یادگار ئیسماعیل-سۆران: دووشه‌ممه رێكه‌وتى 19 ى كانوونى دووه‌مى 2011، وه‌زیری خوێندنى بالاَ دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین سه‌ردانى زانكۆی سۆرانى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆ‌و ئه‌نجومه‌نى زانكۆی سۆران كۆبووه‌وه، تێیدا باس له پرِۆژه‌و پلان و چالاكییه‌كانى زانكۆی سۆران كرا. وه‌زیری خوێندنى بالاَ رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زانكۆی سۆران و ره‌وتى خوێندنى بالاَیه له زانكۆی سۆران.
له دیمانه‌یكى تایبه‌ت، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ زانكۆی سۆران وه‌زیری خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ی زانستی روونكرده‌وه "مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیمان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌رۆك به‌ش و فاكه‌ڵتى و سكوڵه‌كان بوو، باسكردن و راگۆرِینه‌وه له باره‌ى ره‌وتى خوێندن و ئه‌زموونیان له‌و چه‌ند مانگه‌ى دوایی و ئاماده‌كارییان بۆ وه‌رزى نوێى خوێندن. هه‌روه‌ها چاوپێخشانه‌وه‌ى رێنماییه‌كان بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَته‌كانى نێوان سه‌رۆك به‌ش و سه‌رۆكى سكوڵ و سه‌رۆكى فاكه‌ڵتى". له درێژه‌ى قسه‌كانى ئاماژه‌ى به گرنگى دابه‌زاندنى ده‌سه‌لاَت كرد له وه‌زاره‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و له‌وێوه بۆ فاكه‌ڵتییه‌كان تا له‌مه‌ودوا وه‌ك زانكۆیه‌كى بچووككراوه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و ده‌سه‌لاَت و توانای ته‌واوى كارگێرِی و داراییان پێبدرێت و مامۆستایان پێویست نه‌كات بگه‌رِێنه‌وه سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و راگرى فاكه‌ڵتى وه‌ك سه‌رۆك زانكۆیه‌ك له فاكه‌ڵتیه‌كه‌ى برِیارده‌ر بێت و ماف و ئه‌ركه‌كانى سه‌رۆكى سكوڵ باشتر دیار بكرێت.
وه‌زیری خوێندنى بالاَ رایگه‌یاند، كه یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌مان باسكردنى سیسته‌مى پێداچوونه‌وه و وه‌رگرتنى (فید-باك) بۆچوونى قوتابیانه "میكانیزمى وه‌رگرتنى فیدباك په‌یرِه‌و ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت له كۆتایی وه‌رزى خوێندنى ئه‌مساڵ، هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى زانستى مامۆستا‌و هه‌گبه‌ی مامۆستا له سی ڤی و كار و زانیارییه‌كانى و شێوازى خۆپێشخستن و توێژینه‌وه‌و داهێنان و دۆزینه‌وه‌و داهێنان و سه‌ره‌رِاى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه هه‌موو لایه‌نه‌كانى مامۆستا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و پێی ده‌وترێت هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌گبه‌ى مامۆستا، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌شه‌كانیشه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن." له درێژه‌ى قسه‌كانى باسی له پرۆسه‌ى به‌رده‌وامى زانستخوازى كرد و لایه‌نى وه‌به‌رهێنان و لایه‌نى ته‌ندروستى و وه‌به‌رهێنان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه زانكۆی سۆران پاره‌ى په‌ترۆ دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌و پاره‌ى دروستكردنى كه‌مپه‌سی بۆ داندراوه.
له وه‌لاَمى یه‌كێك له پرسیاره‌كان ده‌رباره‌ى ئاستى زانكۆی سۆران و چالاكی و ده‌سكه‌وته‌كانى له‌و ماوه كه‌مه، ناوبراو رۆڵى زانكۆی سۆران له‌به‌ره‌و پێشخستنى ره‌وتى زانستى به‌رز نرخاند "كه‌م زانكۆ هه‌یه به‌م ماوه كورته توانێبێتى له رووى كارگێرِی و زانستییه‌وه ئه‌و رۆڵه‌ى زانكۆی سۆران بگێرِێت، هه‌موو كاتێك به شانازییه‌وه باسی زانكۆی سۆران ده‌كه‌ین و ده‌توانین بڵێین خه‌ڵكى زانكۆی سۆران به‌خته‌وه‌رن كه ئه‌و زانكۆیه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌دره‌وشێته‌وه و خزمه‌تى ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كات و ده‌بینین شاره‌كه به‌هۆیه‌وه جووڵه‌یه‌ك به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له رووى ئابوورى كۆمه‌لاَیه‌تى و كارگێرِییه‌وه، یان له هێنانى شاره‌زاو پسپۆر و عقولى ده‌ره‌وه بۆ زانكۆی سۆران، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى زانۆی سۆران له ئاستێكى زۆر به‌رزدان و له خۆناساندن به مینبه‌ره ئه‌كادیمیه‌كانى جیهان به‌رده‌وامه."
