لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌باره‌ی نه‌خۆشی دڵ‌و نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌نجامدرا، ده‌ریخست كه خه‌موكی له‌لاویدا مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌نه‌خۆشی
درێژخایه‌نه‌كان له‌پیریدا زیاد ده‌كات.
زاناكان ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی نێوان خهموكیو نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانیان گهرِاندهوه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رِاددهی تووشبوونی ئه‌و كه‌سانه به‌دوودڵی ده‌روونی، له‌كۆتاییدا خاوه‌نه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌كات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر (1420) كه‌س كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (9 بۆ 13) ساڵیدابوو، هه‌مووساڵێك پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرا تا (16) ساڵی، پاشانیش له (19) ساڵیدا پشكنینیان بۆ كرایه‌وه، به‌هه‌مان شێوه له (21) ساڵیدا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌لقه‌به‌س، له‌هه‌موو پشكنینه‌كاندا نموونه‌ی خوێنیان لێوه‌رگیراوه، ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندیی هه‌یه له‌نێوان خه‌مۆكی‌و نه‌خۆشییه‌كاندا، ئه‌و لاوانه‌ی كه زوو زوو تووشی خه‌مۆكی بوون، له‌ته‌مه‌نی دواتردا زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه ده‌بوون.











