دیتن: به‌ختیار سه‌باح
له 25مین فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى مندالاَن و گه‌نجان له ئه‌سفه‌هان، 216 فیلم به‌شدارییان كرد، له‌وانه 16 فیلم له‌لایه‌ن لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژێردران و له فیستیڤاڵه‌كه پیشاندران، فیلمى تراژیدیای چارلى، یه‌كێك بوو له‌و فیلمانه‌ى كه بۆ فیستیڤاڵه‌كه هه‌ڵبژیردرا، ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه به ره‌گه‌ز فارسه و فیلمه‌كه‌ش به زمانى كوردییه‌و ته‌واوى گرته‌كانى له ده‌ڤه‌رى سۆران و رواندز گیراون.
مێر منداڵێكى خه‌ڵكى شارۆكه‌ى رواندز، به‌ناوى ( هه‌ڤاڵ ئیسماعیل ) له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكى پرِۆفیشناڵى فارس رۆڵی سه‌ره‌كى بینیوه له ناو فیلمى تراژیدیاى چارلى، له فیستیڤاڵى ئه‌سفه‌هان وه‌ك باشترین ئه‌كته‌رى منداڵ ده‌ست نیشان كرا، دواتریش رۆژى 14-12-2011 له رێورِه‌سمێكدا له تارانى پایته‌ختى ئێران، له ریستۆرانتى نایب، به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر جگه‌رخوێن جێگرى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له ئێران و به‌هرام وه‌لد به‌گى سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كورد و ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى ئێرانى و ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماكارانی ئێران، ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رانى سه‌ركه‌وتووى فیستیڤاڵى ئه‌سفه‌هان خه‌لاَت كران.
عه‌لى ره‌زا سه‌عاده‌ت نیا بۆ زارى كرمانجى گوتى" فیلمى تراژیدیاى چارلیم كردۆته دیارى بۆ خه‌ڵكى شۆرِشگێرِى كورد، بۆیه فیلمه‌كه به زمانى كوردییه، ئومێده‌وارم خه‌ڵكى كوردستانى عێراق رێز له فیلمه‌كه بگرن".
عه‌لى ره‌زا سه‌عاده‌ت نیا له ساڵى 1960 له شارى مه‌شهه‌د له دایك بووه، له زانكۆى ( ڤیگیك) له رووسیا خوێندنى له به‌شى ده‌رهێنه‌رایه‌تى ته‌واو كردووه، ماسته‌رنامه‌كه‌شى له‌سه‌ر فیلمێك بووه به‌ناوى ( تووپ ) كه ئه‌و فیلمه له فیستیڤاڵێكى نێوده‌وڵه‌تى 100 ساڵه‌ى سینه‌ماى ئێران باشترین فیلم ده‌رچووه.
له‌سه‌ره‌تاى كاركردنى به كورته فیلم ده‌ستى پێكردووه، دواتریش له ناوه‌ندى پێگه‌یاندنى لاوان و مندالاَنى سینه‌ما له ئێران ده‌ستى به كار كردووه. یه‌كه‌م فیلمى درێژى تراژیدیاى چارلى بووه، هه‌روه‌ها چه‌ند كورته فیلمێكى دیكۆمێنتارى به‌رهه‌م هێناوه.
له‌باره‌ى فیلمى تراژیدیاى چارلى له ده‌ڤه‌رى سۆران و رواندز به‌رهه‌م هاتووه، سه‌عاده‌ت نیا گوتى" فیلمى تراژیدیاى چارلى ته‌واوى گرته‌كانى له ده‌ڤه‌رى سۆران و رواندز گیراون و دوو مانگ به‌رده‌وام بووه، ماوه‌ى فیلمه‌كه 80 خوله‌كه، ناوه‌رِۆكى فیلمه‌كه باس له زمان و فه‌رهه‌نگى كوردى و خۆشه‌ویستى و رێزلێنان له ناو كورد‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیان ده‌كات، فیلمه‌كه‌ش به زمانى كوردییه، ته‌نیا ژێرنووسه‌كه‌ى كراوه‌ته فارسى، فیلمه‌كه تا ئێسته له ولاَتى ئوسترالیا‌و فیستیڤاڵى به‌غدا و فیستیڤاڵى سلێمانى پیشان دراوه".
