Zarikrmanji.com || ده‌زگای زاری كرمانجی

وه‌رزش

title Filter     نیشاندان # 
# سەردێڕی بابەتەکان جاری بيندراوی بابه‌ت
1 پاڵەوانیەتیی بالەى هەڵبژاردەى پارێزگەكانى باكورى عێراق لە هەولێر دەستی پێ كرد 4
2 یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ ناوبژیوانانى خولەكانى كوردستان كۆ بووەوە 2
3 مۆرینۆ داوا لە هاندەرانی یانەكانی چێڵسی و ئینتەر میلان دەكا لەسەر راهێنەرەكانیان ئارام بگرن 4
4 ڤالێنسیا داوا دەكا یاریی كۆتای تاسی شای ئیسپانیا لە شارەكەیان بێتە ئەنجامدان 2
5 پویۆڵ: بەرشەلۆنە ناسناوی خولی ئیسپانیای لەدەست نەداوە 12
6 یانەی ئانگی هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ كاپێلۆ دەدا 6
7 هەولێر سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر مینا تۆمار دەكا و دێتە پلەی یەكەمی خولی بژاردەی عێراق 9
8 ئەمڕۆ بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا لە كامپ نو شەڕی مان و نەمان دەكەن 20
9 هەولێر لە خولی بژاردەی عێراقدا مێوانداریی كەربەلا دەكا 13
10 راهێنەرێن دهۆك و زاخۆ بەرهەڤیێن خوە بۆ دیدارێن مەسافی و سناعە دیار دكەن 9
11 ئەمڕۆ گەڕی 14ی خولی تۆپی پێی پلە یەكی كوردستان دێتە ئەنجامدان 15
12 لە یارییەكی مێژووییدا چێڵسی و مانچستەر یونایتد بەئەنجامی 3-3 یەكسان دەبن 5
13 یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریكەری بیانی ئیمزا كرد و لە هەوڵی هێنانی یەكێكی تریشدایە 7
14 یانەى سلێمانى یەكەم بردنەوەى لە خولی نایابی عێراق تۆمار كرد 4
15 یانەى هەولێر میوانداریی یانەى زەورا دەكات 14
16 راهێنەرێن دهۆك و زاخۆ داكوكیێ لسەر سەركەفتنێ بەرامبەر نەفت و نەجەف دكەن 14
17 هەڤبەستا یاریكەرێ بەرازیلی سەرناگریت و زێرەڤانی یاریكەرەكی مسری دئینیت 11
18 رۆناڵدۆ لەگەڵ رۆشتنی مۆرینۆ یانەی ریال مەدرید جێ دێڵێ 40
19 میراندیس و ئەتلەتیك بیلباو لە قۆناغی پێش كۆتای تاسی شای ئیسپانی رووبەڕوو دەبنەوە 13
20 سبەى باسكە و بالەى كچانی یانەى ئەكاد بەرەو شاریقە بەڕێ دەكەون 21
21 ئەلێكس پێشكێش بەهاندەرانی پاریس سان جێرمان كرا 12
22 باسكتبۆڵا دهۆك ل سەر دەستێ مەهرام یا ئیرانی دهێتە دۆراندن 13
23 یانەى پێشمەرگەى هەولێر و نەورۆز دووەم بردنەوەیان لە خولی پلە یەكی تۆپی دەستی كوردستان تۆمار كرد 14
24 یانەى دوبس لە خولی نایابی باسكەى كوردستاندا لە یانەى جیهانى بردەوە 16
25 سۆران له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مرِۆ ده‌بێته‌ میوانى ئاشتى سلێمانى 29
 

وه‌رزش

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەم پاڵەوانیەتیی بالەى پارێزگەكانى باكورى عێراق لەسەر ئاستی لاوان بەبردنەوەى هەڵبژاردەكانى مووسڵ و سلێمانى لە شارى هەولێر دەستی پێ كرد. لە هۆڵی فڕەنسۆ هەریرى شارى هەولێر و لە یاریی كردنەوەى پاڵەوانیەتییەكەدا لاوانى پارێزگەى هەولێر مێوانداریی لاوانى پارێزگەى مووسڵیان كرد، لاوانى مووسڵ جوانتر یارییان كرد و توانییان یارییەكە بە ئەنجامى (3 - سفر) گێم ببەنەوە. دواى یارییەكە قەهار حوسێن راهێنەرى بالەى هەڵبژاردەى پارێزگەى هەولێر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، یاریكەرانمان تازەن و زۆر ئەزموونیان نییە، هەوڵ دەدەین كە لە یارییەكانى داهاتوودا ئاستێكی باشتر پێشكێش بكەین. هەمان هۆڵ یاریی نێوان هەڵبژاردەى پارێزگەى كەركووك و هەڵبژاردەى پارێزگەى سلێمانى بەخۆوەی بینی، لاوانى سلێمانى دواى پێشكێشكردنی ئاستێكی بەرز توانییان یارییەكە بە ئەنجامى (3 – 1) گێم ببەنەوە. بڕیارە سبەى سێشەم یارییەكانى تری پاڵەوانیەتیەكە بەمشێوەیە بەڕێوە بچن (هەولێر : سلێمانى، كەركووك : مووسڵ). لاى خۆیەوە مونیر ئیسحاق