به‌شار عه‌زیز- سۆران: یوسف جه‌میل جبرائیل, پزیشكى ده‌رمانساز، ساڵى 2005 - 2006 له كولێژى ده‌رمانسازى زانكۆى هه‌ولێر پزیشكى
ته‌واو ده‌كات، ماوه‌ى 5 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ى سۆران له ده‌رمانخانه‌و كۆگاى ده‌رمان ده‌وامى كردووه، ئێستاش به‌رپرسى یه‌كه‌ى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكییه له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سۆران. ئه‌و له‌و دیمانه‌یه‌ى زارى كرمانجى، تیشك ده‌خاته سه‌ر جۆر‌و كاریگه‌رییه‌كانى ده‌رمانى كیمیایی. روونیشى ده‌كاته‌وه كه ده‌رمانى كیمیایی وێرِاى رۆڵى چاره‌سه‌رى، هاوكات كاریگه‌رى خراپیش جێده‌هێڵێت، بۆیه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر شێوازى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانانه ده‌كاته‌وه.
* ده‌رمانى كیمیاوی چییه‌و چه‌ند جۆرى هه‌یه؟
- ده‌رمان به‌و مادده كیمیاییه ده‌وترێرت كه به‌كاردێت بۆ دیاریكردن و چاره‌سه‌رى و خۆپاراستن له نه‌خۆشى. ده‌رمانه‌كان به‌پێى شێوازى جیاواز پۆلین ده‌كرێن، وه‌كو سیفه‌تى كیمیاییان, شێواز و رێگاى به‌كار هێنانیان, ئه‌و كۆئه‌ندامه‌ى كارى لێ ده‌كه‌ن و ئه‌و كاریگه‌رییه چاره‌سه‌ریانه‌ى كه هه‌یانه. به گشتى ده‌رمانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى توێكارى له‌ش, بوارى چاره‌سه‌ركردن و پێكهاته‌و ستراكتۆرى كیمیاییان پۆلێن ده‌كرێن، كه به سیستمى Anatomical Therapeutic Chemical Classification System (ATC)
ناسراوه. ئه‌مه‌ى كه با سمان كرد پۆلینكردنى ده‌رمانه به پێى زانستى ده‌رمانسازىpharmacology. .
ئه‌م ده‌رمانانه‌ى كه له ماركێت و ده‌رمانخانه‌كاندا هه‌نه، شیاو نیه، كه له دوو گرووپى كیمیایى و سروشتى پۆلین بكرێن، چونكه له نه‌خۆشخانه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و ده‌رمانانه به‌كار ده‌هێنرێن، كه به‌رهه‌مى كارگه‌كانى ده‌رمانن، و له ناو خه‌ڵك به ده‌رمانى كیمیایى ناسراون, هه‌روه‌ها زۆربه‌ى ده‌رمانه كیمیاییه‌كان له سه‌رچاوه‌ى سروشتى وه‌رگیراون، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك پوخته كراون كه مادده كاریگه‌رییه‌كه له خه‌ستییه‌كى به‌رز دایه، كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى هه‌رِه‌مه‌كى به‌كار بهێنرێت زیانى ده‌بێت، بۆنموونه حه‌بى Digoxin كه له رووه‌كىFoxglov (Digitalis lanata) به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌ڵام ئه‌م پولێنكردنه‌ى كه گرنگه و په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ به ژیانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ده‌رمان ئه‌نجام ده‌دات و پێتڤیه وشیارى و زانیاریمان به‌رامبه‌ر هه‌بێت. له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ر وڵاتێك ده‌رمانه‌كان به گشتى دابه‌شى سىَ گرووپ یان پۆل ده‌كرێن: یه‌كه‌میان over-the-counter (OTC) medications ئه‌و ده‌رمانه ده‌گرێته خۆى كه له ده‌رمانخانه‌و سوپه‌رماركێته‌كان به‌بىَ هیچ سنووردانانێك ده‌فرۆشرێن. گرووپى دووه‌م (behind-the-counter (BTC بریتییه له‌و ده‌رمانانه‌ى پزیشكى ده‌رمانساز به‌بىَ راچێته (ره‌چه‌ته )ى پزیشك ده‌توانێت بیفرۆشێت. گرووپى سێیه‌م prescription only medicines (POM) ئه‌و ده‌رمانانه ده‌گرێته خۆى، كه به‌بىَ راچێته‌ى پزیشك نابێت به كه‌س بدرێت.
