سه‌نگه‌ر ستار-سۆران: شوفێران و هاموشۆكارانى رێگه‌ى سۆران- مێرگه‌سۆر داوا ده‌كه‌ن له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێگه‌ى نێوان هه‌ردوو قه‌زایه‌كه بكرێته دووساید، بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى نه‌خوازراوى هاتوچۆى تێدا روونه‌دات و به پێویستییه‌كى گرنگى داده‌نێن.![]()
عه‌زیز عوسمان هاولاَتییه‌كى دانیشتووى قه‌زاى مێرگه‌سۆره و له‌و باره‌یه‌وه وه‌ها بۆمان دوا "رێگه‌ى سۆران- مێرگه‌سۆر رێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه و سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى دوو قه‌زاى رووبه‌ر فراوان و پرِ له دانیشتووان پێكه‌وه گرێده‌ده‌ن، ئه‌وا رێگه‌یه‌كه ولاَتى توركیا و هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه گرێده‌دات، بۆیه ئێمه داواكارین له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچى زووه ئه‌و رێگه‌یه بكرێته رێگه‌یه‌كى دووساید و فراوان، چونكه من به پێویستى ده‌زانم، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ده‌نگۆى به دووساید كردنى رێگه‌كه هه‌بوو، كه ببووه هۆى دڵخۆشى دانیشتووانى هه‌ردوو قه‌زاكه، به‌لاَم به‌داخه‌وه ته‌نها ده‌نگۆ بوو هیچى تر، بۆیه خوازیارین له زووترین كاتدا ئه‌و رێگه‌یه به دووساید ببینین".
سیامه‌ند حوسێن كه‌سێكى دانیشتووى یه‌كێك له گونده‌كانى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سۆره و له‌و باره‌یه‌وه گوتى "ئه‌و رێگه‌یه رێگه‌یه‌كى كۆنه و له‌سه‌رده‌مى به‌عس دروست كراوه و رێگه‌یه‌كى سه‌ربازى بوو بۆ بێده‌نگ كردنى هێزه شۆرِشگێرِه‌كانمان، هه‌ره‌ها ماوه ماوه رووداوى هاتوچۆى دڵته‌زێنى تێدا روو ده‌دات و خه‌ڵكێكى زۆریش رۆژانه هاتوچۆ به‌و رێگه ده‌كات، به تایبه‌تى خه‌ڵكى دانیشتووى قه‌زاكه‌مان بۆ سۆران، چونكه سۆران وه‌ك ناوه‌ندێكه و زۆربه‌ى پێداویستیه‌كانمانى تێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده شاره‌وانى هه‌ردوو قه‌زا درێغیان نه‌كردووه و زوو زوو رێگه‌كه نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه، به‌لاَم پێموایه ئه‌و چاره‌سه‌رێكى كاتییه و پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبستێت به دروست كردنى دووساید له نێوان هه‌ردوو قه‌زاكه، هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌بێته هۆى دڵخۆشى بۆ دانیشتووانى هه‌ردوولا و شوفێران و هاتوچۆكه‌رانیش به دڵنیایه‌وه پێدا تێپه‌رِ ببن، به‌و هیوایه‌ى هیواى دانیشتوانى هه‌ردوو قه‌زاكه بێته دى".
سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن دانیشتووى سۆرانه و رۆژانه هاتوچۆ به‌و رێگه‌ا ده‌كات ، چونكه له یه‌كێك له گونده‌كانى قه‌زاى مێرگه‌سۆر مامۆستایه و له‌و باره‌یه‌وه گوتى"ئه‌و رێگه‌یه رێگه‌یه‌كى گرنگه و رۆژانه سه‌دان كه‌س هاتوچۆى پێدا ده‌كه‌ن و من و چه‌ندین مامۆستاى دیكه بۆ وه‌زیفه‌ى خۆمان رۆژانه هاموشۆى پێدا ده‌كه‌ین، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى دڵگرانى هه‌موومانه ئه‌وه‌یه رێگه‌كه رێگه‌یه‌كى باریكه و ناڵێم رۆژانه، به‌ڵكو زوو زوو رووداوى دڵته‌زێنى هاتوچۆى تێدا روو ده‌دات، ئه‌مه‌ش به زۆرى به هۆى ته‌سكى و خراپى رێگه‌كه‌یه، بۆیه من به گرنگ و پێویستى ده‌زانم كه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاورِێكى جددى له‌و رێگه‌یه بده‌نه‌وه و بیكه‌نه رێگه‌یه‌كى فراوان و دووساید، چونكه هاتوچۆ له‌و رێگه‌یه‌دا رۆژانه له زیادبووندایه و ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌ردوو قه‌زاكه روو له زیاد بوون ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیش له ده‌ڤه‌ره‌كه زۆر زیاد بووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆى زیادبوونى رێژه‌ى هاتوچۆ له‌و رێگه‌یه، بۆیه هیواخوازم له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه خواستى شوفێران و دانیشتووانى هه‌ردوو قه‌زاكه بێنیته دى و به‌و جۆره‌ش دڵى خه‌ڵك زیاتر بۆ خۆى راده‌كێشێت".
