به‌رِێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سۆران: چاوه‌رِوانى نووسراوێكى فه‌رمین له‌و كۆمپانیایانه بۆ كارپێكردنى تاپۆى سۆران
سه‌نگه‌ر ستار- سۆران: خاوه‌ن ته‌كسییه تایبه‌تیه‌كانى سۆران به گشتى و ئه‌وانه‌ى له نووسینگه‌كانى ته‌كسى ته‌له‌فۆنى كار ده‌كه‌ن، به تایبه‌تى داوا ده‌كه‌ن له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه یارمه‌تییان بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان له تایبه‌تییه‌وه بكه‌نه ته‌كسى، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان بۆ كرد، ناتوانن ئه‌و برِه پاره‌یه په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تاكسى كوردستانى بكرِن.![]()
مه‌سعود نه‌عمان خاوه‌نى تاكسى ته‌له‌فۆنى مزورى، له‌و باره‌یه‌وه گوتى "ماوه‌یه‌كه له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سۆران ئاگادار كراوینه‌ته‌وه، كه له‌مه‌ودوا ناكرێت ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى له نووسینگه‌كاندا كار بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته بكرێنه ته‌كسى ئینجا كاربكه‌ن. له راستیدا ئه‌وه برِیارێكى باشه، به‌لاَم له هه‌مان كاتدا نادادپه‌روه‌رییه، چونكه ئێمه له نووسینگه‌كه‌مان نزیكه‌ى20 ئوتومبێلمان هه‌یه و هاولاَتییانى پێ ده‌گوازینه‌وه، به‌لاَم له كۆى هه‌موویان ته‌نها4 كه‌س توانیویانه ئۆتۆمبێله‌كانیان له تایبه‌تییه‌وه بگۆرِن بۆ ته‌كسى، ئه‌ویش زۆربه‌یان پاره‌یان قه‌رز كردووه تاكو توانیویانه بیكرِن، بۆیه ئێمه داواكارین له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه یارمه‌تیمان بدات به‌وه‌ى كه یارمه‌تى شوفێرانمان بده‌ن و پاره‌یان به قه‌رز پێبدرێت و پاشان به شێوه‌ى قستى مانگانه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه، یاخود له‌زگه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانمان به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له ئۆتۆمبێله تایبتییه‌كان جیا ببێته‌وه".
هێمن حه‌مه‌خان خاوه‌نى تاكسى ته‌له‌فۆنى سۆران له‌و باره‌یه‌وه وه‌ها بۆمان دوا "نووسینگه‌كه‌مان زیاتر له 40 ئۆتۆمبێلى هه‌یه، كه كارى گواستنه‌وه‌ى هاولاَتییان ده‌كات له سۆران و ده‌وروبه‌رى، دواى ئه‌وه‌ى برِیارى گۆرِینى ئۆتۆمبێله‌كانى ته‌كسى ته‌له‌فۆنیه‌كان درا به گۆرِینیان له تایبه‌تى بۆ ته‌كسى، ئێمه توانیومانه زیاتر له 11 ئوتومبێل بگۆرِین، به‌لاَم پێموایه برِیاره‌كه زۆر خێرابوو، ده‌بوایه پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك ئاگادار بكراباینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ئیحتیاتى خۆمان وه‌رگرتبایه، له ئێستادا زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى لاى ئێمه كارى ته‌كسى ده‌كه‌ن، تواناى ماددیان لاوازه، كه ئۆتۆمبێله‌كانیان بگۆرِن، بۆ نموونه هه‌مانه ئۆتۆمبێلێكى مۆدێل 2011ى به برِى 10 هه‌زار دۆلار زیاتر كرِیوه و نزیكه‌ى 3 هه‌زار دۆلاریشى له‌سه‌ر قه‌رزاره، چۆن بتوانێت ته‌كسى به 25 هه‌زار دۆلار بكرِێت؟ بۆیه ئێمه داواكارین له‌لایه‌نى به‌پرسیار كه پاره به قه‌رز بداته ئه‌و شوفێرانه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بتوانن له كارى خۆیان به‌رده‌وام بن، چونكه كه‌سى وامان هه‌یه ژیانى خۆى و خێزانى له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كسیه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌رى بكه‌ین، كه ناتوانێت ئوتومبێله‌كه‌ى بگۆرِێت، ئه‌وا ناهه‌قیه‌كه ده‌رباره‌ى ئه‌و كه‌سانه".
