به‌شار عه‌زیز- سۆران: ئه‌گه‌رچى هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوونى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ لابردراوه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان كراوه‌ن و له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا، كارمه‌ندانیان به‌بێ كارى ماونه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ى
یاسایه‌كیش كه له ساڵى 2010 له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچووه، ده‌بووایه ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرىَ، به‌ڵام تاڤگه عومه‌ر، به‌رِێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مافى مرۆڤ روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه له‌نێوان په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش روونى ده‌كاته‌وه كار نه‌كردن به‌و كارمه‌ندانه‌و دانى مووچه پێیان جۆرێكه له گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش به خه‌تابار ده‌زانێت.
وه‌ك له مادده‌ى دووه‌م، فه‌قه‌رِه‌ى یه‌كه‌مى یاساى ژماره 4ى ساڵى 2010، یاساى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه "ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوى ( ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان- عێراق) دا، كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى و سه‌ربه‌خۆی دارایی و ئیدارى ده‌بێت له‌چوارچێوى بودجه‌ى گشتى له هه‌رێمدا، بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌بێت و به په‌رله‌مانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و له به‌رده‌میدا به‌رپرس ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى كراوه تا ئێستا ئه‌و ده‌سته‌یه دانه‌مه‌زراوه‌و بودجه‌ش خه‌رج ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ى كارمه‌ندان و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان له شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان به هیچ كارێك هه‌ڵسن.
له مادده‌ى پێنجه‌م، فه‌قه‌رِه‌ى دووه‌مى هه‌مان یاسادا هاتووه "سه‌رۆكى ده‌سته له‌سه‌ر پاڵاوتنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به پله‌ى تایبه‌ت داده‌مه‌زرىَ و فه‌رمایشتى (مه‌رِسووم) هه‌رێمى به دامه‌زراندنه‌كه‌ى ده‌رده‌چێ پاش په‌سه‌ندكردنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ى ژماره‌ى ئاماده‌بووان و ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شى چوار ساڵه و بۆ یه‌كجار تازه ده‌كرێته‌وه". وێرِاى ئه‌وه‌ى له مادده‌ى 12 ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كه‌ل و په‌له‌كان و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى هه‌ڵوه‌شاوه بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌بێت، له مادده‌ى 13 دا هاتووه "پێویسته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن".
تاڤگه عومه‌ر ره‌شید، به‌رِێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مافى مرۆڤ، روونى ده‌كاته‌وه "وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ له كابینه‌ى پێنجه‌م ده‌ست به‌كار بوو، به‌ڵام له كابینه‌ى شه‌شه‌م دیاره ئه‌و بۆچوونه گۆرِاو ویسترا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ كردن بێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به ناوى مافى مرۆڤ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌رچوو و له مانگى 8ى 2010 دواى په‌سه‌نكردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆكمى هه‌رێمه‌وه، یاساكه له رۆژنامه‌ى واقایعى كوردستان بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ نه‌كراوه، هیچ هۆكارێكى یاسایی و فه‌رمیش نییه بۆ راگرتنى ئه‌و یاسایه، چونكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رچووه، هه‌روه‌ك له یاساكه‌شدا هاتووه دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌بێ بخرێته وارى جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و له هۆكاره‌كه‌شى ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه". گوتیشى "ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاساكه بكه‌ین، هه‌ر له‌ناو ئه‌و یاسایه كێشه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش لێپرسراوێتى ئه‌و ده‌سته‌یه‌و دیاریكردنى سه‌رۆكێك بۆى، دابه‌ش بووه له نێوان سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌ڵام له هه‌ر كێ ئه‌پرسى خه‌تاكه‌ى ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ى تر".
