شێرزاد هه‌ینی
مێژووه كۆنه‌كه‌ی و سیحره نوێیه‌كان و بواره‌كانی رابواردنی ئه‌و شاره، وایكردووه شاری ئه‌ستنبۆل ببێته پێشه‌نگی ئه‌و شارانه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بێگانه‌كانی
تێدا گه‌رم بێت، بۆ كرِینی موڵكی ستراتیژی، پاره‌ی تێدا سه‌رف ده‌كه‌ن تا له دوارِۆژدا قازانجی لێ بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ره‌وشی ئابووری هه‌موو جیهان ناله‌باره، به‌ڵام وا توركیا له‌ناو مه‌یدانی جیهاندا له‌و بواره‌دا بله‌زه و زۆر پێش ده‌كه‌وێت. زۆر له شاره‌زایانی بواری عه‌قارات له له‌نده‌ن، ده‌ڵێن ئیمرِۆ یه‌كێك له خاڵء سه‌نته‌ره‌كان، كه زۆرترین سه‌رمایه‌گوزاری گه‌رم له بواره‌كانی عه‌قار راده‌كێشن، توركیایه. به‌تایبه‌تی شاری ئه‌ستنبۆل، چونكه ئه‌وێ بووه‌ته یه‌كێك له بژاره برِواپێكراوه‌كان بۆ سه‌رمایه‌گوزاره‌كان، له بواره‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری عه‌قارییدا، تێیدا قازانجی خه‌یاڵی لێ ده‌كه‌ن. به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی له ساڵی 2011 له‌لایه‌ن بی ده‌بلیو سی، پسپۆر له وردبینییه‌كانی حیسابی، كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه ده‌رچووه، ئه‌ستنبۆل شاری یه‌كه‌مه له ئه‌ورِوپا، كه چالاكییه‌كانی عه‌قاراتی تێدا زۆر بووه، گه‌رمی كرِین و فرۆشتنه‌كانی هاوشانی له‌نده‌ن و پاریسء میویشن و وارشۆیه، به‌پێی نیشانه‌كانی راپۆرته‌كه، شاری ئه‌ستنبۆل ژماره‌ی دووه‌می له‌ناو ئه‌و شارانه‌دا به‌رده‌كه‌وێت.
گراهام فلاهیرتی شاره‌زا له بواره‌كانی موڵك به میدیای به‌ریتانی راگه‌یاندووه، كه‌وا به‌رزبوونه‌ی بازارِی عه‌قار له توركیا زۆره و به‌تایبه‌تی له ئه‌ستنبۆل، ئه‌و به‌و شێوه‌یه بۆچوونه‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه: له‌و دوازده مانگه‌ی رابردوو موڵكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ورِوپییه‌كانه‌وه بایه‌خی زۆری پێ دراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و موڵكانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو یه‌كه‌ی بهجتشهیر، ئه‌وه‌ش له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و داهاتی زۆره‌وه. به‌پێی ئه‌و راپۆرته توركیا پله‌ی دووه‌می هه‌یه له ئه‌ورِوپا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رمایه‌گوزاری عه‌قارییه‌وه، كه له ساڵی 2009 رێژه‌ی گه‌شه‌ی تێیدا 3% بووه، به‌ڵام له ساڵی 2011 ئه‌و رێژه‌یه بۆ 5،5% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هێمایه‌كه بۆ گه‌شه‌یه‌كی ئابووری زۆر. دیاره كه‌وا سه‌رمایه‌گوزاره‌كانی بێگانه حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌ستنبۆل به ره‌فاهیه‌ت بژین، كه خانووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دیزاینی ناوه‌وه و پاركه‌كانی ئوتومبێل را‌گرتن و ژووره‌كانی نووستن به گه‌رماوه‌كانه‌وه به‌باش ده‌زانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا سیمای هاوچه‌رخ و دابونه‌ریته كولتوورییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش بوارساز بوونه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان رووی تێ بكه‌ن.
فلاهیرتی وتوویه‌تی: بێگومان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی دوا راپۆرتی بی ده‌بلیو سی، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئاستی باشی عه‌قاره‌كانی ئه‌ورِوپاش به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كانی ئه‌ستنبۆل دیاره كه‌وا ئه‌و شاره بایه‌خی هه‌بووه، چونكه شاره‌كه له‌رِووی مێژوویی و دابونه‌ریت و شوێنه‌واره گه‌شتیارییه‌كان و شه‌وچه‌ره جوانه‌كانی شه‌وانه، بوارسازن شاره‌كه ببێته رووبه‌رێكی عه‌قاری گه‌رمی ئه‌و رۆژه.
