دكتۆر سەپان
ژماره یه‌كى گۆڤارى "كۆوار" له مانگى كانونى دووه‌مى 2006 له شارى سۆران، كه‌وته به‌رده‌ست خوێنه‌رانیه‌وه و تا ئێستاش 72 ژماره‌ى لێ ده‌رچووه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، ده‌سته‌ى نووسه‌ران برِیانداوه ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان مانگانه بێت و دیاره له‌م برِیاره‌ش سه‌ركه‌وتوو بوون، چونكه، توانیویانه له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵی رابردوو، له كات و ساتى خۆی به شار و شارۆچكه‌كانى كوردستاندا بڵاوى بكه‌نه‌وه. ![]()
له هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ش، چه‌ند نووسه‌رێك به‌رده‌وام به‌رهه‌میان بۆ ئه‌م گۆڤاره نووسیوه و ستافیشى گۆرِانكارى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر نه‌هاتووه و وه‌ك پارته سیاسییه‌كان و رۆژنامه و گۆڤاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان، جیابوونه‌وه لێیان رووی نه‌داوه، ئه‌گه‌ر له كاتێكدا، كه‌سێك له ستافه‌كه‌ش رۆیشتبێ و نه‌مابێ، به‌رهه‌مى بۆ ژماره‌كانى داهاتوو هه‌بووه. به برِواى من، ئه‌مه لایه‌نێكى باش و خاڵێكى گرنگى شێوه‌ى به‌رِێوه‌بردنى ده‌زگاو و گۆڤار پیشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر له نزیكه‌وه، سه‌رنووسه‌ر و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى نووسه‌ران و به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى ده‌سته‌ى كارگێرِى نه‌ناسێ، نازانىَ ئه‌م گۆڤاره له‌لایه‌ن چ پارتێكى سیاسییه‌وه پشتیوانى ماددى لێ ده‌كرىَ، ئه‌مه‌ش دیسان خاڵێكى به‌هێزه و سیاسه‌تى بێلایه‌نى په‌یرِه‌و كراوه و ده‌سته‌ى نووسه‌ران به‌ئاسانى ده‌توانن شانازى پێوه بكه‌ن.
ناكرىَ بگوترىَ ژماره یه‌كى ئه‌م گۆڤاره له‌گه‌ڵ ژماره 72 هیچ جیاوازى نییه، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ى له نیوه‌ى، جۆرى كاغه‌زى گۆرِدراو له ره‌ش و سپیش به ره‌نگى چاپكرا... ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژماره‌كانى پێشوو بكه‌ین و هه‌ندێك له بابه‌ته‌كانى بخوێنینه‌وه و به وردى له نه‌خشه‌سازى و زمانى وردبینه‌وه، بێشك گۆرِانكارى باش و به‌رچاو ده‌بینین. ده‌سته‌ى نووسه‌ران و نووسه‌ره به‌رده‌وامه‌كانى ئه‌م گۆڤاره وێده‌چێ، نه‌ك ته‌نیا سوودیان له ئه‌زموونى نووسینى شه‌ش ساڵه‌ى خۆیان وه‌رگرتووه، به‌ڵكو له نووسه‌رانى باش و خوێندنه‌وه‌ى كتێب له‌سه‌ر راگه‌یاندنیش وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش به خاڵێكى دیكه‌ى به‌هێز و باش و گرنگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
گۆڤارى "كۆوار"، هه‌رچه‌نده له سۆران ده‌رده‌چێ، به‌ڵام زوو سنووره‌كانى ناوچه‌كه‌ى برِی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى هه‌نووكه‌یی و سه‌رتاسه‌رى كوردستان له زۆر له ژماره‌كان به‌رده‌وام به‌رچاو ده‌كه‌ون. هه‌ر له ژماره‌كانى یه‌كه‌مه‌وه بابه‌تى: كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، وه‌رزش، هونه‌رى...هتد به‌رچاو ده‌كه‌ون و تا ژماره‌كانى كۆتاییش خوێنه‌ران لێی بێ به‌ش نه‌بوون.
به شێوه‌یه‌كى گشتى، له كوردستان ته‌مه‌نى گۆڤاره‌كان ئه‌گه‌ر ئۆرگانى حزب نه‌بێ، كورته و درێژ نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، ئه‌م گۆڤاره تا ئێستا له ده‌رچوون به‌رده‌وامه.
كۆكردنه‌وه‌ى نووسه‌رى باش بۆ ده‌ركردنى گۆڤارێكى تازه و ژماره یه‌ك، له‌وانه‌یه ئاسان نه‌بێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ى نووسه‌ران و هه‌ندێك له ستافى گۆڤار، پێشتر ئه‌زموونى ده‌ركردنى رۆژنامه و گۆڤاریان هه‌بووه، زوو رۆژنامه‌نووسان به‌دواى یارمه‌تى و هاوكارى ئه‌وانه‌وه هاتن.