یه‌شار له‌تیف خاوه‌نى ته‌كسى ته‌له‌فۆنى دیدار ده‌رباره‌ى ئه‌و برِیاره بۆ زارى كرمانجى گوتى "ده‌ركردنى ئه‌و برِیاره شتێكى باشه و سیمایه‌كى شارستانى و پێشكه‌وتوو به شاره‌كه‌مان ده‌به‌خشێت و پێموایه جێگه‌ى دڵخۆشى هه‌موو لایه‌كه، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى گله‌یى ئێمه و سه‌رجه‌م برا شۆفێره‌كانه ئه‌وه‌یه، كه لایه‌نى به‌رپرسیار كارئاسانیمان بۆ ناكات له گۆرِینى ئۆتۆمبێله‌كانمان له تایبه‌یه‌وه بۆ ته‌كسى، هه‌روه‌ها تاپۆى سۆرانیش وه‌رناگیرێت له كۆمپانیاكان، كه شوفێران بتوانن تاكسى به شێوه‌ى قیست بكرِن و چه‌ندین شوفێر تاپۆى خانووه‌كانیان بردووه بۆ كۆمپانیاى جیهان بۆ ئه‌وه‌ى تاكسى كوردستانى به شێوه‌ى قیستى مانگانه بكرِن، به‌لاَم له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ناوبراوه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى كه تاپۆى سۆران ناخوات و ئه‌وان كارى پێناكه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا شوفێره‌كان تواناى ماددیان دیاریكراوه و ناتوانن ئه‌و نرخه‌ى بۆ ته‌كسى كوردستانى دانراوه دابینى بكه‌ن، بۆیه پێویسته حكومه‌ت برِیارێكى وا بدات كه تاپۆى سۆرانیش له‌و كۆمپانیایانه كارى پێبكرێت، یاخود كۆمپانیایه‌ك بێَته سۆران و ته‌كسى به شێوه‌ى قیستى مانگانه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌ش بكات، كه ئاره‌زووى كارى ته‌كسییان هه‌یه، یاخود حكومه‌ت برِێك پاره به شێوه‌ى قه‌رز بداته ئه‌و شوفێرانه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئوتومبێلى ته‌كسى بۆخۆیان دابین بكه‌ن، ئه‌وكات حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكات، ئه‌وا ئه‌و شوفێرانه هیچ بیانوویه‌كیان نابێت بۆ گۆرِینى ئۆتۆمبێله‌كانیان، بۆیه داواكارین له حكومه‌تى خۆمان كه هاوكارى و یارمه‌تى ئه‌و برا شوفێرانه بدات و ئه‌و برِیاره‌ش وه‌ك خۆى جێبه‌جىَ بكرێت".
عه‌لى عه‌بدولرِه‌حمان به‌رِێوه‌به‌رى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سۆران له باره‌ى وه‌رنه‌گرتنى تاپۆى سۆران له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه تاكسى به شێوه‌ى قیستى مانگانه ده‌فرۆشن گوتى "له‌و باره‌یه‌وه ئێمه جه‌نابى قایمقاممان لێ ئاگادار كردۆته‌وه و جه‌نابیشیان پارێزگارى هه‌ولێرى ئاگادار كرده‌وه و پارێزگاریش په‌یوه‌ندى به‌و كۆمپانیایانه‌وه كرد و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندى سه‌رزاره‌كى خۆیان ده‌ربرِیوه له وه‌رگرتنى تاپۆى سۆران، به‌لاَم ئێمه چاوه‌رِوانى نووسراوێكى فه‌رمى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ین، كه بۆمان بنێرن و ئێمه‌ش كۆپییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م نووسینگه ته‌كسى ته‌له‌فۆنییه‌كان بنێرین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بتوانن تاكسى كوردستانى بۆ خۆیان دابین بكه‌ن". سه‌باره‌ت به پێدانى قه‌رزى بچووك به‌و شوفێرانه عه‌لى عه‌بدولرِه‌حمان گوتى "ئێمه به فه‌رمى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و كار وبارى كۆمه‌لاَیه‌تى سۆرانمان له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار كرده‌وه، ئه‌گه‌ر بكرێت قه‌رزى بچووك به‌و شوفێرانه بدرێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه قه‌رزى بچووك شوفێران ناگرێته‌وه". هه‌روه‌ها عه‌لى عه‌بدولرِه‌حمان ئه‌وه‌شى خسته روو، كه مه‌رج نیه ئه‌و شوفێرانه ته‌كسى كوردستانى بكرِن، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ته‌كسى بێت و مۆدێلیشى له سه‌رووى 2000وه بێت و پێموایه شوفێران ئه‌توانن به برِى 13 هه‌زار دۆلار ته‌كسییه‌كى باش بكرِن". هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رِێوه‌به‌ره ئه‌وه‌شى گوت "ماوه‌ى ئه‌و نووسینگانه ته‌واو بووه و هه‌ر شوفێر و نووسینگه‌یه‌ك كارى گواستنه‌وه‌ى هاولاَتییان بكات، به ئوتومبێلى تایبه‌تى، ئه‌وا سزاى راسته‌وخۆى به‌سه‌ردا جێبه‌جىَ ده‌كرێت و رۆژانه تیمه‌كانمان به یاوه‌رى ئاسایش و پۆلیس و سه‌ندیكا ده‌گه‌رِێن بۆ سزادانى سه‌رپێچیكاران".











