لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی پزیشكی ده‌ریخستووه، به‌ركه‌وتنی منداڵ به‌ر تیشكی خۆر كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ڤیتامین "D"یه ، ده‌كرێت ئه‌گه‌ری تووشبوونی به شپرزه‌یی ده‌روونی و ژیری كه‌م بكاته‌وه . ![]()
توێژه‌ران ده‌ڵێن" ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ده‌ست كه‌می ڤیتامین "D" ، ئه‌وا زیاتر تووشی كێشه‌كانی هه‌ڵچوون ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رتیشكی خۆر ده‌كه‌ون ئه‌وا به رێژه‌ی 10% كه‌متر تووشی هه‌ڵچوون و شپرزه‌ی ده‌روونی ده‌بن .
لێكۆڵینه‌وه‌كه له زانكۆی "بریستول"ی به‌ریتانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه مندالێَك ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كاتی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر‌و حاڵه‌تی هه‌ڵچوون و شپرزه‌ی ده‌روونی ئه‌نجام دراوه . به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه منداڵێكی ته‌مه‌ن نێوان 9-13 ساڵی ئه‌نجام داوه، كه هه‌ڵساون به پێوانی ئاستی ڤیتامین "D" له‌ناو له‌شی ئه‌و منداڵانه‌دا .هه‌وره‌ها پاش چاودێری كردنی توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌می ڤیتامین "D" ده‌ناڵێنن، ئه‌وا زیاتر تووشی هه‌ڵچوون و شپرزه‌ی ده‌روونی و ژیری ده‌بنه‌وه، له‌چاو ئه‌وانه‌ی ئاستی ئه‌م ڤیتامینیان له‌ناو له‌شیاندا جێگیره .
جێی باسه ڤیتامین "D" به رێژه‌یه‌كی زۆر له رِوونی ماسی و مادده‌ی "ئۆمێگا3"و تیشكی خۆردا هه‌یه .