به‌ریتانییه‌كان له‌ناو سه‌رمایه‌گوزاره‌كانی ئه‌و ساڵانه به پله‌ی یه‌كه‌م له‌ناو ئه‌و شاره‌دا ناویان هاتووه، دیاره كه‌وا له شه‌ش كه‌سی بێگانه كه موڵكیان له ئه‌ستنبۆل كرِیوه، یه‌كێكیان به‌ریتانی بووه. له ئاماری تاپۆی ئه‌ستنبۆل دیاره كه‌وا 113687 عه‌قار له‌ناو هه‌موو توركیا موڵكی بێگانه‌كانه و ئه‌وه‌ش له چاو ساڵانی پێشوو رێژه‌یه‌كی به‌رزه. له‌وانه 25177 موڵك هاووڵاتی به‌ریتانی كرِیویه‌تی. بێگومان ئه‌و به‌ریتانییانه‌ی ئه‌و موڵكه توركیانه‌یان بۆ به‌كرێدان كرِیوه، به‌تازانیویانه له‌و ساڵه‌دا 1،26% رێژه‌ی كرێ به‌رز بووه‌ته‌وه. په‌یڤداری كۆمپانیای بروبرتی فرانتیارز ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه توركیا ببێته بازارِێكی قازانج له‌سه‌ر ئاستی عه‌قار، هه‌روه‌ها ویزرز به‌رِێوه‌به‌ری پسپۆره‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری توركی عه‌قاره‌كان له‌و كۆمپانیایه‌دا وتوویه‌تی: به‌رِاستی له ئه‌ستنبۆل كرێی موڵك به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه‌ش ده‌بێته بوارێكی زۆری په‌یداكردنی بازارِی به‌كرێدان. له‌وانه گه‌رِه‌كه‌كانی خۆرئاوای نزیك فرِۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتۆركی ده‌ولی، له نموونه‌ى گه‌رِه‌كی بیلیكدوزو كه زۆر زوو گه‌شه ده‌كات، نه‌ك هه‌ر بواره‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری تێدا گه‌رمه، به‌ڵكو نرخی موڵكه‌كان له چاوی شوێنه‌كانی تری ئه‌ورِوپا نزمتره، بۆیه سه‌رمایه‌گوزاره‌كان بۆ كرِینی موڵك و دواییش به‌كرێدانی موڵكه‌كان رووی تێده‌كه‌ن.
كه حكومه‌ت زانیویه‌تی موڵك كرِین له توركیا زۆرتر بووه، ئاسانكاری كردووه بۆ سه‌رمایه‌گوزاره‌كان، ئه‌ویش به گۆرِینی یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به عه‌قاره‌كان، كه جاران بواری نه‌ده‌دا بێگانه‌كان، به‌تایبه‌تی هاووڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا نییه موڵك بكرِن، ئه‌وانه‌یان وا گۆرِیوه كه زۆرترین خه‌ڵك بتوانێت موڵك بكرِێت. له‌وانه سه‌رمایه‌گوزاره عه‌ره‌به‌كان، به‌تایبه‌تی سعودییه‌كان بۆیان نه‌بوو عه‌قار له توركیا بكرِن، هاووڵاتییانی سعودیه و كه‌نداو و ئێرانیش، ئێستاش توركیا بووه‌ته روانگه‌یه‌كی گه‌شتیاری زۆر باش بۆ هاووڵاتییانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش، كه زۆر سه‌ردانی ئه‌ستنبۆل ده‌كه‌ن، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌ن له‌وێ شوققه‌ی خۆیان هه‌بێت.
یه‌كێك له خاوه‌ن نووسینگه‌كانی ئه‌ستنبۆل بۆ فرۆشتن و به‌كرێدانی عه‌قاره‌كان ده‌ڵێت: هاووڵاتیانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست داوایان له‌سه‌ر موڵك كرِین له ئه‌ستنبۆل زۆره، له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه‌شه‌وه داوا و پێشنیاری زۆرمان بۆ هاتووه، كه تێیدا هیواخوازن له ئه‌ستنبۆل خانوویان هه‌بێت، كه موڵك ده‌كرِن ناچارن به ناوی كۆمپانیاكانه‌وه موڵكه‌كان بكرِن، به‌وه‌ش مه‌سره‌فی زۆریان دێته سه‌ر، بۆیه داوای هه‌مواركردنی یاساكان ده‌كه‌ن. شاره‌زایان و یاسادانه‌ره‌كانی توركیا پرِۆژه یاسایه‌كیان داوه‌ته په‌رله‌مان، به‌وه‌ش رێژه‌ی كرِینی موڵك له‌ناو توركیا له‌لایه‌ن بێگانه‌كان زۆرتر ده‌بێت. كه ره‌وشی ئابووری و سیاسی ئارام و له‌باربێت، كێرڤی سه‌رمایه‌گوزاری به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ وڵاتان و له شاره‌كاندا نیشانه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌یه له ئارامی ناوچه‌كه و گه‌رمی بازارِه‌كه، بۆیه ئه‌وانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشوازی له هاتنی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن، هه‌مووش به قازانجی بازارِه‌كانیان ده‌گه‌رِێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ره‌وشه سیاسییه‌كه و رێنماییه‌كانی عه‌قارات ئاسایی بێت، له‌به‌ر زۆر فاكته‌ری گه‌شتیاری و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌ستنبۆل، ئه‌وا بێگانه‌كان شاره‌كه ده‌كرِن. وه‌ك چۆن یۆنانییه‌كان له ساڵی 667ی پێش زایین دروستیان كردووه و له سه‌رده‌می پاشا محه‌مه‌دی فاتیح عوسمانییه‌كان داگیریان كردووه و كلێساكانیان كرده مزگه‌وت و ئێستاش بوونه‌ته موزه، وا دووباره ئه‌ورِوپاییه‌كان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌شتیاری سه‌یری ده‌كه‌نه‌وه و وێنه‌ی ده‌گرن، یان به كرِینی موڵكیش له‌و شاره نزیك ده‌بنه‌وه.