سەرۆكی لقی هەولێرى یەكەتیی ناوەندیی بالەى عێراق بۆ (ئاكانیوز)ى روون كردەوە، 4 هەڵبژاردەى پارێزگەى باكورى عێراق بەشداریی پاڵەوانیەتییەكە دەكەن، ئەمەش بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی ناوچەى باكورە كە هەموو عێراق دابەش كراوە بەسەر چوار ناوچە و 4 تیپ سەر دەكەون بۆ كۆتاكان و لەوێدا پاڵەوانى عێراق و یاریكەرانى هەڵبژاردەى لاوانى عێراق دیاری دەكرێن. ئیسحاق روونی كردەوە، كێبەركێكان لە ئاستێكی مامناوەندایە و یارییەكانى ماوەى 3 رۆژ بەردەوام دەبن، هەروەها هەڵبژاردەى دهۆك لە پاڵەوانیەتییەكە كشایەوە كە هۆكارەكەى نازانین. پاڵەوانیەتی بالەى لاوانى پارێزگەكانى باكورى عێراق بەسەرپەرشتبی یەكەتبی ناوەندبی بالەى عێراق بەڕێوە دەچێ و تیپە بەشدارەكان برێتین لە هەولێر، مووسڵ، كەركووك، سلێمانى.
یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ سەرجەم ناوبژیوانانى خولەكانى كوردستان لە شارى هەولێر كۆ بووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پێشهاتەكانى یارییەكانى چەند حەوتووى كۆتاییی خولەكان كرا. لەم كۆبوونەوەیەدا كە لە یاریگەى فڕەنسۆ هەریری لە شارى هەولێر بەڕێوە چوو، هەریەك لە سەرۆك و جێگر و ئەندامانى یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان و لێژنەى ناوبژیوانانى یەكەتییەكە لەگەڵ سەرجەم ناوبژیوانانى تایبەت بە بەڕێوەبردنى یارییەكانى خولە جیاجیاكانى كوردستان كە ژمارەیان 98 ناوبژیوانە لەگەڵ ژمارەیەكی زۆرى دەزگاكانى راگەیاندن ئامادە بوون. لە دەسپێكی كۆبوونەوەكەدا سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان لە وتەیەكدا رای گەیاند، مەبەست لە كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ ئێوەدا ئەوەیە كە یارییەكان لە خولەكانى یانە پلەیەك و نایابەكان بەرەو قۆناغێكی هەستیار و گرینگدا تێپەڕ دەبن و ئەركی ئێمەیە داواتان لێ بكەین كە بە بەرزترین ئاست و دوور لە هیچ كاریگەرییەكی دەرەكی یارییەكان بەڕێوە ببەن. كانەبی گوتی، متمانەمان بەئاستبەرزیی ناوبژیوانانمان زۆرە بۆیە دەبێ رەچاوی چارەنووسی یانەكان بكەن كە ماندووبونی چەند مانگەیان لەسەر بڕیارێكی هەڵەى ئێوە بەفیڕۆ نەڕوات، هەروەها هەموو كات پاڵپشتی ئێوەین و بەرگریتان لێ دەكەین لە بوونی هەر هەڕەشە و پاڵەپەستۆیەك بۆ سەرتان جا هەر كەسێك بێت بە مەرجێك ئێوە راستگۆ بن. سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێى كوردستان جەختی كردەوە، ئێستە تۆپی پێی هەرێمەكەمان لە پلەیەكی باشە و پێوەندییەكى زۆر باشمان هەیە لە ناساندنى خۆمان لەسەر ئاستی ناودەوڵەتی، بۆیە لێرەوە دەبێ خەم لەوە بخۆین كە خولی ناوەخۆییمان زۆر پێشكەوتوو و بەهێز بێ لە هەموو لایەنێكەوە، هەگبەمان دەوڵەمەندە بۆ خزمەتان و رێككەوتووین كە ژمارەیەكی زۆر باشتان بكەین بەراهێنەرى ناودەوڵەتی. لە كۆتایی قسەكانیدا كانەبی پێداگیرى لەوە رد كە بەچڕییەوە بەدواداچوون لە ئاستی ناوبژیوانان دەكەن لە بەڕێوەبردنی یارییەكانى خولی كوردستان و هەڵەكردنیان تووشی سزادانیان دەكاتەوە.دواتر ناوبژیوانانی كوردستان گفتوگۆ و چەند سەرنجێكیان دایە یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان كە گرینگترینیان بایەخدان بەناوبژیوانە لاوەكان و رێنوێنیكردنی تیپەكان بوو. تا ئێستە لە وەرزی ئەمساڵ 2011 – 2012 لە خولەكانى یانە نایاب و پلەیەك و پلە دوو و لاوان و تازەپێگەیشتووان 430 یاریی ئەنجام دراوە و كاری ناوبژیوانەكان لەلایەن لێژنەیەكی تایبەت لە یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان بەڕێوە دەچێ كە برێتین لە سەركار عەلی خان، مەحموود نوورەدین، محەمەد عەزیز، رزگار بایز، ئەرسەلان قادر، عەبدوڵا عابد.
جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایی داوا لە هاندەرانی هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ئینتەر میلانی ئیتاڵیایی دەكا لەسەر راهێنەرەكانیان ئارام بگرن.مۆرینۆ بۆ تۆڕی دەنگوباسی "سكای سپۆرت"ی ئینگلیزی گوتی، پەیامی من بۆ هەندەران ئەوەیە كە هەردوو یانەی چێڵسی و ئینتەر میلانم خۆش دەوێ، بەڵام داوا لە هەندەرانی هەردوو یانەكە دەكەم پشتگیری راهێنەرەكانیان بكەن.بەم دواییە راهێنەری یانەی چێڵسی فیلاس بواس رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆری هاندەران بووە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لە خولی نایابی ئینگیزی و خولی ئەوروپا، كلاودیۆ رانێری تووشی هەمان چارەنووس بووەوە لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان.مۆرینۆ گوتی، من بەشێكم لە مێژوویەكی گەشی چێڵسی و ئینتەر میلان، بەڵام ئێستە لە هەردوو یانەدا دابڕاوم و داوا دەكەم بەرپرسان و هاندەرانی هەردوو یانەكە پاڵپشتی راهێنەرەكانیان بن.بەم دواییە دەنگۆی جێهێشتنی مۆرینۆ لە یانەی ریال مەدرید بڵاو بووە، بەتایبەت دوای ئەوەی مانگی رابردوو لە یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو كەوتە بەر شاڵاوی فیكە و هۆیهای هاندەرانەوە بەهۆی دۆڕاندنی لە یاریی كلاسیكۆ بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە. مۆرینۆ پێشتر لە ساڵانی 2004-2008 راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی كردووە و لەو ماوەیەشدا 2 ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی و تاسی ئینگلتەرای 2007ی بەدەست هێناوە، دواتر لە 2008-2010 بووەتە راهێنەری یانەی ئینتەر میلان و 2 ناسناوی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2010 و تاسی ئیتاڵیای بەدەست هێناوە.
شارەوانی شاری ڤالێنسیا بەڕەسمی داوا دەكا یاریی كۆتای تاسی شای ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیك بیلباو لە شارەكەیان بێتە ئەنجامدان.رۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانیایی ئەمڕۆ دووشەم بڵاوی كردەوە، ریتا باربیرا سەرۆكی شارەوانی شاری ڤالێنسیا داوای لە یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووە یاریی كۆتای تاسی شای ئیسپانیا لە یاریگەی مستایای تایبەت بەیانەكەی كە جێگەی زیاتر لە 50 هەزار كەس دەگرێتەوە، بێتە ئەنجامدان.بڕیارە یاریی كۆتای تاسی شای ئیسپانیا لە 20ی ئایار/مایۆی داهاتوو لەنێوان هەردوو یانەی بەشەلۆنە و ئەتلەتیك بیلباو بێتە ئەنجامدان.باربیرا گوتی، شاری ڤالێنسیا باشترین شوێنە یاریی كۆتای پاڵەوانیەتییەكەی تێدا بێتە ئەنجامدان، ئەمە جگە لەوەی كە شارەزاییەكی باشیان لە بەڕێوەبردنی یاریی كۆتای پاڵەوانیەتییەكە هەیە و پارساڵیش مێوانداریی یاریی كۆتای پاڵەوانیەتییەكەیان كرد لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە.هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیك بیلباو پێیان باشە یاریی كۆتای پاڵەوانیەتییەكە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بەیانەی ریال مەدرید بێتە ئەنجامدان، چونكە یەكێكە لە جوانترین یاریگەكان سەرەڕای ئەوەی كە جێگەی هاندەرێكی زۆر دەبێتەوە. یانەی ریال مەدرید حەوتووی رابردوو رەتی كردبووەوە ئەو یارییە لە یاریگەكەیان بێتە ئەنجامدان، چونكە لێدانی مارشی یانەی كەتەلۆنیا لەنێو یاریگەكەیان كاریگەری خراپ لەسەر هاندەرانی یانەكە بەجێ دێڵێ، ئەم جگە لەوەی كە یانەی شاهانە دەیەوێ دوای كۆتا هاتنی خولی پلە یەكی ئیسپانیا راستەوخۆ یاریگەكە نۆژەن بكاتەوە و هەندێ گۆڕانكاری تێدا بكا.بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری كۆتا لەبارەی شوێنی ئەنجامدانی یارییەكە رابگەیەنێ.