توانا ته‌ها- دیار به‌كر: كوردانى ئه‌و پارچه‌یه به‌رده‌وام هه‌رِه‌شه‌یان ده‌كرێته سه‌ر و به‌رده‌وام نارِه‌زایى ده‌رده‌برِن، له‌م رێگه‌یه‌دا نارِه‌زاییه‌كانى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.
دوا به‌دواى ئه‌م رووداوه‌ى ده‌وڵه‌تى توركى به‌رامبه‌ر چه‌ند هاوڵاتییه‌كى كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ى شه‌رناخ، كوردان به‌یه‌ك ده‌نگ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ ماوه‌ى سىَ رۆژ وه‌ك هه‌ڵوێستێكى نه‌ته‌وه‌یى ده‌رگاى دوكان و ماركێته‌كانیان داخست.
كاتێك كرمانج له 28 مانگى 12- 2011، خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ هاورِێكه‌ى به‌ره‌و ئیسته‌نبۆل به‌رِىَ بكه‌ون، دراوسێكه‌یان كه پیاوێكى به‌ته‌مه‌نى ریش سپیه هه‌واڵى ئه‌وه‌ى پێده‌دات كه ئه‌مرِۆ فرِۆكه‌كانى توركیا چه‌ندین هاوڵاتى سڤیلى كوردیان تۆپبارانكردووه وده‌ست به‌جێ گیانیان ده‌رچووه.
ئه‌م كورِه گه‌نجه واى گێرِایه‌وه كه ئه‌م رووداوه‌م بیست به‌رچاوم تاریك هه‌ڵگه‌رِاو راسته‌وخۆ برِیارى په‌شیمان بوونه‌وه‌م دا كه ئه‌م سه‌فه‌ره‌م دوا بخه‌م، له‌برِى ئه‌وه‌ى رێگه‌ى ئیسته‌نبۆل بگرمه به‌ر، ئه‌وا به‌ره‌و شوێنى كاره‌ساته‌كه بچم و به‌شدارى بكه‌م له خه‌مى ئه‌م خێزانه. كرمانج حوسێن، راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆنى بۆ هاورِێكه‌ى كردووه‌و پێى راگه‌یاندووه كه خۆى ئاماده بكات و به‌ره‌و شه‌رناخ ده‌كه‌ونه رىَ.
ده‌زگا راگه‌یاندنه كوردییه‌كانى باكوورى كوردستان وایان بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌ى قوربانیانى هه‌رێمه شاخاویه‌كانی روبوسكی قلا‌بان، 35 هاوڵاتى سڤیله، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا راگه‌یاندنه‌كانى ده‌وڵه‌تى تورك تا تێپه‌رِبوونى زیاتر له 10 كاتژمێر به‌سه‌ر رووداوه‌كه هیچ هه‌واڵ و خه‌به‌رێكیان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ى دژى كوردانى سڤیل بڵاو نه‌كرده‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه وابوو كه هیچ شتێك رووى نه‌دابێت.
شه‌رناخ، گه‌ور، باتمان، دیاربه‌كر، مێردین، له‌هه‌مان رۆژى روودانى كاره‌ساته‌كه بۆ نیوه‌رِۆ سه‌رتاپاى ئه‌م شارانه‌و زیاتریش له‌مه ماته‌مینى داى گرتن و به كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆر نارِه‌زاییه پر خه‌مه‌كانى خۆیان به شێوه‌یه‌كى ئاشتى ده‌رده‌برِى، گه‌نجه‌كان به رووخسارى داپۆشراوه‌وه، به‌ته‌مه‌نه‌كان به وره‌ى به‌رزه‌وه، ژنان و كچانیش له‌گه‌ڵیان به‌یه‌ك ده‌ست له ژێر هوتافى نا بۆ فاشیست، به‌ڵى بۆ ئازادى، به‌نێو سه‌دان شه‌قامه گه‌وره‌كانى دیاربه‌كر ده‌سوورِانه‌وه.
