سه‌نگه‌ر ستار-سۆران: له نه‌خۆشخانه‌ى سۆران به شه‌ش نه‌خۆش سۆپایه‌كى كاره‌بایى 2 یان 3 شیشى گه‌رم ده‌كرێنه‌وه و نه‌خۆش و هاولاَتیانیش داوا ده‌كه‌ن له به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌ى سۆران هه‌وڵى لابردنى ئه‌و سۆپا كاره‌باییانه بده‌ن و له شوێنى ئه‌وان سستمى گه‌رم و ساردى مه‌ركه‌زى دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ى سیمایه‌كى شارستانى به‌و نه‌خۆشخانه‌كه‌وه دیار بێت.![]()
حه‌لیمه حه‌سه‌ن ئافره‌تێكى نه‌خۆش بوو، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه داخل كرابوو، وه‌ك خۆى گوته‌نى "سه‌یره له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌و ده‌ڤه‌ره واته نه‌خۆشخانه‌ى سۆرانى به‌و شێوه‌یه بێت، جگه له چه‌ندین كه‌م و كورِى له نه‌خۆشخانه‌كه تاكو ئێستا ئه‌وه‌ى بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ى ژوورى نه‌خۆشه‌كان كه هه‌ر ژووره و 6 نه‌خۆش له خۆى ده‌گرێت، سۆپاى كاره‌بایى دوو شیشى به‌كار دێت، باوه‌رِ ناكه‌م كه‌سێكى ساخیش بۆ خۆى به‌كار بێنێت، ئاخر چۆن ده‌بێت و له‌كامه ولاَتى پێشكه‌وتووى ئه‌و دونیایه‌دا به شه‌ش نه‌خۆش و له ژوورێكى وا گه‌وره‌دا ته‌نها سوپایه‌كى كاره‌بایى دوو شیش بۆ گه‌رم كردنه‌وه به كار بێت، من ده‌پرسم ئاخۆ ته‌نها به‌رپرسێكى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ئاماده‌یه كه ژووره‌كه‌ى به سوپایه‌كى كاره‌بایى له‌و جۆره و به‌و سه‌رمایه‌ى سۆران به كار بێنێت؟ به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، بۆیه هیوادارم نه‌خۆشخانه‌ى سۆران وه‌ك سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه كوردستان سستمى گه‌رم و ساردى به شێوازى پێشكه‌وتو و شارستانى تێدا دابین بكرێت".
كه‌مال خورشید نه‌خۆشێكى دیكه‌یه و ماوه‌ى 5 رۆژ له‌گه‌ڵ كورِه‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى سۆران داخڵ كرابوو.ئه‌و به‌و جۆره له باره‌ى سستمى گه‌رمى له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا گوتى "من ماوه‌ى 5 رۆژ له‌گه‌ڵ كورِه‌كه‌م بووم له‌و نه‌خۆشخانه‌یه و شه‌وى وا هه‌بوو زیاتر له 4 كه‌س له ژووره‌كه داخڵ كرابوون و جگه له‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌ك هاورِىَ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان بوون، به‌لاَم ته‌نها یه‌ك سۆپاى كاره‌بایى بۆ گه‌رم كردنه‌وه له ژووره‌كه هه‌بوو، ئینجا به‌و سه‌رما و سۆڵه‌ى سۆران چۆن گه‌رم ببنه‌وه، جگه له‌وه‌ش هیچ په‌رده‌یه‌ك یان جیا كه‌ره‌وه‌یه‌ك له نێوان نه‌خۆشه‌كاندا نیه، بۆیه داواكارم له به‌رپرسه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى سۆران هه‌وڵ بده‌ن سستمێكى گه‌رمى پێشكه‌وتوو له نه‌خۆشخانه‌كادا دابنرێت".
