لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، یارییه ئه‌لیكترۆنییه جهنگیو توندوتیژه‌كان، كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مێشكی منداڵان دروست
دهكهنو شێوه‌ی رِهفتارو چالاكییه‌كانیان دهگۆرِێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه پسپۆرِانی بواری ته‌ندروستی، هۆشداری ده‌ده‌نه خێزانه‌كان سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌و جۆره یاریانه له‌سه‌ر بیروهۆشی منداڵه‌كانیان.
ئاماره‌كانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، رِێژهی توندوتیژیو هاروهاجییهكانی ئه‌و خوێنداكارانهی خوویان به‌و یاریه ئهلیكترۆنییانهوه گرتووه، دوو هێنده زیاتری خوێندكاره هاوتهمهنهكانیانن.
پسپۆرِانی بواری ده‌روونناسیش له‌و باوهرِهدان، یاریه ئه‌لیكترۆنییه جه‌نگیه‌كان هه‌ستی توندوتیژی لای خوێندكاران به‌هێز دهكاتو هۆكاری گه‌شه‌ی توورِهییه له‌لای توێژی منداڵان‌و گه‌نجان.