هێزه جووله‌پێكراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركى هه‌ركاتێك هه‌ستیان ده‌كرد كوردان به‌یه‌كه‌وه له هه‌موو لایه‌ك رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام، گازى فرمێسك رێژ، ئۆتۆمبێلى گه‌وره‌ى ئاو، ده‌بابه، چه‌ند كۆپته‌رێكیش به‌رده‌وام به ئاسمانى ئه‌م شاره ده‌سزورِانه‌وه‌و ترسێكیان ده‌دایه خۆپیشانده‌ره‌كان، ئه‌مه ئه‌وانى توورِه‌تر ده‌كرد، هه‌رگیز بیریان له‌مه‌رگیش نه‌ده‌كرده‌وه.
به‌پێى گوته‌ى ره‌مه‌زان جێگرى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ئازادیا وڵات، ئه‌مه سیفه‌تى هه‌میشه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیایه و ئه‌وان راهاتوونه به‌م كارانه‌ى ئه‌م هێزو سه‌ربازانه، كه به چ شێوه‌یه‌ك بیانه‌وىَ كوردان ده‌چه‌وسێننه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و لایوایه ئه‌مه كوردان له خه‌باتكردن سارد ناكاته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌شبیندرێت ئه‌مه هه‌ڵوێستى نیشتمانییه، ده‌نگى جیا، ره‌نگى جیا، هه‌ر هه‌موویان بوونه‌ته یه‌ك .
ده‌نگى فرِۆكه له‌دووره‌وه، كۆپته‌ر به‌سه‌ر سه‌رى خۆپیشانده‌ران و دووكه‌ڵى تایه‌كان كه له‌لایه‌ن گه‌نجان به گرتنى شه‌قامه‌كان به‌كار ده‌هێنران ئه‌وه‌نده ره‌ش بوو كۆڵانه‌كانى ره‌ش هه‌ڵگه‌راندبوون، چاو چاوى نه‌ده‌دیت، شه‌و و رۆژ وه‌ك یه‌ك بوون.
لایه‌نى شاره‌وانى دیاربه‌كر ده‌ڵێت "لۆمه‌ى هیچ كورِو كچێك ناكه‌م بچێته شاخ، ئاخر ئه‌وه‌ى ده‌یبینن ئه‌مه چه‌ندین ساڵه كوردان پێیدا تێپه‌رِ ده‌بن. به قه‌تلوعام، كوشتن، زیندانیكردن، زه‌وتكردنى ئازادی ناوه‌ستنه‌وه، سیاسیه‌كان، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌نووس، گه‌نج، هه‌موویان زیندانى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كوردان له هه‌موو پارچه‌كان نیگه‌ران ده‌كا.
ئاشكرایه ده‌زگا سه‌ركوتكارییه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ سه‌ر كوردان، به‌رِێوه‌به‌رى رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنى گوون، له دیاربه‌كر واى ده‌بینێت ئه‌مه‌ى ئێستا هاتۆته دى به‌هه‌وڵ و تێكۆشانى كوردان بووه، ئه‌مه‌ى كراوه خه‌باتى چه‌ند ساڵه‌ى نه‌پساوى كوردانه له باكوور، چونكه مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ى تێكۆشه‌ره، زیاتر ده‌زگا سه‌ركوتكارییه‌كان هێرشه‌كانیان قووڵتر كردۆته‌وه بۆ سه‌ر كوردان، به‌تایبه‌تى ئه‌و كچ و كورِانه‌ى ده‌بینیت له نێو بوارى میدیا، ئه‌مه شۆرِشه به‌رپاكراوه، هه‌ركاتێك رۆژنامه‌نووسێك زیندانى ده‌كرىَ سه‌دان كه‌س به خۆبه‌خش رووده‌كاته ئۆفیسه‌كانمان و داواى پێدانى به‌رنامه ده‌كات له رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن، بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى دروست نه‌بێت و ئه‌وان شوێنى رۆژنامه‌نووسه‌كان بگرنه‌وه.
ره‌وشه‌كه زۆرجار ئه‌وه‌نده ناله‌بار ده‌بێت گه‌نجان به كچ و كورِه‌وه ئه‌مه‌یان پێ قبووڵ ناكرێت، له‌شار رووده‌كه‌نه شاخه‌كان و شان به‌شانى گه‌ریلاكان چه‌ك هه‌ڵده‌گرن، خوێندنى زانكۆ، دایك و باوكیان به‌جێده‌هێڵن.