* ده‌رمانى كیمیایی له چى دروست ده‌كرێت و سه‌رچاوه‌ى چییه؟
- ئه‌و ده‌رمانانه‌ى له بازارِ هه‌ن، له شه‌ش سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ده‌ست ده‌كه‌ون، یه‌كه‌میان له رووه‌ك پوخته ده‌كرێت (وه‌رده‌گیرێت), بۆنموونه ئه‌تروپین له رووه‌كىAtropa belladonna ده‌رده‌هێنرێت. سه‌رچاوه‌ى دووه‌م گیانه‌وه‌ره, وه‌كو خوێنى ئه‌سپ، كه ڤاكسین (ده‌رمانى كوتان) لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، یان میزى ئافره‌تى سكپرِ بۆ به‌رهه‌م هێنانى ده‌رزىhuman chorionic gonadotropin (HCG) به‌كاردێت. سه‌رچاوه‌ى سێیه‌م له كانزا و زه‌وى به‌رهه‌م دێت، وه‌كو ئاسن كه بۆ كه‌مخوێنى به‌كاردێت. سه‌رچاوه‌ى چواره‌م تاقیگه‌ى كیمیایى, هه‌ندێك ده‌رمانى ده‌ستكرد و نیمچه ده‌ستكرد له رێگاى كارلێكى كیمیاى دروست ده‌كرێن، وه‌كو Diphenoxylate . . سه‌رچاوه‌ى پێنجه‌م میكرۆبه, بۆ نموونهpenicillin و Streptomycinله كه‌رِوو و به‌كتریا ده‌ست ده‌كه‌وێ. سه‌رچاوه‌ى شه‌شه‌م ته‌كنۆلۆژى ئه‌ندازه‌ى بۆماوه‌ییه، كه ده‌رمانى ئه‌نسۆلین Insulin به برِێكى زۆر به‌و رێگایه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
* باشى و خراپییه‌كانى ده‌رمانى كیمیاوی چین؟
- ده‌رمان به‌كاردێت بۆ دیاركردن و چاره‌سه‌رى و خۆپاراستن له نه‌خۆشى. به‌ڵام كاتىَ نه‌خۆش ده‌رمان وه‌رده‌گرێت ته‌نها بۆ ئه‌م به‌ش و ئه‌ندام یان كۆئه‌ندامه‌ى له‌ش نارِوات كه ئازارى هه‌یه و نه‌ساغه, به‌ڵكو ده‌چێته ناو هه‌موو شانه‌كانى له‌ش. بۆیه سه‌ره‌رِاى چاره‌سه‌رى, كاریگه‌رى لاوه‌كیشى ده‌بێت، كه نه‌خوازراوه. دواجار ده‌بىَ كاتێك ده‌رمان به‌كار بهێنرێت، كه سوود و قازانجى ده‌رمان زیاتر بێت له كاریگه‌رییه نه‌خوازراوه‌كانى. بۆ نموونه یه‌كێك له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانى ده‌رمانى شێرپه‌نجه رووتانه‌وه‌ى قژه, به‌ڵام له‌ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه گرنگتره له پرچى سه‌ر. هه‌ندىَ له ده‌رمانى ئازار شكێن ده‌بنه هۆى بریندار بوونى گه‌ده,بۆیه پێویست ناكات له‌به‌ر سه‌رئێشانێكى كه‌م به‌بىَ راوێژى پزیشك ده‌رمانى ئازار شكێن به‌كار بهێنین.
