Zarikrmanji.com || ده‌زگای زاری كرمانجی

ئەمڕۆ گەڕی 14ی خولی تۆپی پێی پلە یەكی كوردستان دێتە ئەنجامدان

:

ئەمڕۆ دووشەم یارییەكانی گەڕی 14ی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دێتە ئەنجامدان و پێشبینیی گۆڕانكاری لە ریزبەندییەكەدا دەكرێ.

alaa-teamخولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەرەو قۆناغەكانی كۆتا دەڕوا و ململانێی یانەكان تێیدا بەهێز بووە و ئەمڕۆ دووشەم سات 14:30 بەكاتی ناوەخۆ 9 یاریی لە خولەكەدا دێتە ئەنجامدان.

یانەی دهۆك كە لە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولەكەیە بە 27 خاڵ، لە یاریگەی خۆیدا رووبەڕووی یانەی خاك دەبێتەوە.

یانەی دهۆك كە وەرزی رابردوو لە پلە نایابەوە بۆ خولی پلە یەك دابەزی، هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە یارییەكە بباتەوە و لە سەرووی ریزبەندییەكەدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە ریزی یانە نایابەكانی كوردستان.

لە یارییەكی تردا هەر لە شاری دهۆك، یانەی سێمێل لە یاریگەی خۆی مێوانداریی یانەی دەربەندیخان دەكات، سێمێل لە پلەی دووەمە و وەك دهۆك 27 خاڵی هەیە، بۆیە هیوای زۆرە بتوانێ لە وەرزی داهاتوو ببێتە نوێنەرێكی تری شاری دهۆك لە خولی نایابی كوردستاندا.

لە شاری سلێمانی یانەی سیروانی نوێ كە ئەویش پارساڵ لە پلە نایابەوە گەڕایەوە پلە یەك، لە یاریگەی خۆیدا مێوانداریی یانەی چەمچەماڵ دەكا.

duhokلای خۆیەوە یانەی برایەتی كە بە 26 خاڵ لە پلەی سێیەمە رووبەڕووی یانەی كۆیە دەبێتەوە، یانەی كۆیە لە پلەكانی كۆتای ریزبەندە و لە ناوچەی مەترسیی دابەزینە بۆ پلە 2ی كوردستان، بۆیە پێشبینیی دەكرێ یارییەكی بەهێز بێ.

فارووق خدر راهێنەری یانەی برایەتی لەبارەی ئامادەكاریی تیپەكەیەوە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت، بەشێوەیەكی باش خۆمان بۆ یارییەكە ئامادە كردووە و هەوڵ دەدەین سەركەوتن تۆمار بكەین، ئاماژەی دا یارییەكە لە یاریگەی خۆمانە و ئەمەش هۆكارێكی باشە بۆ بردنەوەی 3 خاڵی یارییەكە.

لە یارییەكی تردا، یانەی ئاڵا كە لە پلەی چوارەمی ریزبەندییە بە 25 خاڵ و ڕكابەریی بۆ بەدەستهێنانی پلەكانی یەكەم و دووەم دەكا، لە یاریگەی خۆیدا لە هەولێر رووبەڕووی یانەی خانەقین دەبێتەوە، یانەی ئاڵا ئەنجامەكانی باشن و ئامادەكاری باشیان هەیە لە خولەكەدا.

تەها قادر راهێنەری یانەی ئاڵا بە (ئاكانیوز) گوت، یارییەكە بۆ ئێمە زۆر گرینگە و بە بردنەوەمان هەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێ بگەینە پلەكانی پێشەوە، چونكە ركابەرەكانمان (دهۆك و سێمێل) یاریی بەهێزیان هەیە و ئەركیان ئاسان نییە.

Brayati Teamزیاتر گوتی، هەرچەندە خۆمان بۆ یارییەكە ئامادە كردووە، بەڵام 3 یاریكەری سەرەكیمان لە یارییەكەدا بەشداریی نابن ئەوانیش شەیدا حوسێن و عەبدوڵا عەزیز بەهۆی وەرگرتنی 2 كارتی زەرد و ڕێبەر چەتۆش بە هۆی ئەنگاوتنەوە.

