خواردنه‌وه‌ی چا له‌كاتێكدا هه‌ندێك كه‌س له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، خواردنه‌وه‌ی چایی كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی چای خه‌ست، كه به‌برِوای ئه‌وان زۆر خواردنه‌وه‌ی،
كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی لاوه‌كی خراپی هه‌یه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه، رِۆژانه خواردنه‌وه‌ی سێ كووپ چایی، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و شه‌كره به‌رِێژه‌ی 60%.
زاناكان ده‌ڵێن "هه‌ڵگرتن‌و دروستكردنی چایی به‌شێوه‌یه‌كی رِاست، ده‌بێته هۆی پاراستنی سووده جۆراوجۆره‌كانی، به‌تایبه‌تی پاراستنی ئه‌و مادده دژ به‌ئۆكسید بوونانه كه تیایدایه‌و به‌رگری ده‌كات له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشیی دڵ‌و شه‌كره له‌جۆری دووه‌م"، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه خواردنه‌وه‌ی چایی به‌به‌رده‌وامی، مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌گیرانی بۆرِییه‌كانی خوێن‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مه‌ترسیدار، په‌ستانی خوێنیش رِێكده‌خات، هه‌روه‌ها تێكچوونی بۆرِیچكه‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌لوه‌فد، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س كراوه، كه رِۆژانه رِاهاتبوون له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شه‌ش كووپ چا به‌به‌رده‌وامی، ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و شه‌كره به‌رِێژه‌ی 30 بۆ 57% كه‌میكردووه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چایان نه‌ده‌خوارده‌وه.