به‌رِێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مافى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن چه‌ند وه‌زیرو به‌رپرسێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ئه‌م باسه وروژێندراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكى دیاریكراو نه‌بووه، گوتیشى "هه‌وڵیش زۆر بووه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئۆفیسى مافى مرۆڤى نێردراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌سه‌ر ئاستى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فه ئیش ده‌كه‌ن، هه‌وڵى جددى دراوه بۆ پێكهێنانى ده‌سته‌كه‌و ئێمه‌ش چه‌ند جارێك یاداشتمان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمییان بۆ ئێمه نه‌بووه‌و هۆكارێكیش نه‌بووه تا پێمان بڵێن بۆچى ئه‌و ده‌سته‌یه دانامه‌زرێت". ده‌رباره‌ى پشتگوىَ خستنى بوارى مافى مرۆڤ و بێ كار مانه‌وه‌ى كارمه‌ندان و كارنه‌كردنیان، روونیشى كرده‌وه "سه‌ره‌رِاى بوونى چه‌ند نووسینگه‌یه‌ك، نزیكه‌ى 350 كارمه‌ندى ستافمان هه‌یه له‌سه‌رجه‌م به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و ناو دیوانى وه‌زاره‌ت، كه بێ كار ماونه‌ته‌وه، چه‌ند جارێك ئه‌مه‌مان دووباره كردۆته‌وه‌و له‌وه‌ته‌ى وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه پاره‌یه‌كى زۆریش به هه‌ده‌ر چووه كه رێژه‌كه‌ى نزیكه‌ى چوار ملیار دیناره، ئه‌گه‌ر چالاك بووینایه‌و یاساكه جێبه‌جێ بكرایه، پرِۆژه‌ى زۆرباش و چالاكى زۆر باشمان ئه‌نجام ده‌دا، وه‌ستاندنى ئێمه وایكرد ئه‌و هه‌موو توانا مرۆییانه بووه‌ستێندرێن و ئه‌و پاره‌یه‌ش كه بۆمان خه‌رج ده‌كرێت به‌هه‌ده‌ر برِوات".
هاژه شێخ سلێمان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌وباره‌وه گوتى "ده‌رباره‌ى ئه‌و یاسایه‌ى له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه، جێگه‌ى داخه تا ئێستا نه‌تواندراوه ده‌سته‌كه ده‌ستبه‌كار بێت، یه‌كێ له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رۆكى ده‌سته زۆر گرنگه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وه‌ى له یاساكه‌دا هاتووه ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن به هاوكارى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ئه‌و سه‌رۆكه هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵام هه‌ڵنه‌بژاردنى ئه‌و سه‌رۆكه وایكردووه ده‌سته‌كه نه‌توانێت كاروباره‌كانى رابپه‌رِێنێت، بۆیه‌ش هۆى پێكنه‌هێنانى ئه‌و ده‌سته‌یه به پله یه‌ك هه‌ڵنه‌بژاردنى سه‌رۆكێكه بۆى". گوتیشى ئێمه له سۆنگه‌ى هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تى له ده‌ستبه‌كار نه‌بوونى ئه‌و ده‌سته‌یه وه‌ك لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مان سێ تا چوار جار نووسراوى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه، به‌وه‌ى په‌له بكرێت له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك بۆ ده‌سته‌كه، دواجار كه په‌رله‌مان به فه‌رمى وه‌ڵامى داوینه‌ته‌وه كه ئه‌و به فه‌رمى داواى له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن كردووه تا هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و سه‌رۆكه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن هیچ وه‌ڵامێكى په‌رله‌مانى نه‌داوه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مه كه‌موكورتییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه، چونكه "كاتێ ئه‌و ده‌سته‌یه دامه‌زرا، بۆ ئه‌وه‌بوو هه‌موو فه‌رمانگه و كارمه‌ندان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشترى مافى مرۆڤ بوون بخرێنه سه‌ر میلاكى ئه‌و ده‌سته‌یه، زۆرجاریش له زۆر بۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كاتى خۆى سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته بوونه دانیشتووین و گله‌یی ئه‌وه‌یان كردووه كه تا ئێستا پێگه‌یان نازانن له رووى ئیدارییه‌وه، چونكه تا ئێستا سه‌ر به هیچ شتێك نین، نه سه‌ر به وه‌زاره‌تێكن، نه ده‌زانن رۆژانه چى بكه‌ن و ئه‌ركیان چییه، بۆیه ئێمه پێمانوایه ده‌بێ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ سه‌رۆكێك بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ڵبژێردرێت، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى مووچه وه‌رده‌گرن كاریان بۆ دیارى بكرێت، چونكه تا ئێستا هیچ ئیشیان نییه‌و جۆرێكه له گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى گه‌ل، بۆیه ده‌بێ زۆر به زوویی كارى له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر دیاریكردنى سه‌رۆكێك بكه‌ن". دووپاتیشى كرده‌وه "ئێمه خه‌تاكه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌گرین، كه تا ئێستا به‌و ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستاوه كه یاساكه بۆى دیارى كردوون".