* كوردستان تا چ رادده‌یه‌ك پشت به ده‌رمانى كیمیایی ده‌به‌ستێت و ئه‌و دا‌و وده‌رمانانه‌ى بۆ كوردستان دێن تا چ رادده‌یه‌ك پشت پێ به‌ستراون؟
- كوردستان به گشتى پشت به‌و ده‌رمانانه ده‌به‌ستێت، كه له كارگاكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه دروست ده‌كرێن,به شێوه‌یه‌كى زۆر ده‌گمه‌ن ده‌رمانى رووه‌كى و سروشتى له‌ناو ده‌رمانخانه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بینرێن، به‌ڵام له بازارِ ده‌رمانى رووه‌كى له هه‌ندىَ بواردا به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌و دا‌و وده‌رمانانه‌ى بۆ كوردستان دێن ئه‌گه‌ر كوالیتى كونترِۆڵ (كۆنترِۆڵى جۆرى ) به‌ڵگه‌ى فرۆشتنیان پىَ دابێت، ده‌توانرێت متمانه‌یان پىَ بكرێت. پێویسته هاووڵاتى ده‌رمان له‌و ده‌رمانخانانه بكرِێت، كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى ده‌رمانسازانى كوردستان مۆڵه‌تى فه‌رمى كاركردنیان پێدراوه.
* زۆرجار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ده‌رمانه كیمیاییه‌كان زیانیان پتره، ئه‌مه‌ش ره‌نگه به گشتى نه‌بێت، به‌ڵام بوونى ئه‌و قسه‌یه له چییه‌وه هاتووه‌و ئه‌و زه‌ره‌ره چییه كه خه‌ڵكى باسى ده‌كات؟
- هه‌موو ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ری لاوه‌كی (Side effect) یان هه‌یه، به‌ڵام جۆر و رێژه‌ی له ده‌رمانێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه.ئه‌گه‌ر نه‌خۆشى به شێوه‌یه‌كی ورد و راست له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆره‌وه دیاری نه‌كرێت، وه نه‌خۆش ده‌رمان له كه‌سێكه‌وه وه‌ربگرێت كه شاره‌زایی له بواری نه‌خۆشیزانی Pathology و ده‌رمانزانی نه‌بێت, ئه‌وا ته‌نیا كاریگه‌رییه نه‌خوازراوه‌كانی ده‌رمان له نه‌خۆشدا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌گوترێت كه زیانیان پتره، چونكه ده‌رمان له بواری چاره‌سه‌ری دیاریكراوی خۆیدا به‌كار نه‌هێنراوه.
* جارنا جارىَ گوێبیستى ئه‌وه ده‌بین كه زۆر جۆر حه‌ب هه‌ن رێژه‌یه‌كى زۆرى گه‌چیان تێدایه، ئه‌وانه چ جۆرێكن و تا چه‌ند ئه‌و قسه‌یه راسته؟
- ئه‌گه‌ر هاووڵاتی تێبینی گه‌چ یان هه‌ر مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش له‌ناو ده‌رماندا كرد، ده‌توانێت ده‌رمانسازانی كوالیتی كۆنترِۆل ئاگادار بكاته‌وه تا ده‌رمانه‌كه بپشكنن. زۆربه‌ی حه‌به‌كان له دوو به‌ش پێكهاتوون، به‌شی یه‌كه‌م مادده‌ی چاره‌سه‌رییه، كه به‌شی چالاك (Active ingredient)ى پێ ده‌وترێت, به‌شی دووه‌م مادده‌ی ناچالاك یان زیاد كراوه (Additive ingredient) كه بۆ ته‌واو كردنی قه‌باره‌ی حه‌به‌كه به‌كارده‌هێنرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له حه‌بێكدا20 میلی گرام مادده‌ی چالاك پێویست بێت، ئه‌وا بۆ ته‌واوكردنی قه‌باره‌كه‌ی پێویستی به 1000 تا 1500 میلی گرام مادده‌ی زیاد كرا‌و، وه‌كو نیشاسته و گلوكۆز هه‌یه تا حه‌بێك به قه‌باره‌یه‌كی گونجاو به‌رهه‌م بهێنین، له‌وانه‌یه خه‌ڵك به‌م نیشاسته‌یه بڵێن گه‌چ.