لە لایەكی تر لە شاری سلێمانی هەردوو یانەی ئاشتی و سۆلاڤی نوێ بەیەك دەگەن.

لە شارۆكەی هەڵەبجەی شەهیدیش یارییەكی بەهێز لەنێوان یانەكانی هەڵەبجە و سۆران دێتە ئەنجامدان.

فازڵ عەباس راهێنەری یانەی سۆران گوتی، هەردوو تیپ بۆ بردنەوە و بەدەستهێنانی 3 خاڵ یاریی دەكەن، ئاماژەی دا ئێمە بەشێوەیەكی باش ئامادەی یارییەكەین و هەوڵی سەركەوتن دەدەین، لەگەڵ ئەوەشدا هەر تیپێك باشتر یاریی بكا و هەلی گۆڵكردن لە دەست نەدات، براوە دەبێ.

زیاتر گوتی، یاریكەرانی تیپەكەمان بەگشتی ئەزموونیان كەمە و پێویستمان بەكاتە بۆ پێگەیشتنیان، هەروەها چەند كەموكوڕییەكمان لە هەندێك بەشی تیپەكە هەیە، بەڵام بەپلانێكی هونەری تایبەتەوە كەموكوڕییەكانمان چارەسەر كردووە.

لای خۆیەوە یانەی مەخموور، كە ترسی دابەزینی بۆ پلە دووەكان لەسەرە لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی ئاسۆ یاریی دەكا.

خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە لایەن یەكەتیی تۆپی پێی كوردستانەوە رێك دەخرێ و بە بەشداریی 18 یانە دێتە ئەنجامدان، سەرجەم یارییەكانیش بەشێوازی خول و بەقۆناغ ئەنجام دەدرێ.

دوای كۆتایی هاتنی خولەكە 2 یانەی خاوەن پلەكانی یەكەم و دووەم بۆ خولی پلە نایابی كوردستان سەردەكەون و 2 یانەی كۆتای ریزبەندییەكەش بۆ خولی پلە 2 دادەبەزن.

