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و راوێژكاره، د. هاورِێ مه‌نسور به‌گ ئه‌وه‌ى روون كرده‌وه، كه وتووێژه‌كان سێ رۆژ درێژه‌ى كێشا، "دواى سێ رۆژ دانیشتنى درێژ و چرِوپرِ، پرۆفیسۆر ستیڤ واڵیس لێكۆڵینه‌وه‌ى پوخت و وردى له‌سه‌ر زانكۆكه‌مان و پرۆسه‌كه به گشتى ده‌ستپێكرد، له‌لایه‌نى ده‌سكه‌وته به‌رچاوه‌كانى زانكۆی سۆران و تێرِوانینى زانكۆ و ئامانجه‌كانى زانكۆ به‌ره‌و ئایینده. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و هاوبه‌شبوونه‌یه له‌لایه‌نى ئه‌كادیمى و یاسایی، له‌به‌رامبه‌ریش ستافی زانكۆی سۆران به به‌ڵگه‌وه روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى ته‌واوى به‌خشی، كه ره‌نگدانه‌وه‌ى زۆر باشی هه‌بوو، ده‌ره‌نجامیش رێككه‌وتنه‌كه له 12-2-2012 له‌گه‌ڵ زانكۆی مارجۆن كه‌وته وارى جێبه‌جێكردن و قاڵبێكى یاسایی وه‌رگرت." وه‌ك ناوبراو باسی كرد، له‌مه‌ودوا له پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و متمانه به‌خشین دڵنیایى جۆری چیتر پێویست به دانوستان ناكات و به ئاسایی پرِۆژه‌كه ده‌چێته پێشه‌وه.
له پرۆسه‌ى هاوبه‌شبوون، برِوانامه‌كانى ده‌رچووانى به‌شی زمانى ئینگلیزى هاوتاى زانكۆی مارجۆن ده‌بێت، د. یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى زیاتر روونكردنه‌وه‌یدا، "ئه‌مه شانازییێكى گه‌وره‌یه بۆ زانكۆی سۆران و شاره‌كه‌و هه‌رێمى كوردستان به گشتى. ئه‌م پرۆسه‌یه له ماوه‌ى 3-4 ساڵی داهاتوو، كه هه‌ر له ئێستاوه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، به ئه‌نجام ده‌گات. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى خوێندن به‌گشتى، دارِشتنى پرۆگرامى خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشخستنى ستاف و شێوازى تاقیكردنه‌وه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كین. ئێستا ئه‌و پرۆسه‌یه له فاكه‌ڵتى ئاداب ده‌ست پێده‌كات و برِوانامه‌كانیان (به‌كالۆریۆس) هاوتای زانكۆی مارجۆن ده‌بێت، له كاتێكدا ئه‌و زانكۆیه له پێشه‌وه‌ى زانكۆی ئۆكسفۆرده له تایبه‌تمه‌ندى فێركردنى زمانى ئینگلیزى، بۆ ئه‌و ولاَتانه‌ى كه زمانى ئینگلیزى زمانى دووه‌میانه، زیاتر له مه‌به‌ستى په‌روه‌رده."
راهێنانپێكردنى ستافى ئه‌كادیمى زانكۆی سۆران خاڵێكى تر‌ى رێككه‌وتنه‌كانه و هاوبه‌شبوونى هه‌ردوو زانكۆیه، د. هاورِێ رایگه‌یاند: " له ماوه‌یه‌كى نزیك 30-40 وانه‌بێژ ده‌نێرینه ئه‌و زانكۆیه بۆ راهێنان پێكردن، ئه‌وانه برِوانامه‌ى دواى كۆلیج (Post Graduate) له په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن وه‌رده‌گرن.
له كۆتایی دیمانه‌كه‌دا، د. هاورِێ مه‌نسور به‌گ یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى ئه‌وه‌ى پشترِاست كرده‌وه، كه هه‌بوونى ئه‌و هه‌موو خاڵه به‌هێزه له په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى هه‌ردوو زانكۆ و پرۆسه‌ى هاوبه‌شی بوون، ره‌زامه‌ندى و به‌رز نرخاندنى پرۆسه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ستیڤ واڵیس لێكه‌وته‌وه.











