
ئیسماعیل ئیبرِاهیم
ئه‌زموونه‌كانى ژیان له رابردوو بۆی سه‌ڵماندووین، كه هیچ بوارێكی ژیان بێ ره‌خنه گرتن له لایه‌ن نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان و كه‌سانی پسپۆر، پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه نابینێت. هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسیش ئاماده نه‌بێت گوێ له شه‌قام بگرێت و ره‌خنه‌ی هاوڵاتییان و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی چوار چێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وه چاره‌نووسێكی باش نایه‌ته رێگه‌یه‌وه، بێگومان له وڵاتێكی وه‌ك كوردستانی خۆمانیش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌خنه ده‌گرن و به‌رنامه‌ی چاكسازییان پێیه، هه‌موویان رووبه‌رِووی كێشه‌و باج دان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام دواجار ته‌نها ره‌خنه‌گره‌كانن كه سوودیان بۆ نیشتیمان و هاوڵاتییان هه‌یه. ئه‌وان ئاماده‌گییان تێداییه هه‌موو جۆره ئازارێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی قبوڵ بكه‌ن تا كۆمه‌ڵگه‌و وڵات به‌ره‌و باشتر ببه‌ن، له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه. ئه‌و جۆره ره‌خنه‌گرانه هه‌رگیز ناتوانن راستگۆ نه‌بن له‌گه‌ڵ خۆیان و هاوڵاتییان و ده‌سه‌ڵات. بۆیه‌ش له جیاتی ماستاو گرتنه‌وه و موجامه‌له‌ی بێ مانا بۆ هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ی له په‌نای قسه‌ی بریقه‌دار دونیایه‌ك گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و بۆ په‌یداكردنی پشتیوانی له گه‌نده‌ڵییه‌كانیان وێنه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدارتر له خۆیان ده‌گرن و له‌سه‌ر لاپه‌رِه‌كانى فه‌یسبووك بلاَوی ده‌كه‌نه‌وه، تا به خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و داماوی شاره‌كه‌یان بڵێن ئه‌و به‌رپرسه یا بنه‌ماڵه‌یه له پشتمانه‌وه‌یه و كه‌سیش ناتوانێت كورسییه‌كانمان له‌ق بكات. بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه خه‌ڵك باش هوشیار بۆته‌وه و تێده‌گه‌ن، له په‌نای ئه‌و وێنه‌یه چ گه‌نده‌ڵییه‌ك خۆی هه‌شارداوه.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه هه‌موو ده‌م ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌وانان و بۆته بنیشته خۆشه‌ی سه‌ر زاران له زۆری گه‌نده‌ڵییه‌كان و نه‌شاره‌زایی له كاروباری ئیداری و خۆهه‌ڵكێشانه‌كانی، بێ ئه‌وه‌ی بیر له قسه‌كانی بكاته‌وه له نێو كۆمه‌ڵێك كه‌س به ده‌نگی به‌رز و ده‌رپه‌رِاندنى سنگی گووتبووی " با ره‌خنه گرتن و قسه‌ی قۆرِ بۆ رۆژنامه‌نووسان بێت و پاره و كورسیش بۆ ئێمه" ئه‌م جۆره له قسه‌كردنه‌ی ئه‌و به‌رپرسه كه ببووه هۆی پێكه‌نینی زۆرێك له ئاماده‌بووان، جێگه‌ی وه‌ستان و قسه له‌سه‌ر كردنه. ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه له هه‌ر وڵاتێكی دیكه و له لایه‌ن به‌رپرسێكی واوه كرابایه، هه‌رای له‌سه‌ر درووست ده‌بوو. ده‌بووه هۆی وه‌رگرتنی ئیجرائات لێی. به‌ڵام له كوردستان نه‌ك كه‌س لێ ناپێچته‌وه، به‌ڵكو ئه‌م نووسینه‌ش به شتێكی قۆرِ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له كاتی خوێندنه‌وه‌ی قاقای پێكه‌نینیان دێت.
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌رمایه و ئه‌و ڤیلا و خانووانه‌ی كه له ماوه‌ی بوونی به به‌رپرس به ده‌ستی هێناوه و درووستی كردووه‌ن به‌راورد بكرێت به داهاته‌كه‌ی، ئاسمان و ریسمان جیاوازیان هه‌یه. له كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسه خۆی به كه‌سێكی هه‌ژار و ده‌ست كورت ناوزه‌د ده‌كات. كه‌سیش له‌وه ناپێچێته‌وه كه ئه‌و موڵك‌و ماڵه‌ت له كوێ هێنا.
ئه‌م جۆره ره‌فتار و گوفتاره‌ی ئه‌و كه‌سانه له كاتێكدایه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری جددی ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌رپرسانی ناكارامه له كوردستان. هه‌روه‌ها وه‌ك ئاگادار بم كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمیش، كه نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پێك هێنانیه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازییه له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت. ئایا به بوونی ئه‌و جۆره له به‌رپرسان كه داهاتی ئه‌م وڵاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن، تا چه‌ند هاوكار و یاریده‌ده‌ری پرِۆسه‌ی چاكسازی وڵات ده‌بێت؟ ئایا وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ پرِۆژه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌یان له فیسبوك، جگه له خۆ هه‌ڵكێشان و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك چی دیكه‌یه؟.
كاری سه‌ره‌كی به‌رپرس له هه‌ر شوێنێك جگه له خزمه‌تگوزاری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه له نێوان تاكه‌كان. ئایا ئه‌و جۆره به‌رپرسانه تا چه‌ند ده‌توانن ئه‌و په‌یوه‌ندییه به ته‌ندروستی بهێڵنه‌وه؟.
كۆمه‌ڵیك پرسیاری دیكه هه‌یه، كه حكومه‌ت به‌ر له‌وه‌ی كه‌سێك بكاته به‌رپرس له شوێنێك مه‌رجه لێیان بكۆڵیته‌وه. هه‌ست ده‌كه‌م تا ئێستا ئه‌و جۆره لێكۆڵینه‌وه‌ه‌یه تا ئێستا بۆ زۆرێك له پۆسته‌كان نه‌كراوه.
دواجار ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له ره‌خنه‌كان و قسه‌كانی خۆمان. ئێوه‌ش ئه‌و كورسی و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ر خوێنی هاوڵاتییان به‌ده‌ستتان هێناوه نوشتان بێت، تا رۆژێك له رۆژان ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوی تۆرِه‌یی خه‌ڵك.











