زاری كرمانجی-مینا ته‌ها: "هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك خوازبێنی و ماره‌برِینم هه‌لًَده‌وه‌شایه‌وه. براژنه‌كه‌م گوتى به‌ختت به‌ستراوه، بۆیه‌ش بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و نوشته‌یه به پاره‌یه‌كى زۆر په‌نام بۆ نوشته‌كه‌رێك برد"
سه‌میره برٍِواى ته‌واوى به كاریگه‌رى سیحر‌و جادوو و نوشته هه‌یه به سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى و هه‌روه‌ها به هۆى ئه‌وه‌ى پێیان گوتووه كه هۆكارى سه‌رنه‌گرتنى شووكردنى ئه‌وه‌یه كه به‌ختى به‌ستراوه و ده‌بێت ئه‌و سیحر و نوشته‌یه به‌تاڵ بكرێته‌وه، بۆیه‌ش به برِێكى زۆرى پاره سه‌ردانى یه‌كىَ له‌و شۆێنانه ده‌كات. ئه‌و كچێكى باڵابه‌رزى ئه‌سمه‌ره كه ته‌مه‌نى 32ساڵه‌و هێشتا شووى نه‌كردووه به گوته‌ى خۆى به‌ختى به‌ستراوه چونكه، خوازبینیه‌كه‌ى سه‌ر ناگرىَ و گوتى "زۆر كه‌س به منیان ده‌گوت كه‌سێك له گوندێكى ده‌وروبه‌رى سۆران ئه‌و دوعا و سیحرانه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، منیش چوومه لاى" به‌ڵام ئه‌و بۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوعایه داواى پاره‌یه‌كى زۆرى لێكردم، هه‌رچه‌نده له ده‌سه‌ڵاتیشم نه‌بوو ئه‌و پاره‌یه بده‌م"سه‌میره گوتیشى"ده‌بێت چه‌ندین جار سه‌ردانى بكه‌مه‌وه، ئه‌و برِه پاره‌یه چَن دابین بكه‌م له كاتێكدا من نه فه‌رمانبه‌رم نه مووچه‌یه‌كم هه‌یه و نا بارى ئابوورى بنه‌ماڵه‌كه‌م باشه، له كاتێكدا ناچارم په‌نا بۆ نوشته‌و سیحر ببه‌م، چونكه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه دوعام لێكراوه و به‌ختم به‌ستراوه"
دیارده‌ى سیحر‌و جادوو و نوشته یه‌كێكه له‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه ئه‌مرِۆ له ناو كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا زۆر به‌ربڵاوه و ته‌نانه‌ت له‌لاى هه‌ندێك له تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا نه‌ك كێشه‌یه، به‌ڵكو له كێشه‌ش ترسناكتره، چونكه چه‌ندین ماڵ و خێزان وێران ده‌كات و گه‌وره‌ترین زیانى كوشه‌نده به ژیانى تاك ده‌گه‌یه‌نێت له ناو كۆمه‌ڵگا.