جاری بيندراوی بابه‌ت: 31

بچوك كردن | گه‌وره‌كردن

busy
 

وه‌رزش

شەوی رابردوو لەمیانەی یاریەكانی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یانەی بایرن مونیخ سەركەوتن بۆ قۆناغى پێش كۆتایی. شەوی رابردوو لەمیانەی یاریەكانی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە مێوانداری یانەی میلانی ئیتاڵی كرد و لەو یاریەدا یانەی بەرشەلۆنا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ بباتەوە، لە سەرەتادا لە خولەكی 11 دا لیۆنێل مێسی گۆلێكی لە رێگای لێدانی سزادا تۆماركرد دواتر یانەی میلان توانی لەرێگای یاریزان نوچێرینیۆ لە خولەكی 33 دا گۆلی یەكسانبون بۆیانەی میلان تۆماربكات دوای تێپەڕبونی 8 خولەك یاریزان مێسی توانی گۆلی دووەم لەخولەكی 41 دا تۆماربكات و لەگێمی دوومدا یاریزان ئینیێستا توانی لەخولەكی 53 دا گۆڵی سێیەم بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماربكات بەم بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی. لە یاریەكی تردا یانەی بایرن مونیخی ئەڵمانی لەناو یاریگای ئەلیانز ئەرێنا مێوانداری یانەی مارسیلیای فەرەنسی كرد و لەم یاریەدا یانەی بایرن توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بباتەوە، ھەردوو گۆلی یانەی بایرن لەلایەن یاریزان ئۆلیچ لە خولەكەكانی 13 و 27 دا تۆماركران.
یانەى میلانی ئیتاڵیایی دووپاتى كردەوە كە تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلی و بەرگریكاری سەرەكیی یانەكەی ناتوانێ بەشداری یاریی داهاتوو بكا لە بەرامبەر بەرشەلۆنەى ئیسپانیایی، ئەمە بە پێی وارگەى كورە.ماسیملیانۆ ئەلگێرى راهێنەری یانەى میلان راى گەیاند، تیاگۆ بەهۆى ئەنگاوتنەوە لە یاریی سێشەمى داهاتوو لە خولى پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەشدار نابێ، كە بڕیارە یانەى میلان لە ناو یاریگەى سان سیرۆ رووبەڕووى یانەى بەرشەلۆنە ببێتەوە.ئێوارەی دوێنێ لە خولی پلەیەكى ئیتاڵیا یانەى میلان لەناو یاریگەى خۆی (سان سیرۆ) مێوانداری یانەى رۆمای كرد و توانى بە ئەنجامى 2-1 یارییەكە بباتەو، لە خولەكى 33 تیاگۆ تووشى ئەنگاوتن هات و لە یارییەكە هاتە دەرەوە. تیاگۆ كە بە یەكێك لە سەرەكیترین یاریكەر لە ریزى یانەى میلان دێتە ژماردن، ماوەیەكە دەنگۆى گواستنەوەى بۆ یانەى بەرشەلۆنە بۆ وەرزى داهاتوو بڵاو بووەتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە درێژەی بە سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا) دا، دوای ئەوەی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 30ی خولەكەدا بە ئەنجامی 2 – سفر لە یانەی ریال مایۆركای بردەوە. لە گێمی یەكەمدا بەرشەلۆنە هەوڵی دا گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكا و كونترۆڵی ناوەڕاستی یاریگەكەی كردبوو تا لە خولەكی 26دا لیونێل میسی توانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكا و ئەو گێمە لە بەرژەوەندیی تیپی خۆی بە كۆتا بێنێ. لە گێمی دووەمدا بەرشەلۆنە بەسەر یارییەكەدا زاڵ بوو، بەڵام دوای دەركردنی تیاگۆ ئەلكانترا لە خولەكی 56دا بەهۆی وەرگرتنی دووەمین كارتی زەردەوە، ریتمی یارییەكەی لەدەست دا و تیپی خانەخوێ چەندان هێرشی كردە سەر گۆڵی یانە كەتەلۆنییەكە تا جیرارد پیكێ لە ئەنجامی هێرشێكی پێچەوانەدا لە خولەكی 79 توانی گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە تۆمار بكا و یارییەكە لە بەرژەوەندیی تیپەكەی بەكۆتا بێنێ.بەرشەلۆنە بەو بردنەوەیە، كۆی خاڵەكانی خۆی گەیاندە 69 خاڵ و جیاوازیی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ كە دوای چەند خولەكێكی تر لە یارییەكی تری هەمان گەڕدا مێوانداریی یانەی ریال سۆسیێداد دەكا، گەیاندە 3 خاڵ
میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێ ئەورپا سوپاسی ئینگلیزی كرد بۆ داهێنانی پڕ جەماوەرترین یاری لە دنیادا كە ئەویش تۆپی پێیە، ئەوەش دوای لێدوانی دەیڤ ڕیچاردچز سەرۆكی ڕابیتەی یانەكانی خولی ئینگلیزی دێ بە تۆمەتباركردنی ئەوروپا و دنیا بەدزینی یاریی تۆپی پێ لە ئینگلیزەكان.پلاتینی بەشێوەیەكی دیپلۆماسی وەڵامی ڕیچاردزی دایە و گوتی، سوپاسی ئینگلیز دەكەین كە یاریی تۆپی پێی داهێنا و كردیان بەدیاری بۆ ئێمە، وارگەی عەرەبییە بڵاوی كردەوە.ڕیچاردز لە كاتێكی زووتری ئەم حەوتووە ڕەخنەی لە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی "فیفا" و یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا" گرت و گوتی ئەوان تۆپی پێ لە ئینگلیز فێربوونەوە و ئەوان دزن.پلاتینی لە وەڵامی ڕیچاردزدا /69 ساڵ/ گوتی، خۆی و هاوەڵانی لە یەكەتیی تۆپی پێ دز نین و هاوكات ئینگڵتەرا وڵاتێكی بەخشندەیە و زۆری پێشكێش بە تۆپی پێ كردووە."یاریی تۆپی پێ هی كەس نییە و موڵكی هەموانە، دووبارە سوپاسی ئینگڵتەرا دەكەم"، پلاتینی بەوپەڕی دیپلۆماسییەوە وەڵامی ڕیچاردزی دایەوە.دوای لێدوانەكەی پلاتینی، ڕیچاردز داوای لێبوردنی لە فیفا و یوفا كرد.