Zarikrmanji.com || ده‌زگای زاری كرمانجی

یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریكەری بیانی ئیمزا كرد و لە هەوڵی هێنانی یەكێكی تریشدایە

:

سكرتێری یانەی وەرزشیی هەولێر ئاشكرای كرد ئەمڕۆ یەكشەم گرێبەستیان لەگەڵ دوو یاریكەری سووریایی و ئۆگەندایی ئیمزا كردووە و لە هەوڵی ئەوەدان یاریكەرێكی لبنانییش بێننە یانەكەیانەوە.

Evan Boketمەحموود عەزیز بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت، ئەمڕۆ گرێبەستمان لەگەڵ دوو یاریكەری بیانیدا ئیمزا كرد، بۆ ئەوەی لە خولی بژاردەی عێراق و تاسی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا بۆ یانەكەمان یاری بكەن، گرێبەستی یەكەممان لەگەڵ یاریكەری سووریایی عەبدولڕەزاق حوسێن بوو كە لە یانەی تەعاونی سعودیایی یاریی دەكرد، گرێبەستەكەی بە بڕی 83 هەزار دۆلاری ئەمەریكایییە و بۆ ماوەی یەك وەرزە، بەشێكی پارەكەی پێشەكی و ئەوی تر بە شێوەی مووچەی مانگانە پێ دەدەرێ، ئەو یاریكەرە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكا و ئاستێكی بەرزی هەیە.

زیاتر گوتی، گرێبەستی دووەممان لەگەڵ یاریكەری ئۆگەندایی ئیڤان بۆكیت بوو كە ئەویش بۆ ماوەی 8 مانگ بۆ یانەی هەولێر یاری دەكا بەرامبەر بە 70 هەزار دۆلار، ئەویش بەشێكی پارەكەی وەردەگرێ و ئەوی تریشی بە شێوەی مووچە پێی دەدرێ، ئەو یاریكەرە لە هێڵی بەرگری یاری دەكا و هێز و توانایەكی زۆری هەیە.

سكرتێری یانەی هەولێر ئەوەشی ئاشكرا كرد، لە هەوڵی گفتوگۆ و رازیكردنی یاریكەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی لبنان (مەحموود ئەلعەلی)داین، كە لە یانەی عەهد یاری دەكا، داوامان لێ كردووە بە شێوەی خواستن یاریمان بۆ بكا، بەڵام تا ئێستە نەگەیشتووینەتە رێككەوتن، چونكە ئەو یاریكەرە داوای پارەیەكی زۆری كردووە، بەڵام هەوڵ دەدەین لەگەڵیدا رێك بكەوین، چونكە یاریكەرێكی ئاستبەرزە و لە هەردوو هێڵی ناوەڕاست و هێرشبردندا یاری دەكا.

هەژیی گۆتنە ئەو یاریكەرە لە یانەی رەیانی قەتەریش یاریی كردووە.

یانەی هەولێر حەوتووی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریكەری تر ئیمزا كرد، ئەوانیش برێتی بوون لە هەرێم بورهان كەلاری یاریكەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و نەدیم سەباغ یاریكەری یانەی جەیش و هەڵبژاردەی سووریا.

یانەی هەولێر لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی بۆ خۆئامادەكردن بۆ پاڵەوانیەتیی تاسی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا لە تۆپی پێ بۆ ساڵی 2012 كە لە مانگی ئادار/مارسی داهاتوو یارییەكانی دەست پێ دەكەن و تێیدا یانەی هەولێر لە قۆناغی گرووپەكاندا، لە گرووپی دووەمدا رووبەڕووی یانەكانی كازمەی كوێتی، ئێست بەنگالی هیندی و عرووبەی عومانی دەبێتەوە.