گۆڤارى "كۆوار"، به‌گوێره‌ى نووسینه‌كانى، بایه‌خى زۆرى به كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، كوردستان وه‌ك وڵات و كورد وه‌ك هاووڵاتى داوه. ئه‌وان ته‌نیا باسیان له كورد له كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵكو چه‌ندین گوتار له‌سه‌ر ژیانى كورده‌كانى ده‌ره‌وه و ئه‌و وڵاتانه‌ى كوردى لێ ده‌ژیێ وه‌ك: میسر، لوبنان، پاكستان و ئیسرائیل، وڵاتانى سۆڤیێتى كۆن...هتد كردووه و خوێنه‌ر زانیارى باش و رِێك و دروستى له‌سه‌ریان وه‌گیر ده‌كه‌وىَ.
هه‌ر له‌م گۆڤاره، باس له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستانى گه‌وره، باس له ده‌ستنووس و ئه‌رشیڤكردن و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و سیاسه‌ت و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى...هتد كراوه.
به‌گوێره‌ى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك له ژماره‌كان وێده‌چێ، ئه‌وان گۆڤارى "كۆوار" بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌ربكه‌ن، نه‌ك وه‌ك زۆر له ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى دیكه‌ى كوردستان بۆخۆیان ده‌ریده‌كه‌ن.
كۆوار، زۆر بایه‌خی به هونه‌رمه‌ندانى كوردستان، به رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندكاران...هتد داوه، له‌وانه‌یه زۆر باشتر ده‌بوو، ئه‌گه‌ر جار جار، له‌جیاتى هونه‌رمه‌ندان و میوانه‌كانیان باس له: سیاسه‌ت و ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌ت و یه‌كتر بكه‌ن، باسیان له پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌كه، چاپكردنى كتێبه‌كه...هتد كردبا، به‌مشێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ى خۆشتر ده‌بوو. ئه‌گه‌ر باسیان له ژیانى خێزانى و خواردنى به‌یانیان و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى خۆیان كردبا، له‌وانه‌یه خوێنه‌ران هێشتا زیاتر تامه‌زرۆى بینیى ژماره‌ى داهاتوو و خوێندنه‌وه‌ى بووبان، به‌تایبه‌تیش ده‌زانین، به‌لاى خوێنه‌ر پرۆسه‌ى گرتن و سیناریۆ له‌چاو ژیانى تایبه‌ت هه‌ر گرنگ نییه.
باشى و خراپى هه‌ر نووسینێك په‌یوه‌ندى به ده‌سته‌ى نووسه‌رانه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته ده‌سته‌ى نووسه‌ران خۆیان برِیار بده‌ن و پلانى تایبه‌تى خۆیان بۆ ناوه‌رِۆك هه‌بێ، نه‌ك رۆژنامه‌نووسانى ده‌ره‌وه‌ى ستاف و به‌تایبه‌تیش رۆژنامه‌نووسانى فریلانس... له خوێندنه‌وه‌ى ژماره‌كانى "كۆوار"، ده‌رده‌كه‌وىَ ئه‌وان به‌رنامه و پلانى نووسینیان هه‌بووه و خۆیان به‌سه‌ر ناوه‌رِۆكى بابه‌ته‌كان زاڵ بوونه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گۆڤارى "كۆوار" به برِواى من یه‌ك له گۆڤاره باشه‌كانى كوردستانه، دیسان له كه‌موكورتى بێ به‌ش نییه. لایه‌نى ته‌كنیكى و نه‌خشه‌سازى، پێویستى به یارمه‌تى هه‌یه، سه‌ردێرِو وێنه‌كان و ئه‌و تێكستانه‌ى نووسینه‌كانیان پێ ده‌نووسرێ، باشتر ده‌بوو، ئه‌گه‌ر فۆنته‌كه‌یان كاڵتر بووایه، له‌وانه‌یه چاوى كه‌متر هیلاك كردبا. جگه له‌وانه‌ى سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ى نووسین بۆ رۆژنامه له گۆڤار جیا ده‌كاته‌وه، درێژى هه‌ندێك بابه‌ته، بۆیه ئه‌گه‌ر له هه‌ر ژماره و بابه‌تێكى گرنگیان له‌سه‌ر هه‌ر بوارێك، كه به‌لاى ده‌سته‌ى نووسه‌ران گرنگه، به‌تایبه‌تیش نووسینى به‌دواداچوون هه‌با، به‌دوور نازاندرىَ، كۆوارى زیاتر له‌لایه‌ن خوێنه‌ران خۆشه‌ویست كردبا و تیراژى هێشتا به‌رز كردبایه‌وه
.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it