شه‌نكار عه‌بدولڵا، رۆژنامه‌نووس و ده‌رچووى زانسته سیاسییه‌كانى زانكۆى سلێمانى، راى وایه "ساڵى 2011 پرِ مه‌ترسیترین ساڵ بووه له مێژووى كوردستان له دواى 2003، یه‌كێك بووه له‌و ساڵانه‌ى زۆرترین پێشێلكارى تێدا كراوه، به‌ڵام وه‌ك خۆتان ئاگادارن له كابینه‌ى شه‌شه‌م وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ هه‌ڵوه‌شایه‌وه، وا برِیار بوو ده‌سته‌یه‌ك پێكبهێندرێت به‌ناوى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ى چالاك بن و بتوانن لانى كه‌م پارێزه‌رى مافى هاوڵاتیان بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و ده‌سته‌یه دانه‌مه‌زراوه". بۆیه‌ش به برِواى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه "ئه‌مه بێ بایه‌خكردنى مافى مرۆڤه له كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ ئیش بكات، كارى له هیچ وه‌زاره‌تێكى تر كه‌متر نابێت، به‌ڵام له كوردستان مافى مرۆڤ به گرنگ سه‌یر نه‌كرێت، بۆیه‌ش ئه‌و ده‌سته‌یه تا ئێستا نه پێكهاتووه‌و نه كه‌سیش هه‌واڵى ئه‌پرسێت" راشى ده‌گه‌یه‌نێت "له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو راپۆرتانه ساڵانه له رێكخراوه جیهانییه‌كان له‌سه‌ر مافى مرۆڤ ده‌رده‌چن، یان له‌سه‌ر مافى رۆژنامه‌نووسانه‌وه، سه‌یر ده‌كه‌ى زۆربه‌یان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانى كوردستان یان ره‌ت ده‌كرێنه‌وه یان بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌كرێن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر سومعه‌ى هه‌رێمى كوردستان، وایكردووه له گه‌لێكى قوربانى ده‌ره‌وه ببین به گه‌لێكى سته‌مكار".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه راشى ده‌گه‌یه‌نێت له كوردستان شوێنێك له‌برى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى پێویسته پێنج كه‌سیان بۆ دامه‌زراندووه "ده‌توانم بڵێم 500% خه‌ڵك له دام و ده‌زگاكان كار ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بایه‌خ نه‌دانه به ئابوورى وڵات و نه‌بوونى نه‌خشه‌یه بۆ باشكردنى بارى ئابوورى وڵات، چونكه ململانێى حزبى هه‌موو كه‌سى كردۆته فه‌رمانبه‌ر، ئه‌مه‌ش تووشى قه‌یرانێكى كردوون خۆشیان سه‌ریان لێى ده‌رناچێ و چاره‌سه‌ریش ناكرێ، كێشه‌كه هه‌ر له بوونى فه‌رمانبه‌رى بێكار نییه ته‌نها له مافى مرۆڤ، به‌ڵكو زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كان ئاوان، ئه‌مه‌ش به نه‌خشه‌و پلانى تایبه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى كار به راستى بخرێته كار و كارمه‌ندى زیاده بخرێته بواره‌كانى تر، بۆیه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك هیچ خاڵێكى ئومێد نابینم".