* ده‌نگۆیه‌ك هه‌بوو كه به‌شێك له حه‌بى كه‌پسوول له‌لایه‌ن هه‌ندێ پزیشك و خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كان به‌تاڵ ده‌كرێنه‌وه‌و كه‌پسوولى زیاترى لێ دروست ده‌كرێت له پێناو قازانج، تا چه‌ند گوێبیستى ئه‌و قسه‌یه بوویت و راتان چییه؟
- جاری وا هه‌یه ئێمه پێویستیمان به ده‌رمانێك هه‌یه كه له چه‌ند پێكهاته‌ی جیاواز دروست بووبێت، بۆیه چه‌ند حه‌بێكی جیاواز ده‌هارِین و كه‌پسوولى لێ دروست ده‌كه‌ین, به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به لابراتوار و تاقیگه و ئامێرى پێشكه‌وتوو هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه تێبینی ده‌كرێت له هه‌ندێك شوێن چه‌ند مه‌رحه‌م (مه‌رهه‌م) و كرێم تێكه‌ڵ ده‌كرێن و له ده‌فرێكدا به نه‌خۆش ده‌درێن، كه كارێكی نازانستییه. نه‌خۆش مافی خۆیه‌تی كه بزانێت چ كرێمێك وه به‌رهه‌می چ كۆمپانیایه‌ك تێكه‌ڵ ده‌كرێن. سه‌رده‌می ئه‌وه‌ش به‌سه‌رچووه كه به تێكه‌ڵێكی سیحراوی پاره‌یه‌كی سیحراوی له نه‌خۆش وه‌ربگیرێت. له هه‌ندێك عیاده‌ش راچێت به جۆرێك ده‌نووسرێت و هێماده‌كرێت، كه ته‌نیا له ده‌رمانخانه‌كه‌ی خۆیان ده‌توانرێت بخوێنرێته‌وه, ئه‌مه‌ش پێده‌چێت كارێكی دوور له ویژدان و زانست بێت. مافی نه‌خۆشه كه راچێتی ده‌رمان به روون و ئاشكرا لای خۆی هه‌بێت, نه‌ك له ئه‌رشیفی ده‌رمانخانه بۆ قۆرخكردن دابنرێت.
* گازانده‌یه‌كى زۆر ده‌كرێت به‌وه‌ى پزیشكان ویژدانى خۆیان به‌كار ناهێنن، به‌ڵكو ته‌نها بیر له گیرفان و قازانج ده‌كه‌نه‌وه و گوێ به ته‌ندروستى خه‌ڵكى ناده‌ن؟
- گشتاندنى ئه‌م گازه‌نده‌یه به‌سه‌ر هه‌موو پزیشكه‌كان كارێكی مه‌نتیقی(لۆجیكی) نییه. ده‌كرێت بڵێن هه‌ندێ پزیشك ویژدانی خۆیان كه‌متر به‌كاردهێنن و زیاتر بیر له گیرفان و قازانجی پاره ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكی تریش ویژدانی خۆیان زیاتر به‌كار ده‌هێنن و له‌گه‌ڵ ئازارى نه‌خۆشه‌كانی خۆیان ئه‌وانیش هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن. به‌ڵام پێموایه كه بیرۆكه‌یه‌كی لۆجیكی و واقیعگه‌رایانه نییه، كه چاوه‌رِێ بكه‌ین كومه‌ڵگه به كۆی جومگه‌كان و كایه‌كانیه‌وه به ته‌لیسمی ویژدان به‌رِێوه بچێت، له‌به‌ر خاترى ویژدان بیر له ئه‌ركى خۆمان و هۆشیاربوونی تاكه‌كان به‌رامبه‌ر سیستمی حكومی و ته‌ندروستی نه‌كه‌ینه‌وه. هاوسه‌نگ راگرتنی ویژدان له سیسته‌می ته‌ندروستی خۆماندا، كه پزیشك به‌یانیان له كه‌رتی حكومی (گشتی) ده‌وام ده‌كات و مووچه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، ئێواران له كه‌رتی تایبه‌ت ( كلینیكی خۆی ) ده‌وام ده‌كات و پاره راسته‌وخۆ له نه‌خۆش وه‌رده‌گرێت، كارێكی ئاڵۆز‌و سه‌خته، لێكدانه‌وه‌ى جیاواز بۆی ده‌كرێت.
