میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێ ئەورپا سوپاسی ئینگلیزی كرد بۆ داهێنانی پڕ جەماوەرترین یاری لە دنیادا كە ئەویش تۆپی پێیە، ئەوەش دوای لێدوانی دەیڤ ڕیچاردچز سەرۆكی ڕابیتەی یانەكانی خولی ئینگلیزی دێ بە تۆمەتباركردنی ئەوروپا و دنیا بەدزینی یاریی تۆپی پێ لە ئینگلیزەكان.پلاتینی بەشێوەیەكی دیپلۆماسی وەڵامی ڕیچاردزی دایە و گوتی، سوپاسی ئینگلیز دەكەین كە یاریی تۆپی پێی داهێنا و كردیان بەدیاری بۆ ئێمە، وارگەی عەرەبییە بڵاوی كردەوە.ڕیچاردز لە كاتێكی زووتری ئەم حەوتووە ڕەخنەی لە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی "فیفا" و یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا" گرت و گوتی ئەوان تۆپی پێ لە ئینگلیز فێربوونەوە و ئەوان دزن.پلاتینی لە وەڵامی ڕیچاردزدا /69 ساڵ/ گوتی، خۆی و هاوەڵانی لە یەكەتیی تۆپی پێ دز نین و هاوكات ئینگڵتەرا وڵاتێكی بەخشندەیە و زۆری پێشكێش بە تۆپی پێ كردووە."یاریی تۆپی پێ هی كەس نییە و موڵكی هەموانە، دووبارە سوپاسی ئینگڵتەرا دەكەم"، پلاتینی بەوپەڕی دیپلۆماسییەوە وەڵامی ڕیچاردزی دایەوە.دوای لێدوانەكەی پلاتینی، ڕیچاردز داوای لێبوردنی لە فیفا و یوفا كرد.