زیاتر گوتى" له‌سه‌ره‌تاى كاركردنم له فیلمه‌كه زۆر گرفت و كێشه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى سینه‌ماى پێشووى هه‌ولێر، ئێسته‌ش وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئه‌و برِه پاره‌یه‌ى كه ماوه به ئێمه‌مان نه‌داوه، بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم به دكتۆر جگه‌ر خوێن جێگرى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له ئێرانه‌وه كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته، به‌لاَم خه‌ڵكى رواندز و سۆران زۆر هاوكارییان كردم بۆ سه‌ركه‌وتنى فیلمه‌كه، كه گه‌یشته ئه‌و ئاسته، بۆیه له ناخى دڵمه‌وه سوپاسى كورد و كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هاوكارى و پشتگیرى ئه‌و كوردانه نه‌بووایه من نه‌مده‌توانى ئه‌و فیلمه به‌رهه‌م بێنم، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى ئێرانیش پشتگیریم بكات، چونكه به‌هۆى چه‌ند به‌ربه‌ستێك ده‌سه‌لاَتى ئێران نه‌یانهێشت كه ئه‌و فیلمه به‌ته‌واوى په‌خش بكرێت و رۆڵى هه‌بێت له‌ناو بوارى سینه‌ما".
ده‌رهێنه‌ره‌كه زیاتر له‌باره‌ى فیلمه‌كه قسه‌ى كرد و روونى كرده‌وه" ئێسته‌ش ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى سه‌نته‌رى فارابى كه سه‌نته‌رێكى نێوده‌وڵه‌تییه له بوارى سینه‌ما، ئه‌و فیلمه له ولاَتانى دونیا پیشان بدرىَ، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه له 25 مین فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى مندالاَن و گه‌نجان له ئه‌سفه‌هان، توانى دوو خه‌لاَتى گه‌وره وه‌ربگرىَ، وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌رو باشترین ئه‌كته‌رى منداڵ كه ( هه‌ڤاڵ ئیسماعیل ) بوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆكارێك كه زیاتر فیلمه‌كه بناسرێت و ئێسته پێشوازییه‌كى باشى لێده‌كرىَ بۆ به‌شداریكردن له فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
با بزانین چۆن وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكى به ره‌گه‌ز فارس فیلمه‌كه‌ى به زمانى كوردى بووه، عه‌لى ره‌زا گوتى" فیلمى تراژیدیاى چارلیم كردۆته دیاری بۆ خه‌ڵكى شۆرِشگێرِى كورد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش فیلمه‌كه به زمانى كوردییه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌و قسه‌یه‌ى كاك نێچیرڤان بارزانى هات، كه داواى له ده‌رهێنه‌رانى جیهان كرد، فیلم له‌سه‌ر كێشه‌ى كورد ده‌ربهێنن، بۆیه ئومێده‌وارم خه‌ڵكى كوردستانى عێراق به تایبه‌ت رێز له فیلمه‌كه بگرن، هه‌وڵبدرێت له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان پیشان بدرىَ و گرنگى پىَ بدرىَ، وه هیوادارم خه‌ڵكه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندى نیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له خزمه‌تگوزارى خه‌ڵكى كورد دابم و به كارى سینه‌مایى خزمه‌ت بكه‌م".
له‌باره‌ى كارى داهاتووشى گوتى" ئێسته دوو ده‌ق و سینارێوم ئاماده‌كردووه‌و داومه‌ته وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئێران، به‌لاَم تا ئێسته وه‌لاَمم نه‌دراوه‌ته‌وه".