* هه‌ست ده‌كرێت كه هه‌موو پزیشكان یه‌كترى ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و هیچیان دان به‌وانیتر نانێن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر لاى دكتۆرێك بڵێى چوومه لاى فلان دكتۆر، یان ئه‌و دكتۆر وای پێ وتم بگره هه‌ر لێت توورِه ده‌بىَ، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه بۆچى ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟ ئایا زانست ئه‌و دژایه‌تیكردنه تاچه‌ند ده‌خوازێت؟
- دیسان ده‌ڵێم كه ناتوانین بڵێین هه‌موو دكتوره‌كان تشخیێ (دیاری كردنى نه‌خۆشى) و چاره‌سه‌ری یه‌كتر ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دانى پێدانانێن، به‌ڵام له كوردستان به گشتی و له شاری سۆران و ده‌وروبه‌ری به تایبه‌تی رێككه‌وتنێكی دیاریكراو له‌سه‌ر وشه‌ی دكتۆر نییه. ئه‌و ته‌وسیفه‌ی كه بۆ كاری پزیشكی ده‌كرێت (Job description) له كن تاكه‌كان جیاوازه. له سۆران به كێ بڵێن دكتۆر(پزیشك) ؟؟؟ ئایا ئه‌وه‌ی كه دوای 6 یان 8 یان 10 ساڵ له بواری پزیشكیدا له كۆلێژێكی متمانه‌پێكراو پزیشكی, ددانسازی یان ده‌رمانسازی خوێندوویه‌تی؟ یان هه‌ر مرۆڤێك كه تا پۆلی سێیه‌می ئاماده‌یی خوێندوویه‌تی و له خولێكی كورتدا له نه‌خۆشخانه فێری ده‌رزی لێدان و برینپێچی بووه و له گه‌رِه‌كێك ده‌رمانخانه‌یه‌كی داناوه و خۆی به دكتۆر به میلله‌ت ناساندووه؟ كاتێك كه نه‌خۆشێك ده‌چێته لای پزیشكێكی پسپۆر پێى ده‌ڵێت من سه‌ردانی 15 دكتۆرم كردووه. پزیشكی پسپۆر ده‌ڵێت ناویان بڵێ دواجار ده‌بینێت له‌م 15 كه‌سه ته‌نیا خۆی ده‌رچووی كولێژه! له‌م كاته‌دا دژایه‌تیكردن و توورِه بوون له زیانى زانست‌دا نییه. ئه‌گه‌ر دوو پزیشكی پسپۆر له یه‌ك بواری پسپۆریدا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری و دیاریكردنی نه‌خۆشى یه‌ك كه‌س هاورِا نه‌بن, ئه‌وا نه‌خۆش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری كامیان وه‌ربگرێت، ئازاده. باشتریش وایه كه هه‌ردووكیان وه‌كو لیژنه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه بكه‌ن.
* ئایا ئه‌و دژایه‌تیكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ى یه‌كترى له‌لایه‌ن پزیشكان تا چه‌ند كارى كردۆته سه‌ر بێ به‌هاكردنى زانستى پزیشكى و ده‌رمانسازى و متمانه‌ى لاى خه‌ڵكى لاواز كردووه؟
- ئه‌گه‌ر پزیشكێكی پسپۆر، كه دوای 9 ساڵ خوێندن له زانكۆ و 15 ساڵ خزمه‌تكردن له نه‌خۆشخانه، پێی خۆش نه‌بێت كه به مامۆستایه‌ك یان برینپێچێك یان نه‌خوێنده‌وارێك بگوترێت دكتۆر، به رای من ئه‌م دژایه‌تی كردنه له خزمه‌تكردنی نه‌خۆش و زانستى پزیشكى دایه, گه‌رِاندنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بۆ بواری كاركردنی خۆی كارێكی مه‌نتقییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه دووباره پێناسه‌كردنی كاری پزیشكی له خزمه‌تی هه‌ندێ كه‌سدا نه‌بێت، كه ساڵانێكه سوود له ناوشیاری خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و سواری شه‌پۆڵه‌كه ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆى.
