هه‌ژارعه‌لى
به‌شێكى كه‌م نه‌بێت، ئه‌گینا كۆى كاره‌كته‌ره‌كانى نێو دامه‌زراوه‌كانى میرى به‌كارى نایاسایى سه‌رقاڵن، گه‌وره‌و بچوكى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵیه‌وه گیرى خواردووه، ئه‌وه‌نده‌ى كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى سامان به‌رێگه‌ى نایاسایى ده‌كرێت، هێنده كار له سه‌ر یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى ناكرێت، ئه‌مه به‌شێكه له‌نه‌بوونى ئینتیما بۆنیشتیمان.
ئێمه‌مانان به‌شێوازى جۆراوجۆر تێیدا به‌شدارین هه‌ركه‌سێكیش به‌دروستى كارێك ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وه جۆرێكه له‌گه‌نده‌ڵی.
ئه‌وبه‌تاڵان بردن و دزى كردنه‌ى رۆژانه ئاشكرا ده‌بێت زۆر كه‌متره له‌وى به‌نهێنى ده‌كرێت، بردنى (3000 تا4000) هه‌زار لیتر گازوایل له‌یه‌كێك له‌بنكه ته‌ندروستییه‌كان و دیار نه‌مانى 13ملیۆن دینار له‌په‌روه‌رده‌ى سۆران وه‌ك له‌لاپه‌ره‌ى یه‌كه‌مى هه‌فته‌نامه‌ى زارى كرمانجى هاتووه، هاوكات ونبوونى به‌شێك له‌میزانییه‌ى فه‌رمانگه‌ى(.....) دزینى چه‌ند هه‌زار دینارێك له پاداشتى ماندوبوونى كارمه‌ندانى فه‌رمانگه‌ى (.....) له‌لایه‌ن لێپرسراوى به‌شه‌كانیانه‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێك بێت، ئه‌وا له‌پشت ئه‌مانه‌وه به‌شێكى زۆرى به‌رپرسان له پله‌ى جیاوازدا به‌ناوى جۆراوجۆر و به‌رێگه‌ى نایاسایى پاره‌و سامان كۆده‌كه‌نه‌وه، ده‌مێكیشه پرِكردنه‌وه‌ى وه‌سلى به‌تاڵ و ده‌رهێنانى سووته‌مه‌نى له‌نێو تانكى فه‌رمانگه‌كان و به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێلى حكومى بۆ كارى تایبه‌ت به‌مافێكى سه‌ره‌تایى خۆیانى ده‌زانن و سڵى لىَ ناكه‌نه‌وه، هه‌رئه‌مه‌ش نا به‌شێك له‌به‌رێوه‌به‌رانى دامه‌زراوه‌كانى میرى بۆ مه‌رایى كردن و قایم كردنى كورسى و مانه‌وه له‌پۆسته‌كانیان له‌میزانیه‌ى حكومه‌ت دیارى جۆراوجۆر بۆ به‌رپرسان ده‌كرِن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژووره‌كانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرن، دواتریش به‌ناوى دیكه تۆمارى ده‌كه‌ن.
له‌وه‌ش كاره‌ساتتر بردنى پاره‌ى هه‌ژارو لێقه‌وماوانه چ له زیانلێكه‌واتوانى لافاو چ له‌پاره‌ى قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتوانى تۆپباران كه‌سانێك نوسرابوون، كه دوور‌و نزیك ناچنه خانه‌ى قه‌ره‌بووكردن، به‌ڵام بۆ ده‌ست كه‌وتنى پاره كه‌سانێك له‌پله‌ى جیاجیا چه‌ند پشكیان له‌و كرده‌یه هه‌بووه، له‌وه گوناهتر و بێبه‌زه‌ییانه‌تر هه‌یه، پاره‌ى ره‌ش و رووتى ئه‌و خه‌ڵكه بخۆى، یان گۆرِینى ناسنامه‌و بچووكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌ن و ده‌رهێنانى پسوله‌ى خۆراك به شێوه‌ى نایاسایى بۆ به‌ده‌ست هێنانى پله‌و پۆستێك یان برِینه‌وه‌ى مووچه‌یه‌ك، ئه‌مه زه‌نگێكى مه‌ترسیداره‌و ره‌فتارێكى زۆر درنده‌و بزێوو ناشیرینه، به‌ڵام چونكه به‌گشتى پێى هه‌ڵده‌ستین یان پاداشتى خێرایى له‌پشته‌وه‌یه، زۆرجار وا له‌تاك ده‌كات به‌شانازییه‌وه باس له‌و ره‌فتارانه بكات، هه‌ر له‌نێو دانیشتنه‌كاندا زۆرجار وابووه‌كه‌سێك پۆستێكى تازه‌ى وه‌رگرتووه، پێى ده‌وترێت: موچه‌كه‌ت كه‌مه به‌شت ناكات به‌ڵام میزانیه‌كى باشت له‌به‌رده‌سته ده‌توانى بۆ خۆت گلى بده‌یته‌وه. خۆ نمونه‌ى تاڵانیه‌كه‌ى دواى راپه‌رینى ئادارى 1991و كرداره شه‌ره‌نگێزییه‌كانى شه‌رى ناوه‌خۆمان بیر نه‌چووه، له‌وێوه فێربووین چى هاته به‌رده‌ستمان وه‌ك كورد وته‌نى: (هى خۆم بۆ خۆم هى تۆش ده‌خۆم).
ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگاى مشه‌خۆر كه ده‌یه‌وىَ هه‌موو شتێك به‌حازرى و بىَ ماندووبوونى راسته‌قینه‌بێته به‌رده‌مى.
ئه‌وه‌ى باسى ده‌كه‌م به‌شێوه‌ى ره‌ها نییه به‌ڵكو رێژه‌ییه، چونكه كه‌سانێك هه‌ن دڵسۆزانه له‌پۆسته‌كانیاندا هه‌ست به‌لێپرسراوێتى ده‌كه‌ن و راستگۆ‌و پاكانه كاره‌كانیان راده‌په‌رێنن، به‌ڵام ده‌بىَ ئه‌وه‌ش بوترێت به‌شێكى زۆر له‌وانه‌ى له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى دان ته‌نها(خزمه‌تكارى گیرفان)ن ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش كون و كه‌له‌به‌رى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و حزب و ته‌نانه‌ت سه‌نته‌رو كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیشى ته‌نیوه. هه‌ركه‌سێكیش له‌مانه بۆ خۆى له‌كۆرو كۆبونه‌وه‌و دانیشتنه‌كاندا حاتمى ته‌ى و(لوقمانى حه‌كیم)ه.