ده‌وڵه‌تى توركیا ترسێكى زۆرى له كوردانى دیاربه‌كر هه‌یه، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش هۆكارى ئه‌وه‌بێت كه ئه‌م شاره هه‌رگیز بێده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر به پێشێلكارییه‌كان، كه به لاى هه‌ر شه‌قامێكدا ئاورِ ده‌ده‌یته‌وه دامه‌زراوه‌یه‌كى سوپا ده‌بینیت، كاتێك ئه‌م هه‌موو هێزه ده‌بینیت وا هه‌ست ده‌كه‌یت دیاربه‌كر شارێكى سه‌ربازییه، ئاخر ناحه‌قت نییه بیرێكى وابكه‌یته‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده هێزو چه‌كى قورِس و فرِۆكه‌ى شه‌رِكه‌رى جۆراوجۆر ده‌بیندرێت.
سه‌عدیا كه دایكى دوو كورِه شه‌هیده ده‌ڵێت "خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تى توركى ئه‌مه‌ش كارى لێناكات و له‌خۆى ناپرسێت بۆ ئه‌م سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێستى نیشتمانى وه‌رده‌گرن".
رۆژێك دواى تێپه‌رِ بوونى كاره‌ساته‌كه‌ى شه‌رناخ، ته‌واوى دوكانداره‌كانى دیاربه‌كر، وه‌ك هه‌ڵوێستێكى نه‌ته‌وه‌یى بۆماوه‌ى سىَ رۆژ دوكانه‌كانیان داخست و هه‌موو كرِین و فرۆشتینێكیان وه‌ستاند. سه‌رۆكى شاره‌وانى سوور له دیاربه‌كر ئه‌مه به په‌یامێكى مه‌زن ناوزه‌ند ده‌كات و راى ده‌گه‌یه‌نێت كه، "گه‌ل یه‌كى گرتووه، هیچ شتێك كوردان ناترسێنێت، ئه‌مه‌ش نیشانى هه‌موو دونیا‌و دوژمنانى كورد ده‌دات كه خۆراگرى و جوامێرى كوردان هه‌رگیز كۆتایى پێنایه‌ت".
زۆربه‌ى خه‌ڵكى دوكانه‌كانیان داخستوونه‌و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، نه‌ته‌وه‌یه‌ك شه‌یداى ئازادییه‌و خه‌باتكردن له پێناویدا خۆرِاگرى كردوونه.
رۆژنامه‌نووسانى ئازاد واى بۆ ده‌چن كه به‌رپرسانى تورك داواى له هێز كردووه بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ره‌كان، بۆیه ئه‌م هه‌موو تانك و زرێپۆشانه‌یان ناردۆته كۆڵان و شه‌قامه جه‌نجاڵه‌كانى دیاربه‌كر.
ره‌مه‌زان ده‌ڵى "هه‌ر رووداوێك رووبدات ئه‌م شه‌قامه به‌و شێوه‌یه به‌بىَ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى هیچ كه‌سێك بده‌ن لێره‌وه بێته ئۆفیسه‌كانى خۆشیان، رێگه‌كه به تۆپ و ره‌شاشه‌و گازى فرمێسك رێژ ده‌گرن". ئه‌مه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه ترسێكى زۆر مه‌زنان هه‌یه له راپه‌رِینى سه‌رتاسه‌رى كوردان له‌و به‌شه‌ى كوردستان و تێكشكاندن و داپلۆسینى هه‌رچى دامه‌زراوه‌ى چه‌ك و هێز هه‌یه، كه تا ئێستاش كوردانى پىَ ده‌كوژرێن و هاونیشتمانیانى پێ ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه.
وه‌ك له قسه‌كانى سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێك كوردان بكوژرێن و زیندانى بكرێن ئه‌وا ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نیشتمانى چۆكیان پێدانادات و ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر خه‌باتكردنیان له‌پێناو به ده‌ستهێنانى ئازادى و مافه ره‌واكانیان به‌رِێگه‌ى ئاشتى.