* هه‌ست ده‌كرێت به‌شێك له خه‌ڵكى متمانه‌یان به پزیشكان و ده‌رمانه كیمیاییه‌كان لاواز بووه، ئه‌مه بۆچى ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
- ئه‌گه‌ر به‌یانیان سه‌ره‌دانی راوێژكارییه پزیشكیه‌كان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ین، ده‌بینین رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش سه‌ره‌دانیان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له كه‌رتی تایبه‌تی (ئێواران) له كلینیكی تایبه‌تی پزیشكه پسپۆره‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش سرِه ده‌گرن. ده‌توانن ئه‌مانه به ئامار بخه‌نه سه‌ر لاپه‌رِه‌ی رۆژنامه‌كه‌تان.
* پێتان وانییه كه‌مته‌رخه‌مى به‌شێك له پزیشكان و په‌رستاران هۆكارێكه بۆ بێ به‌هاكردنى ئه‌و زانسته گرنگه له‌لایه‌ن خه‌ڵكى؟
- كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه، به‌ڵام خزمه‌ت كردنیش هه‌یه. وشیاری تاك له چ ئاستێك دایه كه بزانێت له چ شوێنێك و له چ كاتێك وه‌كو نه‌خۆش كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر به مافی كراوه؟ به‌ڵام كاتێك سیسته‌می ته‌ندروستی به جۆرێكه كه پزیشك, ده‌رمانساز و ددانساز پێیه‌كیان له‌ناو دام و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی حكومه‌تدا بێت و پێیه‌كه‌ى دیكه‌یان له ناو عیاده و ده‌رمانخانه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا بێت، ناتوانین لێكدانه‌وه‌یه‌كی لۆجیكیانه بۆ "كه‌مته‌رخه‌می" بكه‌ین، یان رێگرى بین. پزیشكی زانستێكی گرنگه, به‌ڵام له‌م كومه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا كاری پزیشكی به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیك به‌ستراوه به پاره‌و پیرۆزییه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر له شاری سۆراندا 50 كه‌س ده‌رچووی كولێژه پزیشكییه‌كان بن، 550 كه‌س به خۆیان ده‌ڵێن دكتۆر و كاری دكتۆری ده‌كه‌ن، تا پشكێك له‌م پاره و پیرۆزیه‌یان به به‌ر بكه‌وێت.
* نموونه‌ى زۆرمان له‌به‌ر ده‌سته كه به‌هۆى ده‌رزی لێدانێكى هه‌ڵه كه‌سێك قاچێكى په‌كى كه‌وتووه، هه‌ست ناكه‌ى بێ سه‌روبه‌رییه‌ك له سیسته‌مى به‌رِێوه‌بردنى ده‌زگا پزیشكى و ته‌ندروستییه‌كاندا هه‌یه؟
- له شاری سۆران سه‌ندیكای پزیشكان, سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و سه‌ندیكای ددانسازان وجودیان نییه، یان به پێی رێنمایى و یاساكانی خۆیان به‌كاری خۆیان هه‌ڵنه‌ساون. بۆیه كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه و عیاده‌ى بىَ مۆڵه‌ت له‌م شاره 100 هه‌زار كه‌سییه‌دا ئاسانترین كاره. به‌رهه‌مه‌كه‌ى له‌وانه‌یه وه‌كو جه‌نابت ده‌ڵێیت په‌ككه‌وتنی قاچی هاووڵاتییه‌ك بێت. نه‌خۆش ده‌ناسم له‌به‌ر یه‌ك ده‌رزی 50 رۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر داخیل كراوه. نه‌خۆش مافی خۆیه‌تی بزانێت كه ئه‌م دوو یان سىَ ده‌رزییه‌ی كه تێكه‌ڵكراوه وه لێى ده‌درێت چییه. باشتروایه كه بۆشه‌كانیان لای خۆی هه‌ڵگرێت، تێكه‌ڵكردن سىَ یان چوار ده‌رزی به‌بێ چاودێری پزیشكی پسپۆر كارێكی ترسناكه. ئایا هاوڵاتی داوای مافی خۆی ده‌كات؟ ئایا ده‌چێت لای پزیشكی داد بۆ وه‌رگرتنی مافی خۆی؟ غیابى سه‌ندیكای پزیشكان و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و سه‌ندیكای ددانسازان له شاری سۆران وایكردووه هیچ چاودێرییه‌ك له‌سه‌ر ده‌رمانخانه و عیاده‌كان نه‌بێت.