عیسا مه‌مه‌ده‌رِه‌ش، به‌رِێوه‌به‌رى به‌رهه‌مى خۆماڵى و په‌یوه‌ندییه‌كانى فیلمى چارلى له‌باره‌ى فیلمه‌كه‌وه گوتى" له سه‌ره‌تاى كاركردنم له فیلمه‌كه به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانم وه‌رگرت، دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فیلمه‌كه پێویستى به‌زۆر ئه‌كته‌رى خۆماڵى و هاوكارى زۆر هه‌بوو، وه خه‌ریك بوو فیلمه‌كه له ناوه‌رِاستى كاركردن بوه‌ستىَ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رِێوه‌به‌رى به‌رهه‌مى خۆماڵیم وه‌رگرت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هاوكارى خه‌ڵكى سۆران و رواندز نه‌با فیلمه‌كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا، دواى سه‌ركه‌وتنى فیلمه‌كه‌ش له فیستیڤاڵى ئه‌سفه‌هان من وه‌ك به‌رِێوه‌به‌رى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى فارابى خه‌لاَت كرام".
زیاتر گوتى" سه‌ركه‌وتنى فیلمه‌كه ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره بوو بۆ خه‌ڵكى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌سكه‌وتێكى باش بوو بۆ شارى رواندز و پێشاندانى دیمه‌نه جوانه‌كانى شاره‌كه، هه‌روه‌ها ده‌سكه‌وتێكى تر ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكى ئێمه كه هیچ ئه‌زموونێكیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ فیلم، ئاشنایه‌تییان په‌یدا كرد له‌سه‌ر كاركردن له كارى سینه‌ما، هه‌روه‌ها له رێگه‌ى ئه‌و فیلمه‌ش منداڵێكى رواندز بووه باشترین ئه‌كته‌رى ناو فیلمه‌كه".
عیسا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌و فیلمه دواى سه‌ركه‌وتنى له فیستیڤاڵى ئه‌سفه‌هان، ده‌بوایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئاگادار كراباینه‌وه بۆ به‌شداریكردن، كه‌چى ئه‌وان نه‌ك ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كرده‌وه، بگره له‌سه‌ر خه‌رجى خۆمان چووینه تاران و به‌شدارى رێوه‌رِه‌سمه‌كه‌مان كرد، هه‌رچه‌نده ئێمه ویستمان به‌شدارى له رۆژى فیستیڤاڵه‌كه‌ى ئه‌سفه‌هان بكه‌ین، به‌لاَم نه‌مانتوانى به‌شداربین، له پارێزگه‌ى زه‌نجان گه‌رِاینه‌وه كه 10 سات له ئه‌سفه‌هان دووره، له‌به‌ر ئه‌وه ( هه‌ڤاڵ ) نه‌یتوانى و به گریان گه‌رِایه‌وه".
له‌باره‌ى هۆكارى به‌شداری نه‌كردنه‌كه پتر روونى كرده‌وه، ئه‌وكات به‌رِێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فارابى له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردبوو، كه پاش كه‌مێكى تر ئه‌و منداڵه كورده ده‌گاته جێى و به جلى كوردى دێته سه‌ر سه‌كۆیه‌كه و ده‌رده‌كه‌وێت، ئاماده‌بووانیش هه‌موو له چاوه‌رِوانیدا بوون، به‌لاَم بۆمان ده‌ركه‌وت كه منداڵه‌كه پاسپۆرتى نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه ڤیزه وه‌ربگرىَ و هیچ شوفێرێكیش ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ى هه‌ڵنه‌گرتبوو، بۆیه نه‌یتوانیوه بگاته فیستیڤاڵه‌كه، دواتر به ته‌له‌فۆن باسى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردم، ئه‌و رووداوه زۆر ناخۆش بووه‌و هه‌وڵده‌دات له داهاتوودا بیكاته فیلم.











