كه‌ریم سمكۆ-چۆمان: دواى گه‌رِانه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵه‌كایه‌تى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانى داد و ناوه‌خۆ و كۆتایهێنان به گردبوونه‌وه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى و كردنه‌وه‌ى رێگاى هامڵتۆن، رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو د.به
رههم ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر گه‌یشتنه قه‌زاى چۆمان و به‌یاوه‌رى به‌رپرسانى حكومى و حزبى ناوچه‌كه به‌شدارییانكرد له پرسه‌ى رێباز ره‌حیم.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن مه‌لا نیاز، وته‌بێژى گردبوونه‌وه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى به‌خێرهاتنى میوانان كرا، دواتر هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارێزگارى هه‌ولێر هاوخه‌مى خۆیان بۆ ئه‌و كاره‌ساته ده‌ربرِى. دواتر له‌دیوانى قائیمقامیه‌تى قه‌زاى چۆمان سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندى یاوه‌رى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵه‌كایه‌تى كۆبووه‌وه‌و دووپاتى كرده‌وه، كه بكوژى رێباز ده‌بێت به سزاى عادیلانه‌ى خۆى بگات.
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، هه‌رچه‌نده نامه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى له پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كردووه‌و سه‌رۆكى هه‌رێمیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه، به‌لاَم بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و رووداوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، كه بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ هاوڵاتییانى باڵه‌كایه‌تى به‌یه‌ك ده‌نگ و هه‌ڵوێست رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵێنیدا كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌دا بكه‌ن، له وته‌یه‌كیشیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان د. به‌رهه‌م ساڵح، گوتى "ئه‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌بێت تاوانبارى كوشتنى رێبازى جوانه‌مه‌رگ به‌پێى یاسا به سزاى خۆى بگات، ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌ست و بردى لێده‌كه‌ین".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ى ئاخۆ چ گه‌ره‌نتییه‌ك له به‌ڵێنى سه‌رۆكى حكومه‌ت به ده‌سته‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵه‌كایه‌تى هه‌یه تا بكوژ به سزاى خۆى بگات، وه‌ك ماڵباتى رێباز و هاولاَتیانى باڵه‌كایه‌تى ده‌یانه‌وێت؟ ته‌ها ئه‌حمه‌د، ئه‌ندام له ده‌سته‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵه‌كایه‌تى بۆ زارى كرمانجى گوتى "ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانى داد و ناوه‌خۆ به‌ڵنیان به ئێمه‌دا و هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ش برِیار بوو له رۆژنامه‌ى ( وه‌قائیعى كوردستان) بلاَوبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به دۆكیۆمێنت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ش برِیارى له‌سه‌ر دراوه، كه بۆ ماوه‌ى مانگێك بۆ دوومانگ له‌رێگاى یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت، كه كه‌مترین ماوه‌ى دادگایه بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك، ئینجا د.به‌رهه‌م له ده‌سه‌لاَت ده‌مێنێت یاخود نا، ئه‌وان هه‌رسێك به‌رپرسى په‌یوه‌ندیدار وه‌كو كارى سیسته‌مى حكومه‌ت به‌ڵێنیان به ئێمه داوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته كارى حكومه‌تى هه‌رێم، ئینجا گرنگ نییه كىَ له‌ده‌سه‌لاَت ده‌بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌سته‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵه‌كایه‌تى، گوتیشى "وه‌كو ئاگادارم كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ى شه‌هید غه‌فوور مامه‌ند كراوه‌و گه‌رِاوه‌ته‌وه دادگا، برِیاریشه دۆسیه‌ى شه‌هید سه‌عید گه‌زنه‌ییش بگه‌رِێته‌وه‌و جووڵه‌یان پێبكرێت، هه‌ر وه‌كو دۆسیه‌ى رێباز".
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه‌ى باڵه‌كایه‌تى په‌یامێكى بۆ ماڵباتى رێباز ره‌حیم نارد، د.عه‌لى ته‌ته‌ر، به‌رپرسى لقى 10 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه په‌یامه‌كه‌ى هێنابوو، له‌مباره‌یه‌وه هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌م رووداوه ناخۆشه گه‌لێك دڵته‌نگ بوو، كه خوێنى گه‌نجێكى كوردستان به ناحه‌ق ده‌رِژىَ، ئه‌وه‌شى خسته‌رِوو كه سه‌رۆكى هه‌رێم دوپاتى كردۆته‌وه ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ربێت و له‌چوارچێوه‌ى دادگا ده‌بێت كێشه‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه.
د.عه‌لى ته‌ته‌ر، به‌رپرسى لقى 10ى پارتى، گوتیشى" له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى داد و ناوه‌خۆ به برِیارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى باڵه‌كایه‌تى كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى یاسا رۆڵى خۆى بگێرِێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه له‌باره‌ى دۆسیه‌كانى دیكه‌ى باڵه‌كایه‌تى، كه هاولاَتیانى باڵه‌كایه‌تى رایانگه‌یاندبوو، كه ده‌بێت دۆسیه‌كانیان بێنه‌وه دادگاكان، گوتى" ئاساییه هه‌ر كاتێك دۆسیه‌یه‌ك بگه‌رِێته‌وه دادگا، كاره‌كانیش له‌رێگاى یاساوه به ئه‌نجام بگه‌ن"، گوتیشى" گه‌ره‌نتیه‌كه برِیارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوو، كه سه‌رۆكى حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زیره‌كانى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى باڵه‌كایه‌تى كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و رووداوه، ئه‌ویش به‌پێى یاسا".
مه‌حموود خدر، باوكى بكوژى رێباز ره‌حیمیش، هه‌فته‌ى رابردوو له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه‌ى كه كورِه‌كه‌ى ئه‌نجامى داوه، بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن گوتى "منیش هاوخه‌مى بنه‌ماڵه‌ى رێبازى جوانه‌مه‌رگم، ئێمه‌ش پێمان ناخۆشه كه ئه‌و رووداوه روویدا، بۆیه بۆ به سزاگه‌یاندنى هێمنى كورِم، كه تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌یه، حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چ برِیارێك ده‌رده‌كات، منیش هه‌مان برِیارم هه‌یه و ره‌زامه‌ندم له‌سه‌رى".