جاری بيندراوی بابه‌ت: 22

بچوك كردن | گه‌وره‌كردن

busy
 

وه‌رزش

شەوی رابردوو لەمیانەی یاریەكانی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یانەی بایرن مونیخ سەركەوتن بۆ قۆناغى پێش كۆتایی. شەوی رابردوو لەمیانەی یاریەكانی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە مێوانداری یانەی میلانی ئیتاڵی كرد و لەو یاریەدا یانەی بەرشەلۆنا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ بباتەوە، لە سەرەتادا لە خولەكی 11 دا لیۆنێل مێسی گۆلێكی لە رێگای لێدانی سزادا تۆماركرد دواتر یانەی میلان توانی لەرێگای یاریزان نوچێرینیۆ لە خولەكی 33 دا گۆلی یەكسانبون بۆیانەی میلان تۆماربكات دوای تێپەڕبونی 8 خولەك یاریزان مێسی توانی گۆلی دووەم لەخولەكی 41 دا تۆماربكات و لەگێمی دوومدا یاریزان ئینیێستا توانی لەخولەكی 53 دا گۆڵی سێیەم بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماربكات بەم بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی. لە یاریەكی تردا یانەی بایرن مونیخی ئەڵمانی لەناو یاریگای ئەلیانز ئەرێنا مێوانداری یانەی مارسیلیای فەرەنسی كرد و لەم یاریەدا یانەی بایرن توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بباتەوە، ھەردوو گۆلی یانەی بایرن لەلایەن یاریزان ئۆلیچ لە خولەكەكانی 13 و 27 دا تۆماركران.
یانەى میلانی ئیتاڵیایی دووپاتى كردەوە كە تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلی و بەرگریكاری سەرەكیی یانەكەی ناتوانێ بەشداری یاریی داهاتوو بكا لە بەرامبەر بەرشەلۆنەى ئیسپانیایی، ئەمە بە پێی وارگەى كورە.ماسیملیانۆ ئەلگێرى راهێنەری یانەى میلان راى گەیاند، تیاگۆ بەهۆى ئەنگاوتنەوە لە یاریی سێشەمى داهاتوو لە خولى پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەشدار نابێ، كە بڕیارە یانەى میلان لە ناو یاریگەى سان سیرۆ رووبەڕووى یانەى بەرشەلۆنە ببێتەوە.ئێوارەی دوێنێ لە خولی پلەیەكى ئیتاڵیا یانەى میلان لەناو یاریگەى خۆی (سان سیرۆ) مێوانداری یانەى رۆمای كرد و توانى بە ئەنجامى 2-1 یارییەكە بباتەو، لە خولەكى 33 تیاگۆ تووشى ئەنگاوتن هات و لە یارییەكە هاتە دەرەوە. تیاگۆ كە بە یەكێك لە سەرەكیترین یاریكەر لە ریزى یانەى میلان دێتە ژماردن، ماوەیەكە دەنگۆى گواستنەوەى بۆ یانەى بەرشەلۆنە بۆ وەرزى داهاتوو بڵاو بووەتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە درێژەی بە سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا) دا، دوای ئەوەی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 30ی خولەكەدا بە ئەنجامی 2 – سفر لە یانەی ریال مایۆركای بردەوە. لە گێمی یەكەمدا بەرشەلۆنە هەوڵی دا گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكا و كونترۆڵی ناوەڕاستی یاریگەكەی كردبوو تا لە خولەكی 26دا لیونێل میسی توانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكا و ئەو گێمە لە بەرژەوەندیی تیپی خۆی بە كۆتا بێنێ. لە گێمی دووەمدا بەرشەلۆنە بەسەر یارییەكەدا زاڵ بوو، بەڵام دوای دەركردنی تیاگۆ ئەلكانترا لە خولەكی 56دا بەهۆی وەرگرتنی دووەمین كارتی زەردەوە، ریتمی یارییەكەی لەدەست دا و تیپی خانەخوێ چەندان هێرشی كردە سەر گۆڵی یانە كەتەلۆنییەكە تا جیرارد پیكێ لە ئەنجامی هێرشێكی پێچەوانەدا لە خولەكی 79 توانی گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە تۆمار بكا و یارییەكە لە بەرژەوەندیی تیپەكەی بەكۆتا بێنێ.بەرشەلۆنە بەو بردنەوەیە، كۆی خاڵەكانی خۆی گەیاندە 69 خاڵ و جیاوازیی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ كە دوای چەند خولەكێكی تر لە یارییەكی تری هەمان گەڕدا مێوانداریی یانەی ریال سۆسیێداد دەكا، گەیاندە 3 خاڵ
میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێ ئەورپا سوپاسی ئینگلیزی كرد بۆ داهێنانی پڕ جەماوەرترین یاری لە دنیادا كە ئەویش تۆپی پێیە، ئەوەش دوای لێدوانی دەیڤ ڕیچاردچز سەرۆكی ڕابیتەی یانەكانی خولی ئینگلیزی دێ بە تۆمەتباركردنی ئەوروپا و دنیا بەدزینی یاریی تۆپی پێ لە ئینگلیزەكان.پلاتینی بەشێوەیەكی دیپلۆماسی وەڵامی ڕیچاردزی دایە و گوتی، سوپاسی ئینگلیز دەكەین كە یاریی تۆپی پێی داهێنا و كردیان بەدیاری بۆ ئێمە، وارگەی عەرەبییە بڵاوی كردەوە.ڕیچاردز لە كاتێكی زووتری ئەم حەوتووە ڕەخنەی لە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی "فیفا" و یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا" گرت و گوتی ئەوان تۆپی پێ لە ئینگلیز فێربوونەوە و ئەوان دزن.پلاتینی لە وەڵامی ڕیچاردزدا /69 ساڵ/ گوتی، خۆی و هاوەڵانی لە یەكەتیی تۆپی پێ دز نین و هاوكات ئینگڵتەرا وڵاتێكی بەخشندەیە و زۆری پێشكێش بە تۆپی پێ كردووە."یاریی تۆپی پێ هی كەس نییە و موڵكی هەموانە، دووبارە سوپاسی ئینگڵتەرا دەكەم"، پلاتینی بەوپەڕی دیپلۆماسییەوە وەڵامی ڕیچاردزی دایەوە.دوای لێدوانەكەی پلاتینی، ڕیچاردز داوای لێبوردنی لە فیفا و یوفا كرد.