سیامه‌ند زوبێر خه‌ڵكى مێرگه‌سۆره، به‌لاَم دانیشتووى سۆرانه و ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه رێگه‌كه نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه و تا رادده‌یه‌ك زۆر باشه، به‌لاَم هه‌موو لایه‌كمان ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و رێگه‌مان بۆ بكرێته دووساید و ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ى كه سوودى بۆ هه‌مووان هه‌یه، ئه‌وا كارێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه‌یه و زیاتر ده‌بێته هۆى بوژانه‌وه‌ى ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى ئه‌و رێگایانه بكه‌ین كه له شارى هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌چن هه‌موویان كراونه‌ته دووساید، چونكه پێویست و شارستانییه، بۆیه هه‌ق وایه ئه‌و رێگانه‌ى كه له سۆرانه‌وه ده‌رده‌چن بكرێنه دوو ساید.
حاجى حوسێن پیاوماقوڵێكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه و ده‌رباره‌ى ئه‌و رێگه‌یه گوتى"به‌رِاستى ئێستا ئه‌و رێگه‌یه جه‌نجاڵییه‌كى زۆرى له‌سه‌ره و سه‌دان گوند رێگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌یه و دانیشتووانه‌كه‌شیان هاموشۆى پێدا ده‌كه‌ن، پێشتر رێگه‌كه زۆر گونجا و و له‌بار بوو، به هۆى كه‌مى رێژه‌ى دانیشتووان و كه‌مى ئۆتۆمبێل، به‌لاَم له ئێستادا رێگه‌یه‌كى ته‌سك و نه‌گونجاوه و چه‌ندین رووداوى دڵته‌زێنى تێدا روویداوه و له ئێستادا ئۆتۆمبێلیش زۆر بووه و خه‌ڵكێكى زۆریش هاتوچۆى پێدا ده‌كه‌ن، بۆیه له ئێستادا كارێكى گرنگ و پێویسته كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى جددى بدات بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى نێوان سۆران- مێرگه‌سۆر بكاته دووساید و فراوانى بكات، به‌م هه‌نگاوه‌شى رووداوى هاتوچۆ كه‌م ده‌بنه‌وه و خه‌ڵیش به ئاسووده‌یى پێدا تێپه‌رِ ده‌بن، بۆیه داواكارین له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار داواى خه‌ڵك جێبه‌جىَ بكات".
رزگار عزه‌ددین شوفێركه و له هێڵى سۆران- مێرگه‌سۆر كارى نه‌فه‌ر ات ده‌كا و له‌و باره‌یه‌وه گوتى" له راستیدا رێگه‌كه باریك و پرِه له پێچ و تاسه و هاتوچۆیه‌كى زۆرى له‌سه‌ره، بۆیه له ئێستادا گرنگه رێگه‌كه بكرێته دووساید، من رۆژانه به‌و رێگه‌یه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌م و چه‌ندین جار رووداوى نه‌خوازراوم له‌و رێگه‌یه به چاوى خۆم بینیوه و ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بم ئه‌و كاره ناكه‌م، به‌لاَم ئه‌مه شاده‌مارى بژێوى ژیانى خۆم و خێزانه‌كه‌مه، بۆیه هیوادارم رێگه‌كه بكرێته دووساید و فراوان بكرێت".
خۆشه‌وى خه‌لیل قایمقامى قه‌زاى مێرگه‌سۆر له‌و باره‌یه‌وه به‌زارى كرمانجى راگه‌یاند "ماوه‌یه‌كه ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و رێگه‌یه بكرێته دووساید، به‌لاَم به هۆى نه‌بوونى دیزانى رێگه‌كه نه‌مانتوانیوه داواى بكه‌ین، به‌لاَم له پلانى ساڵى 2012 دا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، برِیار وایه دیزاینى بۆ دروست بكات، ئه‌گه‌ر دیزاینه‌كه ته‌واو بوو ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌وڵى جددى بۆ ده‌ده‌ین، له‌م ساڵدا ته‌نها رێگه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه".











