لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه، كه ژه‌مه ته‌واوكارییه‌كان له ڤیتامین بی، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی توانای بیره‌وه‌ریی ئه‌و كه‌سانه‌ی،
كه به‌ده‌ست دیاریده‌ی بیرچوونه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریشیانخستووه، خواردنی ژه‌مه ته‌واوكارییه‌كان له‌ڤیتامین (بی - 12) و ترشی فۆلیك، به‌شێوه‌یه‌كی رِێكوپێك، رِۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت لهپاراستنو به‌هێزكردنی بیره‌وه‌ریدا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌لوه‌فد، زاناكان پێیان وایه، كه پێویسته رِۆژانه ژه‌مه تهواوكهرییهكانی ڤیتامین بی-12 و ترشی فۆلیك، بهرِێژهی 400 ملیگرام بخورێت، بۆ پاراستن‌و به‌هێزكردنی بیره‌وه‌ری.
ناردنی بابه‌ت
جاری بيندراوی بابه‌ت: 70