له ته‌نیشت عه‌تارفرۆشێك له ناو بازارِ بینیم ئافره‌تێك پرسیارى چه‌ندین كه‌رسته‌ى نایابى ده‌كرد، كاتىَ لێى نزیك بوومه‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت كه‌سێكه توانیوتى وا بكات ئافره‌تێكى زۆر رووى لێبكه‌ن بۆ دروستكردنى نوشته، ئه‌و خۆى به فه‌خریه ناساند. فه‌خریه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه خه‌ڵك رۆژانه له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه رووى تێده‌كه‌ن و ماوه‌ى 6 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات، ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه ماوه‌یه‌ك له ئێران ژیاوه و له‌وێوه فێرى جادووگه‌رى و دوعا دروست كردن بووه، ئه‌و گوتى" دوو جۆره نوشته‌و دووعا هه‌یه، یه‌كێكیان (نوشته‌ى سپى) كه رۆژانه ئافره‌تان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى دڵى مێرده‌كانیان نه‌رم بێت، یا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى منداڵیان نابێت، یا بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ختى كچ و كورِه‌كانیان"
له كاتى قسه‌كردنیدا ده‌سته‌كانى نزیك ده‌كرده‌وه و زۆر به هێمنى و پچرِ پچرِ قسه‌ى ده‌كرد، له سه‌ر ده‌سته‌كانى شۆێنى كوتان و خاڵى ده‌ستكرد به دى ده‌كرا "سیحرى ره‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه جادووى ره‌شیان ده‌وێت، دێن ده‌پارِێنه‌وه كه به‌ختى كچێك ببه‌ستم یا زۆر جارى وا هه‌بووه ژنانیش به هۆى جادووى ره‌شه‌وه ته‌ڵاق دراون و خێزانێك هه‌ڵوه‌شێندراوته‌وه، یان زۆر جار به پاره‌یه‌كى باش كورِو دایكێك لێك ده‌كرێن". ئه‌و ئافره‌ته گوتیشى" من جادووى ره‌ش ناكه‌م، به‌ڵام به گشتى جادوو و سیحرى ره‌ش به شه‌وانه دروست ده‌كرێت و ده‌بێت هه‌موو كات به نهێنییه‌وه له شۆێنه نادیاره‌كان هه‌ڵبگیرێت"
ئاره‌زوو ئافره‌تێكى 38 ساڵ كه خاوه‌نى 5 منداڵه گوتى "پێشتر هاوسه‌ره‌كه‌م به قسه‌ى دایكى به به‌رده‌وامى ئازارى ده‌دام، به هۆى هه‌ر قسه‌یه‌ك و كرده‌وه‌یه‌كم تووشى لێدان و شه‌رِ ده‌بووم، ئه‌وه بوو كه هاورِێیه‌كى كۆنم پێى گوتم كه‌سێك له یه‌كىَ له گه‌رِه‌كه‌كانى شارى سۆران هه‌یه نوشته ده‌كات، منیش به هه‌ر بیانوویه‌ك بوو به نهێنییه‌وه سه‌ردانى ئه‌و كه‌سه‌م كرد‌و هه‌موو ژیانى خۆم بۆ ئه‌و كه‌سه گێرِایه‌وه، ئه‌ویش چه‌ندین شت، كه نازانم له چییه‌وه دروست كرابوو پێیدام و گوتى ده‌رخواردى هاوسه‌ره‌كه‌ت بده، به‌و شێوه‌یه ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر باشه". شوكریه ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه كه ناچاره بۆ په‌یدا كردنى ئه‌و برِه پاره‌یه له خه‌رجى ماڵه‌وه كه‌م بكاته‌وه و زۆر جارى وا هه‌بووه كه پاره‌ى كرِینى شتى پێویستى ماڵه‌وه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رف كردووه".
دیارده‌ى سیحر‌و جادوو یه‌كێكه له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه مێژووى دێرینى هه‌یه و ساڵانێكى دورودرێژه كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنىَ، هه‌ندی له مێژونووسان سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و دیارده‌یه بۆ یه‌كه‌م بێشكه‌ى مرۆڤایه‌تى و زۆربه‌ى شارستانییه‌كانى وه‌ك میسرییه كۆنه‌كان و بابلیه‌كان و هیندییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى و زۆربه‌ى وڵاته به‌ناوبانگه‌كانیش دیارده‌ى سیحر‌و جادوو به‌شێك بووه له ژیانى رۆژانه‌یان.
مامۆستا مه‌لا وه‌یسى به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته پێیوایه بنچینه‌ى سیحر‌و جادو و نوشته بۆ نه‌بوونى لایه‌نى دینى تاك و په‌یوه‌ست نه‌بوونى تاك به بنه‌ماكانى ئایینى ده‌گه‌رِێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر نوشته‌و جادوو، كه‌سانێكن ئاستى رۆشنبیرى و هزریان نزمه، چونكه نه‌بوونى رۆشنبیرى خودى له‌لاى تاكى كورد یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكار كه وا ده‌كات په‌نا به‌رنه به‌ر ئه‌م دیارده‌یه.