*رۆشنبیرى خه‌ڵكى له رووى به‌كارهێنانى دا‌و وده‌رمان له چ ئاستێك ده‌بینى؟
- هه‌ندێ هاووڵاتی له ده‌رمانخانه‌كان و عیاده‌كان داوای ده‌رمانی باش ده‌كه‌ن و داوای زانیاری له‌سه‌ر ده‌رمان و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و كارلێكه لاوه‌كییه‌كان ده‌كه‌ن و له ئاستی هۆشیاری به‌رزدان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ردانی هه‌ندێ شوێن بكه‌ى، كه كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی زۆر سرِه‌یان گرتووه‌و داوای عیلاج و دیاریكردنی نه‌خۆشییان ده‌كه‌ن، له‌م هه‌ڤاڵانه‌ی كه ده‌رچووی هیچ كولێژێكی پزیشكی نیین و زیره‌كانه خۆیان به دكتۆر ناساندووه و هه‌ر نه‌خۆشێك 3 ده‌رزی لێ ده‌دات، یان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ئامێری كاره‌بایی به‌كار ده‌هێنێت، له ئاستى وشیاری خه‌ڵك بێ ئومێد ده‌بێت.
* زۆرجار پزیشكان گازانده‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن خه‌ڵكى رۆشنبیر و هۆشیار نین له ئاست زانستى پزیشكى و ده‌رمانسازى، ئه‌و ناهۆشیارییه‌و ئه‌و گازاندانه چین، كه ئێوه‌ى پزیشك له خه‌ڵكى هه‌تانه؟
- هه‌ندێ خه‌ڵك دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی 20 كه‌س به ناو دكتۆر كردووه‌و زیاتر له 40 ده‌رزی لێ دراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌ب و ده‌رمانی خواردووه, ئینجا ده‌چێته لای پزیشكی پسپۆر, دواجار پزیشكی پسپۆر نازانێت كه چاره‌سه‌ری كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ده‌رمان بكات، یانژی چاره‌سه‌ری خۆدی نه‌خۆشییه‌كه. هاووڵاتی ده‌توانێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیارى و رۆشنبیری ته‌ندروستی خۆی خزمه‌تی خۆی و بواری پزیشكی بكات.
* هه‌ندێ جار خه‌ڵكى له برى به‌كارهێنانى ده‌رمانى پزیشكى و زانستى، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر جۆره‌ها ده‌رمانى كورده‌وارى، ئێوه ئه‌و ده‌رمانانه تا چه‌ند به ته‌ندروست ده‌زانن؟ بۆ نموونه ده‌رمانى سووتان یان شكان لاى وه‌ستاى كورده‌وارى، كه زۆر ار خراپترى كردووه؟
- له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كاندا پزیشكی پسپۆر له بواری ئێسك و شكان، وه هه‌روه‌ها سووتان هه‌یه, له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر له فه‌زایێكی زۆر خاوێندا خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كانی سووتان ده‌كرێت. بۆیه نه‌خۆش به پێی تێرِوانین و رۆشنبیری خۆی ئازاده كام چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رمانه سروشتیانه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كه‌وه دیراسه و توێژینه‌وه‌یان بۆ بكرێت وه له دڵنیایی( Safety) یان پشتگیری بكرێت، ئێمه‌ش ده‌توانین به ته‌ندروستیان بزانین.