ناسكه ناوى ئافره‌تێكى خه‌ڵكى سۆرانه و ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه به‌و جۆره دوا "شه‌وێك له نه‌خۆشخانه ماینه‌وه و زۆر زۆر سه‌رما بوو، ئێمه‌ش سه‌یرى ژووره‌كه‌مان كرد بینیمان سۆپایه‌كى دوو شیشى كاره‌بایى به‌سه‌ر ژوورمانه‌وه بو و منیش دامگیرساند، به‌لاَم باوه‌رِ بكه‌ن ئه‌وه‌نده سارد بوو نه‌ك به سۆپایه‌ك، به‌ڵكو به چوار سۆپاش گه‌رم نه‌ده‌بووینه، بۆیه پیاوه‌كه‌م نارد تا سۆپایه‌كى نه‌وتمان بۆ بێنێت، كاتێك هێناى پاسه‌وانانى نه‌خۆشخانه نه‌یانهێشت بیهێنێته ژووره‌وه و گوتیان هێنانى سۆپا بۆ نه‌خۆشخانه قه‌ده‌غه‌یه، سه‌یره هه‌ر ژووره و سپلیتێكى تێدایه، به‌لاَم كار ناكات و چاكیشى ناكه‌نه‌وه، جارێك له كه‌سێكى به‌رپرسى نه‌خۆشخانه‌كه‌م پرسى گوتم بۆچى ئه‌و سپلیتانه كار ناكه‌ن، ئه‌و گوتى ئێمه چه‌ندین جار چاكمان كردوونه‌ته‌وه، به‌لاَم خه‌ڵك تێكى ده‌ده‌نه‌وه. منیش لێم پرسى ئه‌ى بۆچى ئێوه دایناگیرسێنن و كۆنترِۆڵه‌كان هه‌ڵبگرِن؟ گوتى پێویسته به‌رِێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه ئه‌و وه‌لاَمه بداته‌وه. بۆیه داوا كارم له به‌رِێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه چاوێك به‌و سۆاپایانه‌دا بخشێنێته‌وه و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزێته‌وه".
ره‌نجده‌ر ناوى خوازراوى رۆژنامه‌نووسى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه و ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه گوتى"ئه‌وه ئامێره‌ى بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ى ژووره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى سۆران به‌كاردێت هاوشێوه‌ى نییه له هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى دونیا، هه‌تا له سۆماڵیش ئه‌و ئامێره له نه‌خۆشخانه‌كانیاندا به‌كار نایه‌نن، سه‌یره سۆپایه‌كى كاره‌بایی دوو شیش بۆ شه‌ش نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیانن بۆ گه‌رم كردنه‌وه به‌كاربێت، ئاخۆ ئه‌بێت وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌مه بزانێت؟ ساڵێك به‌ر له ئێستا 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانى لێژنه‌ى ته‌ندروستى له فراكسیۆنى كوردستانى سه‌ردانێكى مه‌یدانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد و له نزیكه‌وه و به چاوى خۆیان كیر وگرفتى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بینى و له‌و كاته من به یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانم گوت سه‌یركه به شه‌ش نه‌خۆش سۆپایه‌كى كاره‌بایى بۆ گه‌رم كردنه‌وه به‌كاردێت، ئایه جه‌نابتان بۆ خۆتان له ماڵه‌وه ئه‌مه به‌كاردێنن، كاتێك سه‌یرى كرد و به چاوى خۆى بینى واقى ورِما و گوتى ئه‌مه قبووڵ ناكرێت و لێپرسینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌م و وه‌زیرى ته‌ندروستى لێ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، به‌لاَم به داخه‌وه نه په‌رله‌مان و نه وه‌زیرى ته‌ندروستى و نه به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یان كرد و وه‌ك خۆى مایه‌وه".
ستار سه‌لیم به‌رِێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سۆران له‌و باره‌یه‌وه به زارى كرمانجى راگه‌یاند "ئێمه‌ش دڵگرانین له‌و كێشه‌یه و هه‌وڵیشمان داوه چاره‌سه‌رى بكه‌ین، له‌و باره‌یه‌وه نووسراوێكمان بۆ سه‌رووى خۆمان به‌رزكردۆته‌وه، كه تیایدا داواى چاكردنه‌وه و كار پێكردنى سپیلته‌كان له جیاتى سۆپا كاره‌بایه‌كانمان كردووه، ئه‌وانیش به خۆشحاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندییان ده‌ربرِى و به‌رزیان كردۆته‌وه بۆ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ره‌زامه‌ندى له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگیراوه و به‌م نزیكانه ئه‌و سپلیتانه ده‌گه‌نه سۆران و له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كاریان پێده‌كه‌ین و كۆتایى به‌و سۆپا كاره‌باییانه دێنین، كه ماوه‌یه‌كه به ناچارى بۆ گه‌رم كردنه‌وه كاریان پێده‌كرىَ".