دیارده‌ى سیحر وجادو و نوشته به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ئه‌مرِۆ له زیاد بووندایه به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام روو له رێژه‌یه‌كى زۆر به‌رز ده‌كات، به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌وقاف له‌و باره‌وه گوتى "هۆكارى سه‌ره‌كی سیحر و جادوو بۆ برِواى خورافى تاك ده‌گه‌رِێته‌وه، هه‌روه‌ها زۆر بوونى كێشه‌و گیروگرفته‌كان هۆكاره كه تاك به بیركردنه‌وه‌یه‌كى خورافى، پێیوایه كه كێشه‌كانى بۆ به‌رده‌م جادووكه‌رێك بگوازێته‌وه و به‌و برِوایه‌ى كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌بىَ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به پاره‌و سامانى خۆى مه‌ترسى ده‌خاته سه‌ر ژیانى ئازیزانى خۆى."هه‌روه‌ها "به گشتى زیاترینى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڵده‌ستن به نوشته كردن یا جادوو و سیحر ئه‌وانه‌ن، كه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى یا ده‌روونییان هه‌یه، ده‌توانین بڵێین له هه‌ردوو ره‌گه‌ز په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان له پیاو بێ هێزتره، زیاترى ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌نا بۆ نوشته ده‌به‌ن ئافره‌تانن"
به‌و پێیه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه هه‌یه كه به‌شێك له مامۆستایانى ئایینى نوشته ده‌كه‌ن، به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌وقاف گوتى "هه‌ندێك كه‌سی رووى نارِاسته‌قینه‌ى ئایینى ئیسلام پیشانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن، جێى خۆیه‌تى ئاماژه به‌وه بكه‌ین زۆر كه‌س هه‌ن به ناوى مامۆستایانى ئایینیه‌وه هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره كرده‌وه‌یه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئایینى ئیسلام ئه‌و كرده‌وانه په‌سند ناكات و له‌لاى ئێمه‌شه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه، بۆیه‌ش وا باشتره هه‌موو تاكه‌كان بیر له چاره‌سه‌ركردنى بنه‌رِه‌تى كێشه‌كانیان بكه‌نه‌وه له جێگاى ئه‌وه‌ى به بیر‌و باوه‌رِى خورافى كێشه‌كانیان وه‌ك خۆى یان ئاڵوزتر بكه‌ن". له كۆتاییدا مامۆستا مه‌لا وه‌یسى ده‌ورى مامۆستایانى ئایینى و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كانى به گرنگ وه‌سف كرد بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانى سیحر‌و جادوو نوشته، هه‌روه‌ها ده‌ركردنى یاسایه‌ك كه كار له‌سه‌ر سزادانى ئه‌و كه‌سانه بكات بۆ بنبرِ كردن و نه‌هێشتنى ئه‌و جۆره كرده‌وانه، و بۆ ئه‌وه‌ى چیتر خه‌ڵك به ماڵ و سامان و به‌ده‌ستى خۆیان ژیانى ئازیزانى خۆیان نه‌كه‌ن به دۆزه‌خ و له‌و كاره خۆیان به دوور بگرن"
دیارده‌ى سحرو جادوو و نوشته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى له سه‌ر ژیانى تاك و كۆمه‌ڵگا هه‌یه، چونكه هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆى تێكدانى شیرازه‌ى ژیانى تاك، كاتێك شیرازه‌ى ژیانى تاك تێكچوو شیرازه‌ى خێزانیش تێك ده‌چێت و له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌رِوات.ده‌روونناسان و پسپۆرانى ئه‌و بواره پێیانوایه ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م كاره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بارى ده‌روونییان نائارامه و كێشه‌ى ده‌روونییان هه‌یه و ناتوانن ئه‌و كێشه ده‌روونییه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه‌ش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سیحر و نوشته.