پرسیارێكى ترمان له‌باره‌ى پرِۆژه‌ى تواناسازى لێ‌كرد، وه‌زیری خوێندنى بالاَش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه باس له كۆتاهاتنى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن كه ئه‌م خوله دوایین بێت، یاخود تایبه‌تمه‌ندییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه :" ئه‌مه راست نیه! ئێستا ته‌نها له‌و خوله له‌سه‌ر پشكى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ 1000 پشكه، له‌و رێژه‌یه ته‌نها 300 كه‌س ناویان هاتۆته‌وه 700 كه بۆ خوله‌كانى چواره‌م و پێنجه‌م ماون له ماوه‌یه‌كى نزیكدا راده‌گه‌یه‌ندرێت و كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ته‌واكارى كابینه‌كه‌ى ئێستا ده‌بێت، بۆیه دڵنیام و گه‌شبینم كه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانه له توانا مرۆییه‌كانى ئه‌و هه‌رێمه و هیچ رێنماییه‌كیش نییه كه كۆتایى به‌و پرۆسه‌یه بێنێت." ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچی ته‌نها 300 كه‌س له خولی سێیه‌م ناویان گه‌رِاوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك كه‌سیش گرفیتان هه‌بووه له پرۆسه‌كه‌دا، د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین گوتی: " له‌و رێژه‌یه ته‌نها به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه مافیان خورابێت و گرفتیان بۆ دروست بووبێت و له پێشبرِكێكه‌دا ره‌چاوى خاڵێك له خاڵه‌كانى توانایی نه‌كرابێت، پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت. له راستى ته‌نها 234 كه‌س ناویان گه‌رِاوه‌ته‌وه، به‌لاَم رێژه‌كه‌ى تریان تایبه‌ت كراوه‌و ته‌رخانه بۆ شارى كه‌ركوك كه له 300 تێپه‌رِ ناكات به گشتى، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه به فه‌رمى هیچ پلانێك یان به‌ڵێنێك نه‌بووه كه له‌و خوله بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ ته‌نها 1000 كرسی ته‌رخان بكرێت، یاخود كۆتایی پێبێت، به‌ڵكو ره‌زامه‌ند بووین له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه كه به پێی پێویستى و پلانی زانكۆكان بێت و ئاستى زانستى به‌شداربووان له‌به‌رچاو بگیرێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه فاكته‌رى شایسته بوون له‌به‌رچاوگیراوه له كێبرِكێی خوێندنى بالاَ له پرۆسه‌ى تواناسازى مرۆیی له ده‌ره‌وه. ده‌مه‌وێت ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه كه ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه له‌و 1000 زه‌ماله‌یه له خولی چواره‌م و پێنجه‌م راده‌گه‌یه‌ندرێت و ته‌واوكارى یه‌كترى ده‌بن".
رێژه‌یه‌كى زۆری فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ، كه ناتوانن یان سوودمه‌ند نابن له تواناسازى به‌هیواى پرۆسه‌ى هاندان بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ى ولاَت، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری خوێندنى بالاَ ئاشكرای كرد كه لیستى هاندان له خولى سێیه‌مى تواناسازى نیه " له‌و خوله‌ى تواناسازى لیستى هاندانمان دانه‌ناوه ته‌نها بۆ دیوانى وه‌زاره‌ت ئه‌و لیسته هه‌یه، چونكه له خولى یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌وان سوودمه‌ند نه‌بووبوون، به پێچه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ و وه‌زاره‌ته‌كانى تر، به‌لاَم رێكه‌وتن هه‌یه راونده‌كانى داهاتوو به میكانیزمێكى جیاواز و تایبه‌ت له رێگه‌ى شیاوى و به كێبرِكێ ده‌بێت و به‌و هیوایه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت سوودمه‌ند بن هه‌ر له ئێستاوه بتوانن به پێی مه‌رجه‌كان تواناكانیان و ئاستى زمانیان به‌رزكه‌نه‌وه تا بنێردرێن و به‌سه‌ركه‌وتوویى بێنه‌وه نیشتمان، نه‌ك به هیواى پاڵ پێوه‌نان بن".
ده‌رباره‌ى كێشه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى كه وه‌ك پێویست له هه‌رێم گرنگى پێ‌نادرێت، یاخود له زانكۆیه‌ك بۆ یه‌كێكى تر جیاوازى هه‌یه، وه‌زیری خوێندنى بالاَ ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند " ئێمه له هه‌یكه‌لیه‌ى زانكۆكان له مێژووى عێرِاق له رووى ته‌مویله‌وه توێژینه‌وه‌ى زانستى گرنگى پێنه‌دراوه، پاره‌ى بۆ ته‌رخان نه‌كرابوو، هاندان نه‌بوو، وه نه پارێزرا بوو تا هه‌ماهه‌نگى له نێوان زانایان هه‌بێت، به‌لاَم له‌م دوو ساڵه‌ى دوایى، دواى پێداچوونه‌وه و دروستكردنى هه‌یكه‌لی ئیدارى و دروستكردنى فاكه‌ڵتى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆ بره‌و پێدانى، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و برِه پاره‌یه‌ى ته‌رخان كراوه بۆ زانكۆ میكانیزمه‌كه‌ى ده‌گۆرِدرێت و باسی پێشینه بۆ توێژینه‌وه كراوه‌و له ماوه‌ى داهاتوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و پێشكه‌وتنێك له‌و بواره گرنگه رووده‌دات و پێكهاته گشتییه‌كانى توێژینه‌وه دێنه ئاراوه." له درێژه‌ى قسه‌كانیشى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه له پێشان یاساش رێگر بووه‌و میكانیزمه‌كان به‌و شێوه‌یه نه‌بوونه، كه توێژینه‌وه گرنگى پێبدرێت و شێوازى ته‌مویل و كولتورو زه‌ختى سه‌ر مامۆستا‌و بیرۆكراسیه‌ت رێگر بوون، به‌لاَم ئه‌و بایه‌تانه گشتى ده‌ستكارى كراون و ره‌خسێندراون.