* ئێوه‌ى پزیشك چاره‌سه‌رى رووه‌كى و سروشتى تا چه‌ند به ته‌ندروست ده‌زانن؟ به‌تایبه‌تى چاره‌سه‌رى سروشتى، كه زۆرجار گوێبیستى ئه‌وه بووینه پزیشكان دژى ئه‌وه‌ن؟
- له كولێژی ده‌رمانسازی بوارى وانه‌ی تایبه‌ت هه‌یه به ده‌رمانی سروشتی و رووه‌كی، كه پێی ده‌وترێت (Pharmacognosy) و هه‌ندێك ده‌رمانساز له‌م بواره‌دا ماسته‌ریان هه‌یه. ده‌رمانی رووه‌كی ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاودێری پزیشكی ده‌رمانسازی ئه‌م بواره‌دا بێت، به ته‌ندروست داده‌نرێت. به‌ڵام له واقیعی زانستی پزیشكیدا به هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 65 ساڵ كه نه‌خۆشی په‌ستانی خوێن, یان خوێنبه‌ره‌كانی دڵ و چه‌وری هه‌یه، ناتوانین بڵێین حه‌بی سیر بخۆ چاك ده‌بیته‌وه,بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م هاوڵاتییه پرِوتۆكۆڵی پزیشكی هه‌ن، كه جیایه له‌م ساده بیر كردنه‌وه‌یه، له ده‌رمانی گیایی. ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت چاره‌سه‌ری سروشتی، یان (Physiotherapy) له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌شی تایبه‌ت بۆ ئه‌م چاره‌سه‌رییه هه‌یه و ئامێری تایبه‌ت، كه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
* حكومه‌تى هه‌رێم تا چه‌ند توانیویه‌تى ئه‌و بوارانه‌ى پزیشكى وه‌ك كیمیایی و رووه‌كى و سروشتى رێكبخات و سیسته‌م و رێوشوێنى جۆراوجۆریان بۆ دابنێت، تا خه‌ڵكیش گازانده‌ى كه‌م بێته‌وه؟
- ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، تا رێژه‌یه‌ك رێكخستنی پێوه دیاره، به‌ڵام كاری عیاده‌كان و ده‌رمان له كه‌رتی ناحكومی له شاری سۆران نارِێكی و بێ سه‌روبه‌ری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. پێتڤیه به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن له نێوان سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان, سه‌ندیكای ده‌مانسازان, سه‌ندیكای پزیشكان و ده‌زگاكانی ئاسایش و وزاره‌تی ناوخۆ رێ و شوێنی جددی بۆ كۆنترِۆڵكردن و رێكخستنی ئه‌م بواره دابنرێت. هه‌روه‌ها له بواری چاره‌سه‌ری سروشتی زۆربه‌ی ئامێره‌كانمان له نه‌خۆشخانه‌ی سۆران و ئۆرتۆپێدی هه‌ن. ده‌بێت بزانرێت كه چاره‌سه‌ری سروشتی له‌لایه‌ن كێوه ده‌كرێت و له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك نرخه‌كانی داده‌نرێت, چونكه نه‌خۆشی وا هه‌یه كه له بازارِ به 600 دۆلار كورسیێكی چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ كرِاوه. پێمان باشه كه سه‌ندیكای پزیشكان له شاره‌كه‌مان له‌م بواره‌دا نرخه‌كانی خۆی دیاری بكات.
نوسراو له‌لايه‌ن ميوان
said:
|
ئازاد لةمةملةكةتة بيَ كةسةكةي ئيمةدا رةنكبيَ موزةميديكي لابةركةي كؤلان زؤر زيرةكترو خاوةن ئةزمونتر بيت لة بزيشكيكي دةرجوي زانكؤكاني كوردستان كة 6 سال يان 9 سالي خويندوة. بةداخةوة بزيشكةكاني ئيمة جكة لةوةي شتيكي ئةوتؤ فير نابن لةكةل ئةوةش خةريكي تيجارةتن بة كياني ئةو خةلكةوة. بؤ رونكردنةوةش ئةوانةي لةنةخؤشخانة دةوام دةكةن بييان دةوتريت بزيشك نةك دكتؤر، دكتؤر بةكةسيك دةوتريت كة دكتؤرا(نةك بؤرد)ي هةبيت . وة جكة لةمةش دةرمانساز لةهةمو دنيا هةر دةرمانسازة بزيشك نيية. لةكةل حورمةتم |











