به‌شار عه‌زیز- هه‌ولێر: هه‌فته‌ى رابردوو په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى نائاسایی به‌ست و تێیدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى و ئه‌رسه‌لان بایزى
جێگره‌كه‌ى، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌و پاشانیش به‌بێ ركابه‌رى هه‌ردوو كاندیدى یه‌كێتى و پارتى د.ئه‌رسه‌لان بایز و د. حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران. له‌و دانیشتنه نائاساییه‌دا ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ى ئاماده نه‌بوون و بایكۆتیان كرد، بۆ ئه‌مه‌ش پێیان وایه ئه‌مه رێككه‌وتن بوو له نێوان یه‌كێتى و پارتى و هیچ راوێژێكیان به‌وان نه‌كردووه‌و رایان وایه كارى په‌رله‌مان ده‌بێ جیا بكرێته‌وه له كارى حزبى.
قادر حه‌سه‌ن، په‌رله‌مانتارى كوردستانى له‌سه‌ر لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و دوو دانیشتنه نائاساییه‌ى كه هه‌فته‌ى رابردوو له په‌رله‌مان ئه‌نجامدران، شتێكى زۆر یاسایی و پێویستى ئه‌م قۆناغه‌ى كوردستان بوون، وه‌ك رێككه‌وتنى ستراتیجى پارتى و یه‌كێتیش، كه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كوردستانه‌وه به‌ده‌ست هێناوه، شتێكى زۆر سروشتى بوو، بایكۆتكردنى ئۆپۆزسیۆنیش له هه‌ردوو دانیشتن، ته‌نها هاشوهوشێكى ئیعلامییه، چونكه له دانیشتنى یه‌كه‌م هه‌موو قسه‌كانى خۆیان كرد‌و هیچ یه‌كێكیش له قسه‌كانیان كه له راگه‌یاندنه‌كان كردیان، هیچ موبه‌ریرێكى یاسایی تێدا نه‌بوو، ئیتر كۆبوونه‌وه بكرىَ یان نه‌كرىَ، یان ئه‌وه‌ى ده‌یانگوت هیچ له به‌رژه‌وه‌ندى بارودۆخى ئه‌مرِۆى كوردستان نه‌بوو". روونیشى ده‌كاته‌وه "گه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن راوێژ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بكرێت، هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن لیستى كوردستانى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى كردوون، ئه‌گه‌ر ئه‌وان تموحیان هه‌یه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وان بێت، ئه‌وا رێگه‌ى تر هه‌یه‌و ده‌بێ ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ى ئایا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێژه‌ى ده‌نگى پێویست ده‌هێنن یان نا، یان ده‌بێ رێككه‌وتن بكه‌ن و بڵێن ئێمه حه‌زده‌كه‌ین وه‌ك ئۆپۆزسیۆن زیاتر بێینه ناو ئیشه‌كان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانمان پێ بده‌ن، چونكه ده‌یانتوانى له رووى سیاسییه‌وه سه‌ركردایه‌تى ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌و كاره‌یان بكردایه".
ئۆپۆزسیۆن روونى ده‌كاته‌وه كه لیستى كوردستانى به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسیان به‌وان نه‌كردووه، به‌ڵام قادر حه‌سه‌ن ئاغا ره‌تى ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "له هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانى ده‌پرسم، له چه‌ندین رۆژى رابردووى سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆلاى لایه‌نه سیاسییه‌كان نیشانه‌ى چى بوو؟ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه فه‌رموون داواتان لێ ده‌كه‌ین وه‌كو برا چیتان پێ باشه با بكه‌ین و له ناو په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌رگا كراوه‌یه، هه‌ر شتێكتان هه‌یه با قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه زیاتر پێویستمان به گوتارى سیاسى یه‌كگرتووه‌و ئه‌و داوایانه‌مان به فه‌رمى كردوون، ئه‌و كه نه‌یه‌ته ناو ئه‌و پرۆسه‌یه گله‌یی چى ئه‌كه‌ن؟ نازانم". گوتیشى "كه به‌رنامه‌ى كار خوێندراوه‌ته‌وه چه‌ند جارێك ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌ر كه‌سێك تموحى هه‌بێت خۆى هه‌ڵبژێرێت با بفه‌رمووێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان تموحیان هه‌بووایه با خۆیان كاندید بكردایه‌و خۆیان هه‌ڵبژاردایه، ئازادى هه‌بوو بۆ خۆهه‌ڵبژاردن، به‌ڵام كه‌س له‌خۆى رانه‌دیت خۆى هه‌ڵبژێرێت". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه "خه‌ڵكێك ده‌یه‌وێ موزایه‌ده بكات و له‌رِێى شاشه‌ى تیڤییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى خه‌ڵكى به‌شێوه‌یه‌كى نارِه‌وا بگۆرِێت".
كاردۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆرِان، له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ زارى كرمانجى، ده‌رباره‌ى بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و ئاڵوگۆرِه‌كانى هه‌فته‌ى رابردووى په‌رله‌مان، گوتى "ئێمه پێمان وایه ئاڵوگۆرِه‌كه په‌یوه‌ندى به ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانیه‌وه نه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ى درێژكراوه‌ى رێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى بووه، بۆیه یاداشتێكمان دایه په‌رله‌مان بیخه‌نه به‌رنامه‌ى كار، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ئاڵوگۆرِانه‌ى كه ده‌كرێن، روونكردنه‌وه نه‌درا له‌سه‌ر ئاڵوگۆرِه‌كان و فه‌رامۆشى پێگه‌ى به‌شێكى زۆرى په‌رله‌مان كرا، كه نوێنه‌رى خه‌ڵكێكى زۆرى كوردستانن، بۆیه‌ش بایكۆتمان كرد“. سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆرِان، روونیشى ده‌كاته‌وه "ئێمه خاوه‌ن به‌رنامه‌ى كارى خۆمانین، به‌ڵام پێمانوایه ده‌سه‌ڵات هیچ هه‌نگاوێكى عه‌مه‌لى نه‌ناوه بۆ باشكردنى سیسته‌مى حوكمرِانى له كوردستان، كه پێمانوایه له قه‌یراندایه".
هاورِاز شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "دانیشتنه نائاساییه‌كانى په‌رله‌مان هه‌م بۆ ئه‌وه بوون سه‌رۆك و جێگرى په‌رله‌مان ده‌ست له كار بكێشنه‌وه‌و سه‌رۆك و جێگرى نوێ متمانه‌یان پێ ببه‌خشرێته‌وه، ئێمه چووینه ژووره‌وه‌و سه‌ره‌تا بایكۆتمان نه‌كرد، پێشنیار‌و قسه‌ى خۆمان كرد، به‌ڵام به داخه‌وه هیچ وه‌ڵامێك نه‌بوو بۆ ئێمه، رۆژى پێشتریش ئێمه یاداشتنامه‌یه‌كمان دایه سه‌رۆكایه‌تى، بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كار، به‌ڵام نه‌خرابووه كارنامه‌ى كار، دواتر ئه‌و تێبینى و پێشنیارانه‌ى نووسران، نه سه‌رۆكى په‌رله‌مان و نه جێگره‌كه‌ى هیچ هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان نه‌نووسیبوو، هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان تێده‌گات ئه‌و پێكهاته ستراتیجییه‌یه نه‌ك بۆ خه‌ڵكى كوردستان، بۆیه ئێمه ناچار بووین بایكۆتى دانیشتنه‌كان بكه‌ین، كه مانایه‌ك بۆ ئه‌وه ناهێڵێته‌وه له به‌رنامه‌ى هه‌رێمێكدا بێت كار بۆ چاكسازى بكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان روونى ده‌كاته‌وه، به‌شێكى ره‌خنه‌ى ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه بۆ دانانى سه‌رۆك و جێگره‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان راوێژیان پێ نه‌كراوه، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات "به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیجییه‌ى له نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌یه، گۆرِانكارییه‌كانیان تا ئێستاش هه‌ر له پێناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه نه‌ك خه‌ڵكى كوردستان، ئه‌و گۆرِانكارییه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه، ئێستا ئۆپۆزسیۆنێكى خاوه‌ن 35 كورسیت هه‌یه، ناكرىَ له‌گه‌ڵى دانه‌نیشى و راوێژى پێ نه‌كه‌ى، راسته ئێمه به‌شدارى حكومه‌ت نین، به‌ڵام په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كى دیكه‌یه، له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش هه‌روایه، شتێكى سه‌یره سێ هێزى ئۆپۆزسیۆنت هه‌بێ و راوێژێكى پێ نه‌كه‌ى". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كگرتوو، له وه‌ڵامى ئه‌و قسه‌یه‌ى لیستى كوردستانى كه ده‌ڵێن چه‌ند رۆژێك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌وانى كردووه، ره‌تى ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وانه سه‌ردانى حزبین، هه‌ڵه‌یه مه‌سه‌له‌ى حزب و بابه‌تى په‌رله‌مان تێكه‌ڵى یه‌كترى بكه‌ین“. له‌باره‌ى ئه‌و قسه‌یه‌ش كه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات هه‌رایه‌كى ئیعلامییه، هاورِاز شێخ ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یڵێین، هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانیش شایه‌تحاڵن، خه‌ڵكى ساده‌ش هۆشیار بۆته‌وه‌و ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌وانه‌ى ئێستا ده‌كرێن ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو حزبن و له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان نین، گۆرِینى پۆسته‌كان هیچ كات به به‌رنامه نه‌بووه‌و به رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو لایه" گوتیشى "گۆرِینى دموچاوه‌كان هیچ به‌هایه‌كى نییه‌و ده‌بێ به‌رنامه‌و سیسته‌مت بگۆرِى له پێناو خه‌ڵكى كوردستان، خه‌ڵكى نایه‌وىَ دموچاو بگۆرِى، به‌ڵكو خوازیارى گۆرِینى سیسته‌م و هێنانى چاكسازییه، كه كه‌سێك ده‌گۆرِى خه‌ڵكى ده‌خوازن به‌رنامه‌یه‌كى پێ بێ و به رێگه‌یه‌كى لۆژیكى بێ، ئایا ئه‌مه ئێستا هه‌یه؟".
سۆزان شه‌هاب، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كوردستانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌وان وه‌ك لیستى كوردستانى هیوادار بوون ئۆپۆزسیۆن له هۆڵى په‌رله‌مان بمێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بوو له‌ناو ته‌شكیلى نوێ جێگرێكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان هه‌بێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه "ده‌بووایه بمابانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بكرایه، دووه‌میش ئه‌وان ده‌رگاكانى گفتوگۆ واڵا بكه‌ن له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌وافقه بكرێت و به‌و شێوه‌یه نه‌بێت، كه هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كرا ئه‌وان نابه‌رامبه‌رى به‌كار بهێنن، من واى ئه‌بینم تا ئێستا حاڵه‌تى ئۆپۆزسیۆن له حاڵه‌ته ناته‌ندروسته‌كه‌ى نه‌چۆته ده‌ره‌وه".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كوردستانى، ده‌رباره‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى ئۆپۆزسیۆن كه ده‌ڵێن ئه‌مه‌ى كرا شانۆیه‌ك بوو له نێوان پارتى و یه‌كێتى و كاندیده‌كان به ته‌زكییه داندران و هیچ ركابه‌رێكیان نه‌بووه تا به ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت، گوتى "ئه‌یانتوانى ركابه‌رى خۆیان هه‌بێت، ئێمه له لیستى كوردستانى پێمان باش بووه ئه‌و دوو به‌رِێزه ببنه سه‌رۆك و جێگر، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ركابه‌ریان هه‌بووایه، بێگومان پرۆسه‌ى ده‌نگدانیش ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێیانوایه نابێ ئێمه به‌پێى رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیجى كار بكه‌ین، ئه‌وانیش رێككه‌وتننامه‌یه‌كى ستراتیجیان له‌نێواندا هه‌یه، وه‌كو یه‌ك قسه ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتیش هه‌مان شت ئه‌كه‌ن، وه‌ك دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات، هیچ جیاوازى نابێت. بۆیه پێموانییه ئه‌و به‌هانه‌یان ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت". سه‌باره‌ت به یاداشتنامه‌ى ئۆپۆزسیۆنیش، سۆزان شه‌هاب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "یاداشتنامه‌ى ئه‌وان له رووى یاساییه‌وه لاوازه، ئه‌وان داواى دانیشتنێكى نائاساییان كردووه بۆ یاساى لێبوردنى گشتى، دانیشتنه نائاساییه‌كان به‌پێى په‌یرِه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان یان سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌به‌سترێن، ته‌نها بۆ حاڵه‌تى گه‌رِانه‌وه‌ى بودجه، یان بۆ حاڵه‌تى له‌ناكاو ئه‌و كۆبوونه‌وه نائاساییانه ده‌به‌سترێن، یاسای لێبوردن وه‌ك هه‌موو یاسایه‌كانى تره‌و 60 یاسا له په‌رله‌مان چاوه‌رِوانى گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنن، بۆیه ئه‌وه هیچ لۆجیك نییه، كه ئه‌وان كردیان".
سه‌باح محه‌مه‌د نه‌جیب، په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌سه‌ر لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، رایه‌كى جیاوازى هه‌یه له‌سه‌ر بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و ئاماده‌نه‌بوونیان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ده‌ڵێت "مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بوو ئۆپۆزسیۆن نامه‌یه‌ك بداته ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان، كه هه‌موو برِیاره‌كان ئه‌بێ له په‌رله‌مانا دروست بكرێن، نه‌ك له په‌رله‌مان تێبپه‌رِێندرێن، په‌رله‌مان مه‌رجعى سیاسى بێت له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن مه‌رجعى یاساییه، له برِیاره سیاسییه‌كانیش به هه‌مان شێوه بێت، لایه‌نه سیاسییه‌كان بێن لێره برِیار بده‌ن". جیا له‌مه‌ش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه "ئۆپۆزسیۆن خۆى به خاوه‌نى ئه‌وه ده‌زانێت و راى وایه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نابێت ته‌نها بۆ زۆرینه بێت و به زۆرینه ببه‌سترێته‌وه، به‌ڵكو یه‌كێ له ئه‌ندامانى سه‌رۆكایه‌تى چ سه‌رۆك یان سكرتێره‌كه‌ى یان جێگره‌كه‌ى له ئۆپۆزسیۆن بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان بگه‌رِێته‌وه". فراكسیۆنى كوردستانى راى وایه ئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن كردى هه‌ڵایه‌كى ئیعلامى بوو و یاداشت نامه‌كه‌شیان نایاسایی بوو، له وه‌ڵامى ئه‌مه‌دا سه‌باح محه‌مه‌د نه‌جیب ده‌ڵێت "راسته، ره‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ى له ده‌سه‌ڵات بێ و كێشه‌ى نه‌بێت، هه‌ست به‌مه نه‌كات، به‌ڵام ئێمه هه‌ست به معاناتى كه‌س و كارى ئه‌و گیراوانه ده‌كه‌ین، ئێمه له خۆپیشاندانه‌كانى پاره‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین داواكارییه‌كى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه بۆ یاسایه‌كى له‌و بابه‌ته، یاساكانى تریش به‌هه‌مان شێوه، مه‌سه‌له‌ى ئاڵوگۆرِ كه له چوارچێوه‌ى لیستێك بێت، ئاساییه لیستى زۆرینه چى برِیار ده‌دات و كێشه‌مان له‌مه نییه، شتى گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌كرێ په‌رله‌مان كارى له‌سه‌ر بكات و برِیارى له‌سه‌ر بدات، پێمانوایه ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به داخوازییه‌كانى خه‌ڵك، نه‌ك به گۆرِینى پۆست و كه‌سه‌كان".











