یانەی مانچستەر یونایتد یەكسانبوونێكی دراماتیكیی بەئەنجامی 3-3 لەگەڵ یانەی چێڵسیدا تۆمار كرد، لەو یارییەدا كە ئەمڕۆ یەكشەم لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 24ی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پریمەر لیگ) لە یاریگەی "ستامفۆرد بریدج" هاتە ئەنجامدان.
لەو یارییەدا چێڵسی بە3 گۆڵ پێشكەوت كە جۆنی ئیڤانز لە خولەكی 36 (بەهەڵە گۆڵی لە تیپی خۆی كرد) و خوان ماتا لە خولەكی 46 و دێڤد لویز لە خولەكی 50دا تۆماریان كرد.
بەڵام مانچستەر یونایتد توانی لە رێگەی 2 گۆڵی واین رۆنیی هێرشبەری لە رێگەی 2 لێدانی سزاوە لە خەلەكەكانی 58 و 70 كە یەكێكیان گومانی لەسەر بوو و خاویێر هێرناندز لە خولەكی 84دا، ئەنجامی یارییەكە یەكسان بكاتەوە.
مانچستەر یونایتد بەو یەكسانبوونە، كۆی خاڵەكانی خۆی گەیاندە 55 خاڵ و بەجیاوازیی 2 خاڵ لەگەڵ مانچستەر ستیی پێشەنگ، لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا مایەوە، هاوكات چێڵسی كۆی خاڵەكانی خۆی گەیاندە 43 خاڵ و هاتە پلەی چوارەمی ریزبەندەكە.
لە یارییەكی تری ئەمڕۆ نیوكاسڵ یونایتد بەئەنجامی 2-1 توانی لە ئەستۆن ڤێلای مێوانی بباتەوە و بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ بێتە پلەی پێنجەم.











